کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
كتێبه‌وان لێی ده‌ڕژا تا لێی رژا
ستران عه‌بدوڵلا
ناوی كتێب: (العراق ما بعد داعش 2014-2017)
أزمات الافراگ بالتفاۆل
نووسه‌ر: صفا‌و خلف
بڵاوكراوه‌ی: دار الكتب العلمیه للگباعه والنشر والتوزیع -دار معنی للنشر والترجمه العراق بغداد
چاپی یه‌كه‌م: 2019
ئه‌م كتێبه هیچی نه‌كردبێ ئه‌وه‌ی كردووه كه ناوه‌كه‌ی گره‌وی پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بردۆته‌وه.
عیراقی دوای داعش رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه ده‌بێته‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی زێده‌ڕۆییه له گه‌شبینی. (العراق ما بعد داعش _ أزمات الافراگ بالتفاٶل) كتێبێكه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه هه‌ر چاوی له دۆخی گه‌شبینی بێت و هه‌نگاوی ئازایانه‌ی وانه‌نێت كه كێشه‌كانی بوونه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی داعش و تیرۆری گروپه ته‌كفیرییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
له ناوه‌رۆكیش وه‌ك ناونیشان (سه‌فا خه‌له‌ف) ی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه پێشبینی شكستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و ره‌خنه‌ی له ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گرت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له نه‌شئه‌ی سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕی داعش وا كێرفی به‌رز بۆوه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به خه‌ڵاتی خۆی ده‌زانی بۆ عیراقییه‌كان.
كتێبی عیراقی دوای داعش زنجیره وتارێكی گه‌رم‌وگوڕه‌كه نووسه‌ر له ماوه‌ی جیاجیا له رۆژنامه‌كان، به تایبه‌تی له پاشكۆی (السفیر العربی) كه هی رۆژنامه‌ی (السفیر) ی لوبنانی بوو، بڵاوی كردۆته‌وه.
سه‌فا به‌و گه‌رم‌وگوڕییه‌ی وتاری ساته‌وه‌ختی خۆی پێی ده‌ناسرێته‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌ترسی گه‌شبینی درۆزنانه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی عیراق ده‌ستنیشان ده‌كات له هه‌لومه‌رجێكدا كه هاوپه‌یمانان و ژینگه‌ی ئیقلیمیش خۆیان تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن هاتوون له‌گه‌ڵ یه‌ك و سێبه‌ری ته‌نگژه‌ی سوریا و بوونی داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یه‌كلایی نه‌بۆوه. سه‌فا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رو دراوسێتیهه‌ڵده‌سه‌نگێنێ له وه‌ختێكدا سیاسه‌تی عه‌بادی و دوای ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی ره‌سمی به‌غدا وای نیشان ده‌دات گوایه به‌غدا بۆته‌وه ناوه‌ندێكی به‌هێزی سیاسه‌ت و كه‌مه‌ندكێشی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ ئیقیلم و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی. (سه‌فا خه‌له‌ف) ره‌خنه له سیاسه‌تی كوردستانیش ده‌گرێ له پرسی ریفراندۆمی دوای كه‌وتنی داعش، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه دان به مه‌زلومیه‌تی كورد له عیراق داده‌نێت و به‌شێكی خه‌تاكه ده‌خاته ئه‌ستۆی شیعه و عه‌بادیش به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی عه‌بادیش كلكی له‌گه‌ڵ توركیای خاوه‌ن فۆبیای كورد گرێداوه. عه‌بادی بازێكی گه‌وره‌ی دا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا دوای پانزه ساڵ له دوركه‌وتنه‌وه‌ی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له یه‌كتری له‌وه‌ته‌ی شیعه هاتۆته سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی عیراقی پاش سه‌دام حسێن. نووسه‌ری كتێب توركیا به دۆستی ژاڵه ناو ده‌بات. له‌ولاشه‌وه له‌سه‌ر نفوزی بێ پایانی حه‌شدی شه‌عبی و رۆڵی ئێران له پێكهاته‌ی سیاسه‌تی عیراقی سه‌رزه‌نشتی جه‌وهه‌ری و ڕه‌گ داكوتاوی ده‌كات.
(العراق ما بعد داعش) خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌جێیه بۆ دۆخی عیراقی دوای داعش كه خه‌ریكه ده‌بێته‌وه به عیراقی روو له مه‌ترسی سه‌ر له‌نوێی داعش. چونكه جگه له‌گه‌شبینی هیچی نه‌كرد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی عیراقی گه‌یانده ره‌وشی (داعش)یی. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه رێژه‌یه‌كی به‌رزی گه‌شبینی هه‌بوو به‌جۆرێك لێی ده‌ڕژا تا سه‌رنجام لێی رژا.
دیده‌وانی رۆژنامه‌ڤانی
AM:02:51:28/08/2019
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
به‌وێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
د. هۆشەنگ دارا
گۆڕانە ژینگەییەکان و بەرپرسیارێتیی بەکۆمەڵ
کەژاڵ ئەحمەد
ئه‌ركی میدیا سواڵپێكردنه؟
ژمارە:3
بەروار:29.02.2024
ئەرشیف
هاوکاران