تەنیا بیر لەئەخلاقی ڕۆژنامەنووسیت بکەرەوە!
لوقمان غه‌فور
ھەر ڕۆژنامەنووسێک، کە ئەخلاقی ڕۆژنامەنووسی تێدا بێت لەناو میدیای ھەموو حزبە کوردییەکان، لە چەپەوە بۆ ڕاست، لەسەرەوە بۆ خوارەوە، بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ئایدیا، نابێت ببێت بە بوق بۆ شەڕی میدیایی و لەوە زیاتر ھیلاککردنی کۆمەڵگەی کوردی لە باشور.

ئەگەر ڕۆژێک محاکەمەیەکی عادیلانە ھەبێت، دەبێت ھەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و کەسە حزبیانە دادگایی بکرێن کە لە ١٩٩١ەوە تا ئێستا، بەنزین ئەکەن بە ئاگری شەڕی میدیادا.

عەیبەیەکی گەورەیە ئەمڕۆ لە میدیاوە سوکایەتی بکەیت و سبەی بەرامبەری پێکەنیت. سەرکردە دەوڵەمەندەکانی حزبەکان سبەی ڕێکدەکەون، تەنیا نائەخلاقی و بێویژدانی بۆ تۆ جێدەمێنێت، بۆیە وەک بیر لەپشێوی کۆمەڵایەتی ناکەیتەوە، تەنیا بیر لە ئەخلاقی پیشەکەت بکەرەوە.


AM:06:58:21/02/2019