په‌روه‌رده‌و فه‌لسه‌فه‌و پێڕه‌وی په‌روه‌رده‌و ڕێباز‌و میكانیزم، ئامانجی په‌روه‌رده‌یی له‌هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا، ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دیاری ده‌كه‌ن. خودی په‌روه‌رده به چه‌مكه‌كانی "مرۆڤسازیی‌و ژیانسازیی” پێناسه‌كراوه، ئه‌ركی په‌روه‌رده دۆزینه‌وه‌و دیاریكردنی به‌هره‌و لێهاتوویی‌و توانا شاراوه‌كانی تاكه، چاندنی به‌هاكانه، به‌گه‌ڕخستن‌و په‌ره‌دانه به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی تاك‌و ئاڕاسته‌كردنیه‌تی.
هۆكارو سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌ش له‌ڕێی زمانی په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه ده‌بێ، بۆیه شێواندنی ئه‌و زمانه‌ی په‌روه‌رده‌ی پێده‌كه‌ین، شێواندنی هه‌موو بنه‌ماكانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی‌و چاندنی به‌هاكان‌و وروژاندنی بیر‌و بنیاتنانی كه‌سێتیی‌و دواجاریش ئاسایشی تاك‌و كۆمه‌ڵیشی لێده‌كه‌وێـته‌وه.
خوێندنی جووت زمانی، بابه‌تێكی نوێیه له پر‌ۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی خوێندندا.
ئه‌م بابه‌ته له زانستی زماندا به‌یه‌كێك له بنه‌ماكانی داخورانی زمانی دایك په‌سنكراوه، بۆیه ده‌بێ زانستیانه له هه‌ستیاریی‌و مه‌ترسی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌و فێركردن زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه تائێستا چه‌مكه‌كانی زمانی فێركردن، زمانی خوێندن‌و فێركردنی زمان، خوێندنی زمان "زمان، وه‌ك خۆی به دروستی جێبه‌جێنه‌كردووه” تێكه‌ڵاونه‌كراون.
كرده‌ی فێركاریی به كرده‌كانی وه‌رگرتنی زانیاریی به‌هۆی پێدانی زانیاریی‌و وروژاندنی بیر‌و به‌گه‌ڕخستنی ئاڕاسته‌كردنی زانیارییه‌كان‌و ئه‌زموونكردنیان، په‌سنكراوه‌و ئه‌مانه‌ش خودی په‌روه‌رده به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، چۆنیه‌تی‌و جۆریه‌تی ئه‌م كردانه ده‌وه‌ستنه سه‌ر ئه‌و نێوه‌نده‌ی كه گه‌یه‌نه‌ری كرده‌ی ئه‌م كردانه‌ن، ئه‌و نێوه‌نده‌ش به زمانی فێركردن، زمانی په‌روه‌رده‌یی، زمانی فێركاریی، ناسێنراوه. له‌مه‌شه‌وه زمانی فێركردن بریتیه له‌و نێوه‌ند‌و هۆكارو ئامڕازه‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی زانیاریی‌و كۆزانیاریی‌و په‌ره‌دان به به‌هره‌و لێهاتووییه‌كان، به رێكاری وروژاندن‌و به‌گه‌ڕخستن‌و ئاراسته‌كردن‌و به‌هۆی خوێندن‌و ئه‌زموون‌و توێژینه‌وه‌وه، ده‌گه‌یه‌نێته ئاوه‌ز‌و هۆش‌و ناخی تاك، به ئاكامی بنیاتنانی كه‌سێتی‌و په‌ره‌پێدانی مرۆیی.
زمان له په‌روه‌رده‌دا به دوو ئاراسته به‌كارده‌هێنرێت، یه‌كه‌میان زمانی خوێندنی هه‌موو ڕشته‌كانی خوێندنه، كه به "زمانی فێركردن، زمانی خوێندن”ناوبراوه‌و به‌پێی بریاری یونسك‌و ده‌بێ به زمانی دایكبێت، واته ده‌بێ زمانی خۆیندنی ڕشته‌كانی زانست، بیركاری، كۆمه‌ڵایه‌تی، زمانی دایكیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌بێ.
