دەنگ بە كابینەی‮ (‬نۆ‮) ‬درا‮…‬
سەلام عەبدوڵڵا

دوێنێ‮ ‬2019/7/10‮ ‬رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لەگەڵ وەزیرەكانیدا سوێندی‮ ‬یاساییان خوارد، دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بە دەنگی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬پەرلەمانتاران متمانەیان پێدرا‮.‬

لە‮ ‬یەكەم وتاریدا سەرەكوەزیرانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە چڕوپڕی‮ ‬باسی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬داهاتووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە هەرێم كرد و‮ ‬ئیشارەتی‮ ‬بەوەدا كە حكوومەت دەبێ هی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بێت بێ جیاوازی‮ ‬و وەزارەتەكانیش دووربن لە حزبایەتی‮ ‬و ئەوانیش دەبێ بۆ هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بن‮. ‬

هەروەها تیشكی‮ ‬خستەسەر ئەولەویەتی‮ ‬كارەكانی‮ ‬حكوومەت كە لەسەروویانەوە رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬دیاردەی‮ ‬گەندەڵییە كە خۆشبەختانە لە هەرێمدا نەبۆتە كەلتوور و دەكرێ بەسەریدا،‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬وەزیر و كاربەدەستانی‮ ‬حكوومەت زاڵ بین و بەرتەسكی‮ ‬بكەینەوە و مۆڵەتی‮ ‬بۆ نەهێڵین و بەرامبەر گەندەڵكارانیش نەرمی‮ ‬نەنوێنین،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬دژایەتی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬لە جیهانی‮ ‬سێهەمدا كارێكی‮ ‬هێندە ئاسان نییە،‮ ‬بەڵام بە هەوڵی‮ ‬دڵسۆزان و بە هاوكاری‮ ‬و چاودێری‮ ‬هاووڵاتییان و هۆشیارییان دەتوانین تا رادەیەكی‮ ‬باش ئەم دیاردەیە كەمبكەینەوە و بە یەكجاری‮ ‬لەمەودوا قەڵاچۆی‮ ‬بكەین‮. ‬

یەكێ لەو كارە گرنگانەی‮ ‬تر كە كابینەی‮ ‬نوێ دەیخاتە ئەستۆی‮ ‬خۆی‮ ‬چاككردنی‮ ‬بژێوی‮ ‬هاووڵاتییانە كە بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نالەباری‮ ‬هەرێم دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬داعش و بڕینی‮ ‬بودجە و مووچەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتنەكایەوە كە لە ئەنجامیدا هەرێم بە ناچاری‮ ‬تووشی‮ ‬قەرزێكی‮ ‬زۆر بوو كە تا ئێستا بە تەواوی‮ ‬لەژێری‮ ‬دەرنەچووە و پێویستە حكوومەتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق ئەو كارە بخاتە ئەستۆی‮ ‬خۆی،‮ ‬چونكە گەر ئەوان مووچە و بودجەی‮ ‬هەرێم و‮ ‬یارمەتی‮ ‬پێشمەرگەیان نەبڕیایە ئەوا حكوومەتی‮ ‬هەرێم تووشی‮ ‬ئەو بارگرانییە نەدەبوو‮. ‬
لە وتارەكەی‮ ‬بەڕێزیشیاندا ئاماژە بەوە درا كە ئێستا پەیوەندی‮ ‬هەرێم و حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬د‮. ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬كە رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ بەرەو پێشەوە دەچێ و روو لە ئاسایی‮ ‬بوونەوە دەكات بەرز نرخاند و هیوای‮ ‬خواست كە حكوومەتی‮ ‬فیدڕاڵ خاڵە دەستوورییەكان وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ بكات كە تێكڕای‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق بە هەرێمیشەوە سوودمەند دەبێت لێی‮.‬


خه‌بات 

AM:06:57:11/07/2019