مرۆڤ و كتێب
سەردەشت هەرتەلی

كتێب كەرەستەیەكی بێ گیانە، بەڵام زمانێكی كاریگەرە، كەڵەكە بوونی سامانێكی زۆر لەمێشكی مرۆڤەوە لەڕووی زانست و عیلمەوە لەخۆی دەگرێت، مێشك پێویستی بەئاودانە، بۆ دووركەوتنەوە لە سیستی و بێ هێزی و لاوازی، ئەم ئاودانەی مێشك لەڕێگای خوێندنەوەی كتێب دێتە ئاراوە، خوێندنەوە بەو مانایە دێت كە نێوان مرۆڤ و مرۆڤ ، مرۆڤ و دەق ، مرۆڤ و دوونیایە.


خوێندنەوە بەهەموو لایەنەكانەوە وەك ئاینی ، فەلسەفە ، دەروونی ، كۆمەڵایەتی ، مێژوو ، ئەدەب ، سیاسی ، ئابووری ، پیشەسازی ... هتد


گرنگن بۆگەشەی تاك لەكۆمەڵگا كەهەموو لایەنەكانی لەخۆ دەگرێت . وەك لایەنی تەندروستی و خێزان و ڕوحی و كۆمەڵایەتی و گەشەو پێشكەوتنی ژیان .


ئاستی ڕۆشنبیریەتی هەرتاكێك لەڕێگای خوێند نەوەیە .
بێ شك و گومان هەرنەتەوەیەك ئاستی خوێندنەوەی زۆرو بەهێز بوو . تاكەكانی ئەو كۆمەڵگای دۆست و هاوڕێی كتێب بوون . ئاوا مردن و سیستی ئەو نەتەوەیە ئەستەمە..


خوێندنەوە پشت بەزۆری و كەمی نابەستێت .پشت بەجیاكردنەوەوجێ بەجێ كردنی خوێندنەوەكە دەبەستێت .


وەر گێڕانی بۆڕەفتاری گونجاوو باش دەبەستێت .خۆپەڕینەوەیە لەڕووبارێكی تیژو بەهێز دەبەستێت .
خوێند نەوە تێكەڵ بوونی ڕووحی مرۆڤە لەگەڵ كتێب و دەست نوسەكان و هەڵمژینی هەناسەیەكی خۆش بەختیە و خواردنێكی ڕووحی و عەقڵی مرۆڤە .
بۆیە جیمیس شیرلی دەڵێت :


(خۆشترین و كاتەكانی ژیانم ، ئەوكاتانە بوو . كەلەنێو كتێبەكانم بەسەرم بردن .)
كەواتە خوێندنەوەی كتێب ڕۆڵ و كاریگەری ئەرێنی لەسەر تاك درووست دەكات و بەرگێكی نوێ بەسەر بیركردنەوەو عەقڵی مرۆڤدا دەبەخشێت .


سودو گرنگی كتێب جیە ؟؟
1- خوێندنەوە دەبێتە هۆی فران كردنی زوخاوی مێشكی مرۆڤ . بەو ڕادەیەی مێشكی مرۆڤ دەكاتەوە . لەچەق بەستووی ڕزگاری دەكات.


خوێندنەوە هۆكارە كەمرۆڤ بەرەو ئەو ڕووناكیە ببات . تێڕوانینێكی ڕاستەوخۆیانەی بۆبابەت و دەورو بەری هەبێت . بەجۆرێك دەتوانێت خوێندنەوەیەكی وورد بۆخودی خۆی و دەوروبەر بكات .
2-خوێندنەوەی كتێب شكاندنی قوفڵی زمانە.


بەو ڕادەیەی زمان دەكاتەوە ، كەتوانای قسەكردنی هەبێت لەهەموو كات و بارە دۆخێكدا . بێ گومان مرۆڤی خوێنەر ئاست و توانای قسەكردنیان بەهێزترە لەوكەسانەی خوێنەر نین .
3- كەڵەكە بوونی زانیاری یەكێكە لەخاڵە هەر گرنگەكانی خوێندنەوە . مرۆڤ لەڕێگای خوێندنەوە دەتوانێت خۆی پڕ چەك بكات لەزانیاری و عیلم .


