K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ساڵی 2012 كاتێك له‌لایه‌ن باراك ئۆباماوه، برێت مه‌كگۆرگ بۆ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌پاڵێورێت،
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مه‌له‌فێكی
ئابڕووبه‌رانه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ كچه رۆژنامه‌نووسێك له به‌غدا به نهێنی ده‌كه‌وێته
ده‌ست ئه‌نجومه‌نی پیران.
به‌هۆی ئه‌و مه‌له‌فه‌ی ئابڕووچوونه‌وه كه ده‌ست ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌وت،
ره‌تكرایه‌وه بكرێته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و له جێگه‌ی ئه‌و رۆبه‌رت ستیڤن بیكرۆفت پاڵێورا.
مه‌كگۆرگ-یش له دوای ئه‌وه‌وه هیچ پۆستێكی دیپلۆماتی پێنه‌درا تا به ته‌واوی وازی له كاره‌كه‌ی هێنا.
گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی له راپۆرتێكدا ئه‌و ئابڕووچوونه‌ی ئاشكراكرد،
كه په‌یوه‌ندی مه‌كگۆرك بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه له به‌غدا،
كاتێك مه‌كگۆرك وه‌ك راوێژكاری كۆشكی سپی له به‌غدا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، رۆڵی باڵای هه‌بووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كه له چه‌ند گرته‌یه‌كی سێكسی ڤیدیۆیدا،
له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكدا ده‌ركه‌وتووه له كۆشكی سه‌دام له به‌غدا.
مه‌كگۆرك وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری عێراق و ئێران
كاریكردووه تا دواجار به‌هۆی ئه‌و مه‌له‌فه‌وه له پۆستی دیپلۆماتی دوورخراوه‌ته‌وه
و باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكتۆبه‌ری 2015 وه‌ك نوێنه‌ری
سه‌رۆك بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستبه‌كاربوو، دواتریش
دوای دوو ساڵ له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی مایه‌وه تا
ساڵ 2018 ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌شی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له
هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر گوتی: "من برێت مه‌كگورك ناناسم، ئه‌و پیاوی سه‌رده‌می ئۆباما بوو".
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئه‌نجومه‌نی پیران كه به فۆرن پۆڵه‌سی گوتووه،
لابردنی له‌و پۆسته‌شی له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌له‌فه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی سۆزداریی و ره‌سمی كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی كریپتم بڵاوكرایه‌وه،
مه‌كگۆرك كاتێك دیپلۆماتكار بوو له پله‌یه‌كی به‌رزی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌ری سه‌رۆك له هێزی ئه‌مه‌ریكا - عێراق، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جینا چون،
په‌یامنێری وۆل ستریت جۆرناڵ هه‌بووه، كه له‌به‌غدا كاریكردووه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن فری بیكۆن-یش ئاشكرای كرد، مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا هاوسه‌رێتی هه‌بووه،
كه‌چی له‌ناكاو له 2012 له‌گه‌ڵ چون هاوسه‌رێتی ئاشكراكردووه و چون-یش
راسته‌وخۆ وازی له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنال هێنا.
ساڵی 2012 كاتێك ئه‌نجومه‌نی پیران ناوی مه‌كگۆرك-یان وه‌ك پاڵێۆراو بۆ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا
له به‌غدا پێگه‌یشتووه، له‌لایه‌ن جیمس ئینهۆفی (سیناتۆری كۆمارییه‌كانه‌وه) له لیژنه‌ی
هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ره‌تیكردۆته‌وه، كه له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرك دانیشن
و گوێ له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی كاره‌كانی بگرن له عێراق، كاتێك نامه‌یه‌ك و چه‌ند
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی سێكس-یان له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه‌وه پێگه‌یشتووه.
هه‌موو پۆستێكی دیپلۆماتی و دادوه‌ری و حكومی له‌سه‌ر ئاستی فیدرالی،
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك ئیمزای له‌سه‌ر بكات، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌روه‌ها فۆرن پۆڵه‌سی ئاشكرای كردووه، یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ر مه‌كگۆرك هه‌بووه،
ئه‌وه‌بووه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق هه‌بووه،
كه پێیانوابووه به‌هۆی لایه‌نگیرییه‌وه ناتوانێت هه‌موو عێراقییه‌كان كۆكاته‌وه.
هه‌ر بۆیه كاتێك ناوی مه‌كگۆرك به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته، وه‌لید
سامه‌رائی نوێنه‌ری واشنتۆن-ی نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری
عێراق نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ده‌نوسێت: "وه‌ك كوتله‌ی
عیراقییه و لیبڕاڵه‌كان هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین،
ئه‌گه‌ر برێت مه‌كگۆرك دانرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسۆزی هه‌یه له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی".
دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڵایانه له‌سه‌ر مه‌كگۆرك، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی باراك ئۆباما-ی
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و هیلاری كلینتۆن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات،
كه ده‌یه‌وێت پاشه‌كشێ به ناوه‌كه‌ی بكه‌ن بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا،
چونكه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ئارامی له ئه‌مه‌ریكادا بژیت. به‌ڵام سێ
ساڵی نه‌برد رازی بوو به‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆك بۆ هاوپه‌یمانی جیهانی جه‌نگ
دژی داعش ده‌ستبه‌كاربێت.