دوای مانگێک له‌بانگه‌وازێکی رۆژنامه‌ى هاوڵاتی بۆ کۆمه‌ککردنی رۆژنامه‌که، ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه بڕیاره قورسه‌که‌ماندا، هاوڵاتی راده‌گرین.
ئه‌مه به‌یه‌کێک له‌ناخۆشترین هه‌واڵه‌کانی نێو رۆژنامه‌ى هاوڵاتی داده‌نێم له 16 ساڵی رابردودا که له‌نیوه‌ى ئه‌و مێژووه، شانازی ئه‌وه‌م پێدراوه کاری تێدابکه‌م، به‌ڵام هیچکات له‌گه‌ڵ را‌گرتن یان داخستنی هاوڵاتیدا نه‌بوم به‌ئێستاشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمداوه، به‌ڵام ناچار مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ واقیعدا کرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ک له‌سه‌روتاری (مێژوو شایه‌ته)، له‌ژماره‌ى (1670)ی هاوڵاتی کاتێک رۆژنامه‌که 15 ساڵه‌ى ته‌مه‌نی بڕی‌و پێی نایه قۆناغی 16 ساڵه‌وه باسمانکردوه هه‌ورازو نشێوی زۆرمان بڕی‌و ماندوکراین، هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیاری دروست راینه‌گرتین، قوربانیمان به‌خۆماندا که‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز لێی په‌شیمان نین.
ئێمه هه‌ست به‌شانازی گه‌وره ده‌که‌ین، سه‌ر بڵندین، مێژویه‌کمان تۆمارکردوه وتار ناتوانێت ئاماژه‌ى پێ‌بکات.
"مێژویه‌ک که شانازی گه‌وره‌ی ستافه‌که‌یه‌تی، ئه‌وانه‌ی رۆژێک کاریان له‌ناو هاوڵاتیدا کردبێت‌و ئه‌وانه‌شی چاودێریان کردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خوێندویانه‌ته‌وه‌و له‌داهاتودا ده‌یخوێننه‌وه، شایه‌دی ئه‌و مێژوه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بێویژدانی نه‌کرێت”، (هاوڵاتی سه‌روتاری ژماره (1670).
نامه‌وێت بچمه‌وه سه‌ر سه‌ره‌تاکانی دروستبونی هاوڵاتی که بۆ خۆی ده‌ستکه‌وتێکی گرنگ بوو، ئه‌وانه‌ى ده‌ستیانپێکردو دامه‌زرێنه‌ری بون شانازیی گه‌وره‌یان به‌رده‌که‌وێت، هه‌ر وه‌ک چۆن ناشمه‌وێت باس له‌کاریگه‌رییو گرنگی هاوڵاتی بکه‌م بۆ مێژوی رۆژنامه‌گه‌رییو به‌ره‌وپێشبردنی میدیا‌و هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه وه‌ک یه‌کێک له‌گرنگترین ئه‌رکه‌کانی، له‌وتاره‌کانی پێشوتردا له‌سه‌ر هاوڵاتی ئه‌و باسانه‌مان کردوه.
به‌ڵام قۆناغه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی هاوڵاتیش له‌دیارترینیان به‌ڕۆژانه‌کردنی رۆژنامه‌که چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌نگاوێکی گرنگ بوو له‌مێژوی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا، هاوشێوه‌ى هه‌نگاوی ده‌ستپێک، چونکه هاوڵاتی ناسنامه‌یه‌کی تری هه‌ڵگرت (یه‌که‌م رۆژنامه‌ى ئه‌هلی رۆژانه له‌هه‌رێمی کوردستاندا)، له‌وه‌شدا شانازی ده‌که‌م که‌یه‌کێک بوم له‌کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و هه‌نگاوه. به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌مه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی رۆژنامه‌که ده‌ستنیشانکرام، له‌هه‌مانکاتدا لێپرسراوی به‌شی سیاسه‌ت بوم.
شانازییه‌کانی من بۆ کارکردن له‌هاوڵاتی ته‌نها ئه‌وکاته ده‌ستپێناکات، به‌ڵکو وابه‌سته‌یه به‌ته‌واوی مێژوی کارکردنم له‌ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی که تیایدا بڕینی هه‌موو قۆناغه‌کانی کارکردن له‌هاوڵاتی (له‌په‌یامنێرییه‌وه بۆ سه‌رنوسه‌ر) بوو به‌ناسنامه‌م، ئه‌مه‌یه شانازییه گه‌وره‌که.
بۆ خۆم، له‌ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتیدا هیچ کات هه‌ڵپه‌ى پۆستم نه‌بووه، له‌ساڵانی کارکرنمدا به‌رپرسیارێتی زۆرم وه‌رگرت، دیارترین پۆسته‌کانی (لێپرسراوی به‌شی سیاسه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسین، جێگری سه‌رنوسه‌ر، دواتر سه‌رنوسه‌ر) هه‌مویم به‌ته‌کلیف وه‌رگرتوه، هه‌موو ئه‌مانه‌م وه‌کو ئه‌رک سه‌یرکردوه، سه‌رنوسه‌رانی پێشوی هاوڵاتیو خاوه‌نی رۆژنامه‌که‌ش ئه‌و راستییه ده‌زانن.
