میدیا چۆن بره‌و به خۆكوشتن ده‌دات
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ساڵانه رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، رۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ری تایبه‌ت كردووه به پرسی ته‌ندرووستی ده‌روونی. ئه‌مساڵ ئه‌و بۆنه‌یه ته‌رخانكرابوو بۆ پرسی خۆكوشتن.
به گوێره‌ی ئاماری ئه‌مساڵی رێكخراوه‌كه، له هه‌ر 40 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك خۆی ده‌كوژێت. به‌و پێیه هه‌موو ساڵێك 800 هه‌زار كه‌س به هۆكاری جیا و له شوێنی جیا خۆیان ده‌كوژن.
ته‌ندرووستی جیهانی ده‌ڵێت: خۆكوشتن دووه‌م هۆكاری زۆر مردنه له ناو گه‌نجانی 15 بۆ 29 ساڵ.
رێكخراوه‌كه، ئه‌مساڵ چه‌ند راسپارده‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، یه‌كێك له راسپارده‌كانی ئه‌وه‌بوو، كه "هانی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بدرێت، چیرۆكی پڕ له هیوا و ئه‌رێنی بڵاوبكه‌نه‌وه".
جا پار، (Dr. Ayal Schaffer) كه مامۆستایه له به‌شی ته‌ندرووستی ده‌روونی زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دا، سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌یه‌كی كرد، له باره‌ی شێوازی رووماڵی میدیا بۆ حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن و له په‌یوه‌ندی نێوان په‌ره‌سه‌ندنی خۆكوشتن و میدیای كۆڵییه‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا پشت به هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه میدیاییانه به‌سترا كه له نێوان مانگی كانوونی دووه‌می 2011 تا كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2014 له میدیا و له شاری تۆرنتۆ بڵاوكرابوونه‌وه و سه‌رجه‌میان چیرۆك و باسوخواسی 6367 حاڵه‌تی خۆكوژیان باسكردبوو.
لیستی ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه وه‌رگیرا كه له‌و ماوه‌یه‌دا خۆیان كوشتووه. دواتر لێكۆڵینه‌وه له‌وه كرا، كاتێك ئه‌م هه‌فته‌یه چیرۆكێكی خۆكوژی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاخۆ له هه‌فته‌ی دواتردا چی به‌سه‌ر راده‌ی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوژیدا هاتووه؟
توێژینه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتو كه رووماڵی میدیایی بۆ حاڵه‌ته‌كانی خۆكوژی به ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوژی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا 800 هه‌زار كه‌س خۆیان بكوژن، كاریگه‌رییه‌كه سه‌دا یه‌ك بۆ دووش بێت، واته له‌و ژماره‌یه میدیا به‌رپرسه له بره‌ودان به خۆكوشتنی 8 هه‌زار تا 16 هه‌زار كه‌س له ساڵێكدا.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشت، كه ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بره‌ودان و ته‌شه‌نه‌كردنی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن، باسكردنی ئامرازی خۆكوشتنه‌كه‌یه كه ده‌كرێته ناونیشانی هه‌واڵه میدیاییه‌كان و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی وردی چیرۆكه‌كه و وه‌رگرتنی لێدوانه له باره‌یه‌وه به جۆرێك كه خۆكوشتنه‌كه بووه‌ته ئه‌مرێكی حه‌تمی.
لێكۆڵه‌ر (Dr. Ayal Schaffer) داوای كرد، میدیاكاران و ریپۆرته‌ره‌كان هه‌رچی زیاتره له پێناو رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه پێویسته به‌و په‌ڕی دیقه‌ته‌وه كار بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن چیرۆك و هه‌واڵه‌كانیان له باره‌ی خۆكوشتنه‌وه سه‌رنه‌كێشێت بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی لای كه‌سانی دیكه.
ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی نوێیه له‌و بواره، به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیاكار و میدیای كوردیی هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی به پێی لێكۆڵینه‌وه و به‌رچاوڕوونی زانستی كار بكات و له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كاتی شاشه یان ره‌شكردنه‌وه‌ی رووپه‌ڕی گۆڤار و رۆژنامه یان زۆركردنی كلیك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیان له سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چیها وردی و بابه‌تی هه‌ستیاری ئه‌وتۆ هه‌یه كه پێویست ناكات باس بكرێت و تاوانه باس بكرێن، ده‌خرێنه‌ڕوو. زۆرجار بابای خۆكوژ وه‌ك پاڵه‌وان و كرده‌ی خۆكوژی وه‌ك چیرۆكی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕنه‌وه.
له سه‌روبه‌ندی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌له‌به‌ی مه‌كته‌ب ده‌یانجار ئه‌و هه‌واڵانه‌مان بیستووه، كه ته‌له‌به‌یه‌ك به هۆی كه‌وتنییه‌وه خۆی هه‌ڵواسی، یان خۆی كوشت..
له رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ره‌نگه خۆسووتاندنی ژنان یه‌كێك له به‌رچاوترین ئه‌و دیاردانه بێت، كه میدیا بێ په‌روایانه وروژاندوویه‌تی و ئه‌گه‌ر بره‌ویشی پێ نه‌دابێت، ره‌نگه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر فراوانبوونی پانتایی جوگرافی ئه‌و دیارده‌یه كردبێت.
جا له زۆربه‌ی بواره‌كاندا میدیاكارانی كورد و كه‌ناڵه‌كانیان به نه‌شاره‌زایی و بێ بنه‌مای زانستی كارده‌كه‌ن. هه‌ر بۆنموونه هه‌ندێك به‌رنامه ده‌كرێن گوایه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه له مه‌ترسییه‌كانی سیحر و جادوو، یان نه‌هێشتنی حه‌كیمه میلییه‌كانی بواری شكان و ناوك گرتنه‌وه، دیقه‌ت بفه‌رموون ئه‌وانه‌یان له شاشه ده‌ركه‌وتوون بازاریان زیاتر بووه و زۆرتر خه‌ڵك هانای بۆ بردوون، چونكه به‌رنامه میدیاییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان.
زه‌مه‌ن