لە ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009، لەگەڵ چەند دۆستێکی فەرەنسی، بڕیارماندا سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ پەروەردە و زانست و کلتور لە پاریس ناسراو به KESCC Paris دابمەزرێنین. لە هەمان ساڵ مۆڵەتی فەرمی حكومه‌تی فەرەنسامان وەرگرت و ده‌ستمانكرد به داڕشتنی كار‌و چالاكیه‌كانمان.
هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە سەنتەری فەرەنسی کوردی پاریس وەکو سەنتەریکی نوخبەوی توانی لە گەڵ زانکۆکان و سەنتەرەکانی توێژینەوە، هەروەها لەگەڵ حکومەت و پەرلەمانی فەرەنسا پەیوەندی باش دروست بکات و سەرکەوتوانە چالاکیەکانی پەرەپێبدات. جگە لە رێكخستنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه وسیمیناری زانستی، چه‌ندین چالاكیمان ڕێكخستووه پەیوەست بە سیاسەت، حوكمڕانی، پراكتیزه‌كردنی دیموكراسی، کلتور و كلتوری پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان و عیراق. تا ئێستا سێ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیمان سازکردووە لە پەرلەمانی فەرەنسا (لە ساڵانی 2009، 2013 و 2016) و هاوکاری سه‌ره‌كی بووینه لە ئەنجامدانی یەک کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسڵ له سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كێشه له سه‌ره‌كان (لە ساڵی 2010). بۆ یه‌كه‌مین جار له شاری سلێمانی و له فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2013، ڕۆژی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی فه‌ره‌نسیمان ڕێكخست كه ڕاسته‌وخۆ له فه‌ره‌نسیه‌وه بابه‌ته‌كان ده‌كران به كوردی به بێ تێپه‌ڕبوون به زمانی عه‌ره‌بی، زمانی فارسی یان زمانی توركی.
ئیستراتیجی نوێی ئیش‌کردن:
ئێمە لە سەنتەری فەرەنسی کوردی پاریس، مەبەستمانە ناو و ناوباگی هەرێمی کوردستان لە قوربانیەوە بگوازینەوە بۆ ئەکتەر. بۆ ئەو مەبەستەش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دەستمانکردووە بە ڕێکخستنی کۆبوونەوە لە ئاستی پەرلەمان، ئەنجومەنی پیران و حکومەت بە پێی بەرنامەیەکی خوێندنەوە بۆکراو. هه‌موو تواناكانمان و تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له ڕووی دبلۆماسی سیاسی و دبلۆماسی كلتوری كاراتر ده‌كه‌ین بۆ زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێك كه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی و پێكه‌وه ژیانی فره نه‌ته‌وه، فره ئاین و فره حیزب. له ناوه‌وه‌ی كوردستانیش، پلانه‌كانمان به ئاڕاسته‌ی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كادره باڵاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێت، به كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت كه مامۆستای زانكۆ و زانا فه‌ره‌نسیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
دبلۆماسیه‌تی دیاسپۆرا:
نوخبه‌ی كوردی ئەوروپا ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان. هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی نوێی كوردی ئەوروپا ده‌توانن ببن به پردی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و ئه‌و ووڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژین. له ڕووی هه‌نگاوی پراكتیتكی، سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی كوردی پاریس هه‌نگاوی جدی ناوه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ڕاستیه كه نه‌وه‌ی نوێ توانایان هه‌یه شوناسی قوربانی هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه بۆ شوناسی ئه‌كته‌ری خاوه‌ن هه‌ژمون. زۆر جار، سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی گرنگ، له دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانمان له گه‌ڵ داموده‌زگاكانی فه‌ره‌نسا، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان زانیاری ته‌واویان نییه له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه. بۆ نموونه، كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، به تایبه‌تی كێشه‌ی نه ناردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم. هه‌روه‌ها ڕێگه‌گردن له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی له گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویست بۆ پێشمه‌رگه له كاتی شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و داعش. بۆیه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه زانیاریه‌كان به به‌ڵگه‌وه بگه‌یه‌نین.
وه‌كو له بابه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردوو باسمكرد، پێویستمانه به نیشتمانیكردنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه. پێویستمانه سوود وه‌رگرین له هه‌موو هێزو توانای كوردانی تاراوگه. پێویستمانه به‌رنامه‌یه‌كی دراسه‌كراو داڕێژین بۆ بابه‌ته ئستراتیجیه‌كان. پێویستمانه كۆنتاكتی ڕاسته‌وخۆ هه‌بێت له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاگایان له كوردانی تاراوگه هه‌بێت.
كوردستانی نوێ