بۆ ڕایگشتی




بەداخەوە لەرۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا، خودی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد و ڕێگریكرد كە ڕوماڵی دیداری رۆژنامەنوسان بكرێت، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر سەندیكا بەفەرمی و بانگهێشتنامەی ناردبوو.

لە ساڵانی ڕابردوو زۆرترین رەخنە و گلەیی ئاراستەی حكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكرا لەبەرامبەر هەڕشە و لێدان و دەستگیركردن و هەموو ئەو پێشێلكارییانەی دەكرا، بەداخەوە و ئەمساڵ خودی سەندیكای رۆژنامەنوسان چووە پاڵ مەترسیەكانی سەر رۆژنامەنوسان و ڕەوایەتی بە هەموو پێشێلكارییەكاندا، كە ئەوەی سەندیكای رۆژنامەنوسان كردی جێگای مەترسیەكی زۆر گەورەیە.

هەموو لایەك لە هەوڵی باشتركردنی خراپی دۆخی میدیایی كوردیدا بوون و چاوەڕێی ئەوە دەكرا، لەلایەن خودی سەرۆكی حكومەت هەناسەیەك هەبێت و گەڕانەوەی تروسكاییەكی ئومێد بەخش كە پێشێلكارییەكان كەم ببنەوە و دۆخەكە بەرەو باشتر بچێت، بەڵام بەداخەوە سەرۆكی حكومەت لەبری هیوا و ئومێدێك بەشدار بوو لەم پێشێلكارییە.

لێرەوە داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان و نێردەی وڵاتانی بیانی دەكەین، كە هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵمان بۆ گێڕانەوەی یاسا و كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان، چونكە تا دوێنێ‌ ئەگەر لەسەر كاغەزیش بوبێت، سەندیكا پێشێلكارییەكانی تۆمار دەكرد، بەڵام ئەی ئێستا كێ‌ پێشێلكاری سەندیكا تۆكار بكات!!!، بۆیە ئەوەی سەندیكا دەیكات، جێگای ناڕەزایەتی و شەرمێكی گەورەیە.

1. هەژار ئەنوەر / رۆژنامەنوس
2. هێرش قادر / رۆژنامەنوس
3. نەبەز رەشاد / رۆژنامەنوس
4. شاهین فوئاد / رۆژنامەنوس
5. ئەحمەد شاخەوان / رۆژنامەنوس
6. تەمەن عەبدوڵا  /  رۆژنامەنوس
7. دیاكۆ حسێن / رۆژنامەنوس
8. ئەیوب عەلی / رۆژنامەنوس
9. رێباز ئەحمەد / رۆژنامەنوس
10.  محەمەد ئیسماعیل  / رۆژنامەنوس
11. دیار عادل / رۆژنامه‌نوس
12.  هاوكار  حەسەن/ رۆژنامه‌نوس
13. شوان شێرزاد / رۆژنامەنوس
14. محەمەد یاسین  رۆژنامەنوس
15. گەیلان سابیر / رۆژنامەنوس
16. هێمن محەمەد / رۆژنامەنوس
17. دیار حسێن / رۆژنامەنوس
18. ڕێبین محەمەد / رۆژنامەنوس
19.  هیشام سەعید / رۆژنامەنوس
20. نیهاد ئەحمەد / رۆژنامەنوس


PM:03:56:23/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