چونكه زمانی دایك هۆكارێكه بۆ گواستنه‌وه‌و وه‌رگێرانی مه‌عریفه‌و به‌هاكان‌و گوێزه‌ره‌وەی كولتوور‌و دابونه‌ریت‌و كۆزانیاری‌و هه‌ست‌و بیر‌وبۆچونه‌و رایه‌ڵه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وه‌كانه به‌یه‌كترییه‌وه، به‌هۆیه‌وه ئاسانكاری له تێگه‌یشتنی واتا‌و درككردن‌و ده‌ربڕینی ده‌نگ‌و هێماكان ده‌هێنێته‌ئاراوه، له زمانی دایكدا رووبه‌ری فێركردنی كرۆك‌و ناواخنی زیاتر فه‌راهه‌م دێت، به‌فێركردنی چه‌مكی نۆێ‌و زانیاری نوێ، به‌واتا فێرخواز سه‌رپێییانه فێرنابێ.
له‌مانه‌شه‌وه زمانی فێركردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ئاوه‌زیی‌و ژیریی، ئه‌ركی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوه‌سته‌و به‌ها‌و دابونه‌ریت‌و ره‌سه‌نایه‌تییه، بۆ هه‌ڵوێست‌و كردار‌و ره‌فتار‌و په‌ره‌پێدان به كه‌سایه‌تی مرۆڤ به‌گشتی‌و په‌ره‌پێدانی مرۆیی به‌تایبه‌تی ده‌گێڕێت، ئه‌مه‌ش جیاوازه له فێركردنی زمان، خوێندنی زمان.
كه جۆری دووه‌مه، به‌واتا له ته‌ك زمانی دایكدا زمانی دووه‌م‌و سێیه‌م‌و...وه‌ك خوێندنی زمانه‌كانی "عه‌ره‌بی، ئینگلیزی” بخوێنرێت، ئه‌مه‌یان زیادكردنی لێهاتوویی تاكه نه‌ك بنیاتنان‌و په‌ره‌پێدانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كه‌سێتی تاك. بۆیه تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌م دوو بابه‌ته‌و به‌كارهێنانییان له جیاتی یه‌كترو بێئاگایانه‌و گۆڕینی زمانی خوێندن "كه ده‌بێ به زمانی دایك بێت”.
هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی شكستی په‌روه‌رده‌یه له كۆمه‌ڵدا، چونكه فێركاریی له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كرێت، به‌واتا په‌روه‌رده له‌ناوه‌وه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌و ده‌بێ ئه‌و زمانه‌ی په‌روه‌رده‌ی پێده‌كه‌ین، راسته‌وانه له‌گه‌ڵ زمانی ناوه‌كیی تاكدا بگونجێت، كه ئه‌ویش زمانی دایكه.
ئێمه ده‌توانین به‌زیاتر له زمانێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا په‌یوه‌ندی بگرین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆماندا -ناخماندا ته‌نیا به زمانی دایك ده‌دوێین، به واتا زمانی دایك زمان‌و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌و گفتوگۆی نێو - ناخیی‌و خۆبه‌خۆیه‌یه كه‌مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌روونیدا ده‌یكات.
كه به‌هۆیه‌وه ده‌چینه نێو ناخی تاكه‌وه‌و ده‌یوروژێنین‌و به‌گه‌ڕیده‌خه‌ین، به‌پێی بڕیاری یونسكۆ، منداڵ تا ته‌مه‌نی ده ساڵی پێویسته زمانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی زمانی دایكیبێ، به واتا زمانی فێركردن ده‌بێ له دامه‌زراوه فێركارییه‌كاندا "دایه‌نگه تا خوێندنی باڵا یه‌ك زمان بێت، ئه‌گه‌ر منداڵ به زمانی دایكی نه‌خوێنیت، یاخود زمانی په‌روه‌رده‌ی له‌گه‌ڵ زمانی كۆمه‌ڵدا یه‌ك نه‌بن ئه‌وا بۆشاییه‌ك له نێوان منداڵ‌و خێزان‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه بۆ دروستبوونی چه‌ندین ئاریشه‌و گرفتیزمانی، ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی، بۆ تاك‌و لێكه‌وته‌كانیشی له خێزان‌و كۆمه‌ڵدا ره‌نگده‌داته‌وه، كه هه‌موو ئه‌مانه نه‌ك جۆرێتی په‌روه‌رده‌یی باڵا ناكه‌ن، به‌ڵكو خودی په‌روه‌رده‌ش شكست پێدێنن.
بۆیه پێویسته راشكاوانه دان به هه‌ڵه‌كانماندا بنێین‌و بیانخه‌ینه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سروشتی خۆیان‌و نه‌زانانه زمانی خوێندن بۆ زمانی فێركردن نه‌گۆڕین.
زه‌مه‌ن