ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی!
جیهاد محمه‌د كه‌ریم
کاتێک دەوترێت، حیزبەکانی کوردستان، بە تایبەتی حیزبە حوکمڕانەکان، وەک پارتی و یەکێتی لە پێش ئەوایترەوە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووریان داگیرکردووە، مەبەست ئەوەیە کە هیچ دەرفەتیان بۆ تایەبەتمەندێتی ژیانی خەڵکی کوردستان نەهێشتوەتەوە، کە خۆیان خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان گوزارشت لە بەرژەوەندی خۆیان بکەن، خۆیان هەوڵ و کۆشش بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لە ڕێگەی ئۆرگانەکانیانەوە.

لە هەموو ئەوانەدا زیاتر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرفراوانترین ڕێکخراوگەلێکن لە ناو هەموو کۆمەڵگەیەکدا کە خەڵک بتوانن ئازادانە، پیشەوەریانە، گوزارشت لە بیر و ئەندێشەی خۆیان بکەن. 

کاتێک دەوترێت، حیزبەکانی کوردستان، بە تایبەتی حیزبە حوکمڕانەکان، وەک پارتی و یەکێتی لە پێش ئەوا نیترەوە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووریان داگیرکردووە، مەبەست ئەوەیە کە هیچ دەرفەتیان بۆ تایەبەتمەندێتی ژیانی خەڵکی کوردستان نەهێشتوەتەوە، کە خۆیان خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان گوزارشت لە بەرژەوەندی خۆیان بکەن، خۆیان هەوڵ و کۆشش بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لە ڕێگەی ئۆرگانەکانیانەوە.

پراکتیەکەکردنی دیومکراتیەت، یان کولتووری دیموکراتیەت، کە لەسەر کۆمەڵێک بنەما و پایە ڕاوستاوە، وەک خودی ژیانی دیموکراتی ناو خێزان و هەموو بوارەکانی ژیانی خەڵکی بە گشتی، ئازادیەکان، مافی مرۆڤ و تاک و تاکگەرایی، یاسا مەدەنیەکان و جێبەجێکردنیان بێ جیاوازی بەسەر هەرچ کەسێکدا لە هەرچ پلەو پایەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و حکومیدا بێت، هاوڵاتیبوون، لە کەسێکی ئاساییەوە تا دەگات بە گەورەترین پێگەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و وەزیفیی بە هاوڵاتی دەخوێنرێتەوە. 

کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانی دنیای ئەوروپا بەو جۆرە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیان دروست کردووە، کە سەربەخۆ و ئازادن لە گوزارشتکردنی ڕا و بۆچوونەکانیاندا، ئازادن لە گەشەی پیشە و پیشەوەرییەکانیاندا، ئازادن چۆن و بە چ شێوەیەک تێدەکۆشن بۆ گەشەکردنی خۆیان و کۆمەڵگە و حکومەتە دیموکراتەکەیان. 

بەڵام لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، لە ژێر سایەیی پارتی و یەکیتیدا، ئەم سەربەخۆییە شێوێندراوە، بۆیە بە سەدان و هەزاران ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بوونی هەیە، بەڵام بێ ئەوەی بتوانن بەردێک بخەنە سەر بەردێک و بتوانن خزمەت بە پیشەی خۆیان و بە دیموکراتیەت و بە پەروەردە و بە بوارەکانی ژیانی خەڵکی بدەن. 

ئەم ڕێکخراوانە، بوون بە ریکخراوی حیزبیی و لە ڕوانگەی تەسکی حیزبایەیتەوە کار دەکەن، بەرژەوەندی حیزب، سیاسەتی حیزب، پێگەی حیزب، دەوڵەمەندی حیزب، لە پێش پیشەی خۆیانەوەیە، لە پێش خزمەتی کۆمەڵگەکەیانەوەیە. 

دەتوانین بلێی، کۆمەڵگەی کوردستانی باشور، کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووی حیزبیی و بنەماڵەییە، بە تەواوەتی شێوێندراوە و بووە بە مێگەلی دوای شوانە چاوچنۆکە حیزبییەکان، یان شوانە چاوچنۆکە بنەماڵەییەکان، کە خودی خۆیان لە گورگ خراپترن بۆ خواردنی گۆشتی ئەم مێگلە. 

لەم ڕۆژانەدا وەک بیستم زیاتر لە ٤چوار هەزار بە ناو ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، ئەمانە جگە لە سەرقاڵکردنی خەڵک، جگە لە شێوانندی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان، ساڵانە بە سەدان و دەیان ملوێن دۆلار خەرجیانە، ئەمەش بە هەدەردانی سەروەت و سامانی گشتی خەڵکە. 

بانگهشتم و خوازیاریم ئەوەیە، کە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوانە هەندێک بە خۆیاندا بچنەوە، تۆزێک ویژدانیانە بیر بکەنەوە، چیتتر بەسە شێواندنی کۆمەڵگەی مەدەنی، چیتر بەسە بوون بە مێگەلی دوای حیزب، چیتر بەسە خۆ بە بچووک زانین، چیتر بەسە خۆڕادەستکردن بەم بە ناو گەنجی حیزبیی و بنەماڵەییەوە بەو بە ناو لێزان و گەنجی قسە زلی هیچ لە بارا نەبووەوە. 

هەتا ئەم ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆیان ئازاد نەکەن، لەم حیزبایەتیە کۆنباوانە، کۆمەڵگەی کوردستان ڕزگاری نابێت و ناتوانیت بکەوێتە سەرپێی خۆی و هیچ جۆرە هەیبەتێک بۆ تاکەکان ناگەڕێتەوە. 
هێڕش مەکە، پەلامار مەدە، جنێو مەدە، کەس تاوانبار مەکە، تەنها یەک شت بکە، ئەویش خۆڕزگارکردنە لەو عەقڵیەتە دواکەوتووەی حیزب و ئەو ڕێکراوە مەدەنیانەی حیزب کە فڕی بەسەر ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە نییە.

AM:11:07:02/07/2019