پێكه‌وه‌ژیان یان لێكترازان؟
نەوزادی موهەندیس
هیچ خێزانێك یان گروپێكی ئیتنی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش ناتوانن به‌بێ بنه‌مای پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا له چوارچێوه و سنوور و به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیاندا هه‌ڵبكه‌ن و پێكه‌وه بژین، كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش داڕێژراوه و هه‌مووان له‌سه‌ری رێكه‌وتوون و پێشی رازین و كاریش بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن.
جا ئه‌و چوارچێوه‌یه سیاسیی یان ئابووریی یان ئه‌منی یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری بێت، چونكه پێكه‌وه كاركردن و به‌شێوه‌ی گروپ له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریی و به‌رژه‌وه‌ندیی په‌رستی و مادییه‌ته‌دا، ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر هه‌موواندا سه‌پاندووه كه پێكه‌وه و له‌ناو چوارچێوه‌ی گروپ یان كارتێكی گه‌وره و به‌هێز و یه‌كگرتوودا كاربكه‌ن، نه‌ك به‌شێوه‌ی تاك و په‌رشوبڵاوی.
قه‌واره‌ی مه‌ترسییه‌كان هێنده گه‌وره و كاریگه‌رن كه پێویسته پێكه‌وه‌ژیان به‌رقه‌رار بێت، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه و لیكترازان.
بۆ نموونه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانی گه‌وره و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌كیش به‌ته‌نها، هه‌مان یاسا و رێسای جیهان و هه‌مان مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، جا بۆیه له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌موو كات زیاتر كورده‌واری پێویستی به كاری پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاسایی و هێمن و ئاشتیانه‌یه، دوور له یه‌كتریی شكاندن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه خوێناوی و ره‌شه‌كانی رابردوو به‌ناوی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كان كه كه‌مترین ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییان تێدا به‌دی ده‌كرێت، دوور له ململانێی ته‌سكی حزبیی ناڕه‌وا و هه‌لپه‌رستی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و دوور له نه‌یاریی و كه‌نارخستن و په‌راوێزخستنی دۆست و نه‌یاره‌كان له ناوخۆ و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیشدا و دوور له‌گیانی خۆپه‌سه‌ندی و خۆسه‌پاندن و قۆرغكاریی ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی جومگه‌كان، به‌ناوی زۆرینه و دیموكراسی و ئازادیی و ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانه‌وه.
به‌داخه‌وه هه‌مووان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین و هه‌مووشمان زۆر باش له فریودانه‌كان ده‌زانین چ له هه‌ڵبژاردنه‌كان و چ له‌كاری رۆژانه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ئه‌م وڵاته كه چۆن هه‌ندێك بوونه‌ته براوه ، بۆیه ناكرێت ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بوو لاف و گه‌زافی براوه‌ی گه‌وره لێبدات و وابزانێت كه به ماف و ماندووبون و خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر گه‌یشتۆته ده‌سه‌ڵات، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه نه‌یانتوانیووه كورسی و قه‌واره‌ی سروشتی خۆیان بهێنن، وابزانن كه ئه‌وه قه‌واره و هێز و توانای جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه‌ی خۆیانه.
بۆیه واباشتره هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستی حزب و سه‌ركرده‌كان پێكه‌وه كار بۆ زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه و تێگه‌یشتن له یه‌كتری بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیش به‌هه‌مان شێوه دوو جه‌مسه‌ری به‌هێزی ململانێكه‌ری ڕه‌وا پێكبهێنن و له كێبڕكێیه‌كی جدیی خه‌مخۆرانه‌دا بن بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان.
له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتیش پێویسته ده‌سه‌ڵات ببێته ده‌سه‌ڵاتێكی خه‌مخۆر و به باك و خزمه‌تكاری راسته‌قینه و كاری سه‌ره‌كی دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و گوزه‌رانێكی پڕ شكۆ و ئه‌منییه‌ت و پاراستنی سه‌رو سامانی هاووڵاتییه‌كانی بێت.
هه‌ر به‌مه‌ش متمانه‌ی هه‌مووان و زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێنێت. نه‌ك به گه‌نده‌ڵیی و مشه‌خۆری و خۆسه‌پاندن و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت.
ئه‌وه‌تا دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ له راپه‌ڕین و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆماڵی، هێشتا وه‌ك پێویست نه‌توانراوه بچووكترین و ساده‌ترین ماف و داخوازیی گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، راسته گه‌لێك هۆكاری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووریی و ئه‌منی و ته‌ندروستی رێگربوون، به‌ڵام ده‌توانرا گه‌لێك كاری باشتر و بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌تری حوكمڕانییه‌كی ره‌شید و حه‌كیم و به‌هێز دابمه‌زرێنرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 30 ساڵ و 9 كابینه‌ی حكومه‌تدا، ساڵ به‌ساڵ میلله‌ت هه‌ژارتر و قه‌رزارتر و برسیتر و بێكار تر و نه‌خۆشتر ببێت و ئێستا تازه پێمان بووترێت بڕی زیاتر له 28 ملیار دۆلار قه‌رزارین كه هه‌ر تاكێكی ئه‌و 5 ملیۆن كه‌سه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بڕی 5700 دۆلار له‌و قه‌رزه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه به‌ڕاستی ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووریی و سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌شوێن خۆیدا ده‌هێنێت و ئاینده و ئاسۆكانیش تاریكتر ده‌كات.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه پڕ مه‌ترسییه پێویسته به پڕۆسه‌یه‌كی ئاشته‌وایی سه‌رتاسه‌ریی له‌نێوان سه‌ركرده و حزبه سیاسییه‌كان و له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا و له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و حكومه‌تدا، له‌نێوان خێزان و تاك به‌تاك و كۆمه‌ڵه و رێخكراوه‌كاندا، هه‌ر به‌م ئاراسته‌ی پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه ژیانه گره‌وی سه‌ركه‌وتن و ده‌ربازبوون ببه‌ینه‌وه، نه‌ك به لێكترازان و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتریی و ناكۆكی و ململانێ ناڕه‌واكان و دیارده دزێوه‌كانی ناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی و حزب حزبێنه‌ی به‌رته‌سك كه 30 ساڵه به‌رده‌وام زیانی گه‌وره‌ی لێداوین و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزینه‌وه زیانی گه‌وره‌ترمان لێده‌دات و هه‌مووشمان له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا پێكه‌وه نوقم ده‌بین.
-knwe