شۆڕشی‮ ‬سپی بە دەموچاوی‮ ‬نوێ
سازان وەهاب
شۆڕشی‮ ‬سپی،‮ ‬بەو ئەنجامە بەردەست و تەواوكارییانە دەگوترێت كە لە ئەنجامی‮ ‬چاكسازیی‮ ‬ریشەیی‮ ‬لە بوارێك‮ ‬یا زێدەتر سەرهەڵدەدات و دەبێتە بنەمایەكی‮ ‬باش بۆ ئیدامەدان و بەرەوپێشبردنی‮ ‬بارودۆخەكە بەرەو باشتر‮.‬

لە ئێستادا پرسی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بوونی‮ ‬چاكسازی‮ ‬لە حوكمڕانی‮ ‬كوردستان بابەتێكی‮ ‬بایەخدارە چ لای‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬چ لەو دروشمانەی‮ ‬حزبەكان بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم هەڵیانگرتووە‮.‬

گرنگترین پرسیار لەوەدایە ئاخۆ ئەم شۆڕشە سپیە لە كوردستان زەمینەی‮ ‬بۆ خۆشكراوە؟ كارەكتەر و پرۆژە و ستراتیژیەتی‮ ‬پێویست لەبەردەستن؟

بێگومان ئەگەر تەركیز بەتەنیا لەسەر ئەوە بێت دەموچاوی‮ ‬نوێ دەتوانێ ئەوە بكات،‮ ‬ئەوە پشتبەستنێكی‮ ‬هەڵەیە‮.‬

ناتوانم گومان لەوە دروستبكەم كەسی‮ ‬یەكەم خاوەن روئیایەكی‮ ‬روون نەبێت،‮ ‬بەڵكو باش لەوە تێدەگەین ئامانجێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬هەیە لە بەرپاكردنی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ نیشاندانی‮ ‬تواناكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەو چەند ساڵەی‮ ‬كە دەبێتە پێوەری‮ ‬حوكمڕانییەكی‮ ‬باش‮.‬

گومانەكانی‮ ‬من و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش ئەوەن،‮ ‬دەموچاوی‮ ‬نوێ لە نێو كابینە پێوەری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬شۆڕشەكەیە و دەتوانێ لە ئاست خواست و داواكارییەكانی‮ ‬خەڵك بێت،‮ ‬كە ئێستا خواستی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬لە چاكسازی‮ ‬بێتە بنكەیەكی‮ ‬فراوانی‮ ‬كاركردنی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هێزەكان‮.‬

ئاخۆ‮ ‬یاسا و رێنوێنییەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەتایبەت ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬هاوبەشن لەگەڵ عێراق رێگە دەدەن؟ ئاخۆ ئەوانەی‮ ‬دەبن بە وەزیر و خوارتر لەو پلە و پۆستانە خاوەن ئیرادەیەكی‮ ‬بەهێزن بۆ بەردەوامی‮ ‬و برەودان بە پرۆژەی‮ ‬چاكسازی؟ ئایا چاكسازی‮ ‬وەك هەمیشە دەبێتەوە خاڵی‮ ‬موزایەدەكردن و تێكەڵ دەكرێت بە ئامانجی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبەكان؟‮ ‬

ئەمانە پرسیارن،‮ ‬دەكرێت لەئێستاوە دەستبەرداری‮ ‬دروشم بین،‮ ‬هانگاوی‮ ‬كردەیی‮ ‬بۆ ئەو ئامانجە بنرێت،‮ ‬حكوومەت و كەسایەتییەكان نەكرێنە ئامانج بۆ پێهەڵگوتن،‮ ‬بەڵكو كەموكوڕییەكان دەستنیشان بكرێت و رەخنە بگیرێت و پەنجە لەسەر كەموكوڕییەكان دابنرێ‮. ‬ئەگەریش سەركەوتن لە شۆڕشەكەدا نەبوو،‮ ‬ئەوكات دەبێت بگوترێت كە:پێوەرەكانی‮ ‬بەخشینی‮ ‬پلە و پۆست كەموكوڕی‮ ‬تێدا بوو‮.‬


خه‌بات 

AM:07:12:04/07/2019