4- بەنەریتێكی جوان و كاریگەر دادەنرێت . بۆهاندانی مرۆڤ بۆفێربوونی زمانی تازە ، مرۆڤ لەڕێی خوێندنەوە دەتوانێت هەنگاو بنێت و حەزو ئارەزووی بۆزمانی تری بیانی لەناخیدا سەر هەڵبدات و فێری زمانی تر ببێت .


5- زاڵ بوونی بەسەر بەر بەستەكانی ژیان و ئاڕاستەكردنی كێشەكانی بەرەو چارەسەر كردن .تێگەیشتنی لەبەرزو نزمیەكانی ژیان و پەڕینەوەی لەتەم و مژی واقیعەكانی ژیان ، ئــەم پێگەیاندنەش لەڕێگای خوێندنەوەی كتێب دێتە ئاراوە . سەركەوتن بەهەورازێكی سەختدا و گەیشتن بەلوتكەی چیاكە ، پێویستی بەبیركردنەوەیەكی جوانەو سەركەوتوانەیە . ئەم بیركردنەوەش لەئەنجامی خوێندنەوەی پەڕەی كتێب دێتە ئاراوە.


مەرج نیە خوێنەر تەنیا لەبوارەكەی خۆی بخوێنێتەوە. كە كام بەشی تەواو كردوە یان لەكام بەش دەخوێنێت . ڕاستە بۆبەرز كردنەوەی ئاستی زانیاریە لەبوارەكەی خۆی ، بەڵام پێویستە كەسی خوێنەر خوێندنەوەی بۆهەموو بابەتەجیاوازەكان هەبێت .


تاسودو زانیاری بەرنرخ لەمێشك و ناخیدا كەڵەكە ببێت . هەر وەك چۆن ڕۆژو شەو ، هەورو ساماڵ جیاوازی هەیە . مرۆڤی خوێنەرو نەخوێنەر بەهەمان شێوە جیاوازیەكی زۆریان لێ بەدی دەكرێت.
بەڵام ئەوەی گرنگە چۆن هەوڵبدەین سود و چێژ لەخوێندنەوە وەربگرین. خوێندنەوە ئەبێت درەختەكە ئاوبدات . نەك كرمە خۆرە بێت بۆقەدەكەی ببێتە هۆی لادینی و ڕەشبینی و بێ ئومێدی خوێنەرو جیاكردنەوەی تاك بێت لەكۆمەڵگا.


ئاڕاستە نەكردنی مرۆڤ بێت بەرەو خراپەكاری بۆشتەكان و بەشێوەیەكی ڕەش بینانە نەبێت .
دەبێت خۆی ئاڕاستە كردن بێت بەرەو گەیشتن بەئــامانج و گەیشتن بەرەو ڕووناكیەكی وون بوو.
هەر لەڕێگای خوێندنەوە تاك دەبێت خۆی ئاڕاستە بكات. بەرەو بیرو فكریەكی جوان و تێڕوانینێكی گەش بینیانە ..
بەڵام كەچی لەناو كوردا خوێنەرەمان زۆر كەمە . بەتایبەتی لەم ڕۆژگاردا بەهۆی پێش كەوتنی تەكنەلۆژیاوە ئاستی خوێنەر ڕووی لەلاواز بوون چوە . ئەمەش خوێندنەوەی كتێب ئەرك و ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری و پەروەردەیە . بۆكردنەوەی كتێب خانەو فێركردنی فێرخوازان و ئاشنا كردنیان بەخوێندنەوە . هەر لەقۆناخی سەرەتای خوێند تاكو تەواو كردنی ئاستی زانكۆش . كتێب لای هەندێك كەس چەند پەڕەیەكی بێ نرخەو هیچی تر نا.
دكتۆر فەرهاد پیرباڵ دەربارەی كوردو خوێندنەوە دەڵێت : ئەگەر كتێب ئافرەتێكی ڕووت بوایە ئەوا هەموو كورد دەیخوێند !!




زاری‌ كرمانجی‌ 
AM:07:19:31/08/2019