ـ وی بیسمیلـلا!!! ئه‌و میزه‌ڵـڵانانه چین له‌عانی ده‌وامی ره‌سمیدا كه‌لـله‌پووت؟!
× به‌گم دیاری یه هێناومن بۆ سه‌بری خان.
ـ عید میلادێتی؟
× نه‌خێر قوربان.. عه‌لـلاوه‌ی بۆ هاتۆته‌وه.
ـ جا كوڕه شیرینه‌كه‌م میزه‌ڵـڵان بۆ پیرۆزبایی عه‌لاوه چۆن ئه‌بێ؟!
× ئوستاز گیان ئه‌بێ.. میزه‌ڵـڵان بۆ هه‌موو شتێك ئه‌بێ. بۆ عید میلاد، بۆ پاشتێلانه، بۆ عه‌مره، بۆ بووك گواستنه‌وه، بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وت.. ته‌نانه‌ت بۆ هینیش ئه‌بێ... بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه.
ـ یادی هه‌ڵه‌بجه؟!! جا نۆره‌ی ئه‌م درۆیانه‌یه.
× درۆناكه‌م به‌خوا.. ئه‌ی پێرێ نه‌تبینی پێنج هه‌زار میزه‌ڵـڵانیان هه‌ڵدا به عاسمانا؟!!
ـ هه‌ر عاسمان عاسمان؟!!
× به‌ڵێ ئه‌م عاسمانه‌ی خۆمان.
ـ ده كه‌واته گوێ بگره: عاسمانی حوسنی مه‌حبوبم له ئه‌برۆ و زوڵف و روو....
× دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه. ئه‌ڵـڵا.. ره‌حمه‌ت له‌و قه‌بره‌ت تایه‌ره‌فه‌نگی.
ـ تایه‌ره‌فه‌نگی چی رۆڵه!! ئه‌وه شیعری ناڵی یه.
× ئه‌زانم گه‌وره‌م. به‌س تایه‌ره‌فه‌نگی مامۆستای كوردیمان بوو. ئه‌و به زۆر پێی له‌به‌ركردین.
ـ قه‌بره‌كه‌ی پڕ له‌نوور بێ.. ده بزانه مامۆستای ئێستا ئه‌توانێ نیو به‌یت شیعر به هیچ ته‌له‌به‌یه‌ك له‌به‌ر بكات؟
× قوربان گیان هه‌ر خه‌تای مامۆستای ئێستا نی یه.. خه‌ڵكه‌كه‌ش به عام موقه‌سیرن..شیعری جوان نانووسن.
ـ مه‌جالیان نی یه كوڕم.. شیعر نووسین وه‌ختی ئه‌وێ.. ئه‌بێ شه‌ش حه‌وت سه‌عات قنگه‌وتلوور بۆی پاڵ بكه‌وی.. ئێستا كێ مه‌جالی ئه‌وه‌ی هه‌یه!!
× بۆچی مه‌جالیان نی یه گه‌وره‌م؟
ـ مه‌شغوڵن باوكی من.. هه‌موویان مه‌شغوڵن.
× مه‌شغوڵی چین؟
ـ ئیستیماره پڕ ئه‌كه‌نه‌وه نه‌گبه‌ت.
× ئیستیماره‌ی چی؟!
ـ ئیستیماره‌ی وه‌زیری.
دوارۆژ