مێژوویەكی ناشرین خۆی دووبارە دەكاتەوە
هانا شوان

پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت زۆری خایاند و چاوەڕوانیەكەشی بۆتە هۆی بێزاری و هەندێك جاریش بێهیوایی  بەتایبەت بۆ ژنان ئەگەرچی هەولەكان بەردەوامن بەڵام تاساتی ئەم نوسینە هەوالێكی جیاواز نیە.
بەپێی ئەو دەنگۆیانەی كە هەیەو باس لەوە دەكەن یەك ژن پۆستی وەزاریی وەردەگرێت و ئەگەریشی هەیە ببێتە دوو ژن ،ژنان هەست بە  بێهیواییەك دەكەن كە ئاسۆیەكی نییە، هەلمەتەكان بەردەوامن دەنگە نارازی و بەرهەلستەكان و ئامانجەكانیش زۆرو  جیاوازن پیاوانیش بەردەوامن لە هەولەكان بۆ بێدەنگ كردن و پەروازە كردنی ریزی ژنان، پێویستە  هەلوەستەیەك بكەین  ئاماژەیەكی زۆر نەرێنییە بۆ بارو دۆخی ژنان لەهەرێم ئەمڕۆ كە ئێمە لەساڵی (2019) داین باس لەوە بكەین  بۆ ئەوەی ژنێك و دووان پۆستی وەزارەت وەربگرن دابەمەش مێژوویەكی پڕ لەڕێگری و كۆسپ لەبەردەم ژنان خۆی دووبارە دەكاتەوە ، بەو پێیەی گەر بگەڕێینەوە ساڵی 1992 كە یەكەم كابینەی حكومەت تەشكیل كراوە لەكۆی شانزە وەزارەت یەك وەزارەت لەدەست ژندا بووە ئەویش وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بوەو خاتوو (كافیە سڵێمان ) وەزیری ئەو وەزارەتە بووە ، دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی ئەو مێژووەی كە ژنان تێیدا بێبەش دەكرێن خۆی دووبارە كردۆتەوەو تەنها زەمەنەكەی گۆڕاوە .
دواجار دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ژنان چۆن وەك سالاَنی دوای ڕاپەڕین خەباتی بەهێز و نەبڕاوەیان هەبوو پێویستە لەمەو دواش بەسوود وەرگرتن لە تێڕوانینی نوێ و ئەزموونەكانی مێژوو ، جیهانبینی جیاواز و ڕێباز و ڕێچكەیەكی وا دابڕێژن بتوانن كەلێنەكان پڕ بكەنەوەو سەنگەری خەباتیان یەكبخەن.

رێوان

AM:01:40:20/05/2019