هه‌روه‌ها هاوڕێیانم له‌ڕۆژنامه‌که شایه‌دی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن، چونکه نیه‌تی من کارکردن بوه، هه‌موو کات له‌خه‌می هاوسه‌نگیو بێلایه‌نی بابه‌ته‌کانی هاوڵاتیو پڕۆفیشناڵی رۆژنامه‌که بوم له‌هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌کدا بوبێتم، وه‌رگرتنی زۆرترین خه‌ڵاتی پڕۆفیشناڵی به‌ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی هاوڵاتی له‌هه‌ردوو سه‌رده‌می جێگری سه‌رنوسه‌ر‌و سه‌رنوسه‌ری هاوڵاتی 2014 تا 2016 به‌ڵگه‌یه که نزیکه‌ى 10 خه‌ڵات بوو له‌لایه‌ن ده‌زگای موعته‌به‌ره‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نها ده‌ستکه‌وتی من نییه، ئه‌مه ده‌ستکه‌وتی ستافی هاوڵاتییه به‌پله‌ى یه‌که‌م.
دوای گفتوگۆیه‌کی یه‌ک مانگی من بۆ خۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ را‌گرتن یان داخستنی رۆژنامه‌که‌دا نه‌بوم، ته‌نانه‌ت پرسی له‌و شێوه‌یه‌ش ئازاری داوم، بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ستافی هاوڵاتی دوو پڕۆژه‌مان هه‌بوو.
1 ـ که‌مکردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌که بۆ 16 لاپه‌ڕه‌و که‌مکردنه‌وه‌ى ستاف‌و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ی کارمه‌ندان له‌نێوان سه‌دا 30 بۆ سه‌دا 40.
2 ـ له‌حاڵه‌تی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م پِڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌ى به‌دیل هه‌بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچۆنێک بێت هاوڵاتی تا 2017 به‌رده‌وامبێت، تا بزانین دۆخه‌که به‌چی ده‌گات، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو رازی بوین به‌وه‌ى موچه به‌پێی داهاتی مانگانه‌ى هاوڵاتی بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر داهات 8 ملیۆن بێت، ئه‌وا ئه‌و داهاته به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ری به‌ڕچاوکردنی ئه‌رک‌و به‌رپرسیارێتی ستافه‌که دابه‌شبکرێت.
دوای تاوتوێکردنی هه‌ردوو پڕۆژه‌که، خاوه‌نی رۆژنامه‌که پێیوابوو به‌و رێگایانه‌ش ناتوانرێت به‌رده‌وامی پێبدرێت، دواجار ئه‌م پڕۆژه‌یه خاوه‌نی خۆی هه‌یه‌و بڕیاری کۆتایی لای ئه‌وه، ئه‌و له‌ئیداره‌دانی رۆژنامه‌که ئه‌زمونی زیاتری هه‌یه.
من له‌و دوو هه‌نگاوانه‌دا سوپاسی ستافی هاوڵاتی ده‌که‌م ئه‌وان جێگه‌ى رێزن‌و سه‌لماندیان له‌خه‌می پڕۆژه‌که‌دان، منیش به‌داوای لێبوردنه‌وه له‌خوێنه‌ران هه‌ر که‌موکوڕیه‌ک که هه‌مبوبێت، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانم بوو کردم له‌گه‌ڵ ستافه‌که.
هه‌ڵبه‌ت پێویست ده‌کات ئه‌و راستیه‌ش بڵێن که زیاتر له‌شه‌ش مانگ به‌ر له‌وه‌ى پۆستی سه‌رنوسه‌ری هاوڵاتی وه‌ربگرم، من وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌م ره‌تکرده‌وه، چونکه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی راگرتنی هاوڵاتی یه‌کێک بوو له‌ئه‌گه‌ره‌کان، چونکه رۆژنامه‌که نه‌یده‌توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، به‌ڵام به‌ئومێدی به‌رده‌وامی به‌ڕۆژنامه‌که بۆ ماوه‌ى ساڵێک پۆسته‌که‌م وه‌رگرت، هه‌رچه‌نده دۆخه‌که ساڵه‌که‌ى بۆ چوار مانگ کورتکرده‌وه.
سه‌رنوسه‌ری من ئیداره‌دانی لایه‌نی ته‌حریریو به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی کارکردنی رۆژنامه‌که بوو، چونکه ناتوانرێت له‌یه‌ککاتدا مارکێتینگ‌و ئیداره‌ى رۆژنامه‌که‌ش له‌ئه‌ستۆبگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى بۆ رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه که ستافی ئه‌وتۆت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت قورسه هه‌موو ئه‌رکه‌کان راپه‌ڕێنیت، ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رنوسه‌رانی پێشتر ئه‌وه کرابێت، ئه‌وکات ستافی پێویست هه‌بوو.
من چه‌ند دڵگرانم به‌ڕاگرتنی رۆژنامه‌که‌و ئازاری داوم، ئه‌وه‌ی دڵخۆشی کردم کارکردن بوو له‌گه‌ڵ تیمێک له‌ڕۆژنامه‌نوسانی پڕۆفیشناڵ که له‌دواین کۆبونه‌وه‌ى ستاف، خاوه‌نی رۆژنامه‌که وتی: یه‌کێک بون له‌ئیشکه‌رترین ستافی هاوڵاتی که به‌گروپ‌و بێ کێشه کاره‌کانتان کردوه.
بۆیه سوپاسی هه‌موان ده‌که‌م. ماڵئاوا هاوڵاتی
سەرنوسەر *