تیۆری فێمینیزمی و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
شاناز هیرانی
چه‌ندین تیۆری فێمنیزمی جیاجیا هه‌ن، كه هه‌وڵیانداوه دیارده‌كانی جیاوازییه جاجیاكانی نێوان ژن و پیاو ده‌ست نیشان بكه‌ن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا. به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش دۆخی ژنان له ڕۆژئاوا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تیۆرانه له جیهانی ڕۆژئاوادا به‌دیاركه‌وتن پاش شۆڕشی پیشه‌سازی و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. به مانایه‌كی تر، ئه‌و تیۆرانه له بنچینه‌دا به‌ند بوون به داڕشتنه ڕۆژئاواییه‌كان و ڕاده‌ی پێشكه‌وتنیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا. ئه‌و تیۆرانه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ده‌ستنیشان كردنی دیارترین جیاوازه‌كانه، كه ڕووبه‌ڕووی ژن ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تیش له بواری كاركردندا، سه‌رباری ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌و هه‌موو هه‌له زۆرانه‌ی ژنان بۆیان ڕه‌خساوه له بواره جیاجیاكاندا، كه خۆشی پێشبینی نه‌ده‌كرد بتوانێت ده‌ستیان پێ بگات. ئامانجی ئه‌و تیۆرانه‌ش وردبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان و دانانی به یه‌كێك له گرنگترین كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر وه‌ك پرسێكی بێ بایه‌خ سه‌یر نه‌كرێت و جۆرێك له گرنگیی پێبدرێت كه شایسته‌ی پێگه‌ی ژن بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. لێره‌دا جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان تیۆری فێمینیزمی كۆن، كه وه‌ك تاكه ڕه‌گه‌زێك له نێوان تیۆره نوێیه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
جیاوازی سه‌ره‌كی نێوان ژن و پیاویش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی سروشتی شاره‌زایه‌كانی ڕووبه‌روویان ده‌بێته‌وه و له ده‌وربه‌ری هه‌ردوكیشیاندا هه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی جیاوازی له شێوه‌ی به‌كارهێنانیان. چونكه داڕشتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆیان به چه‌ندین شێوه‌ی جیاجیا ده‌سه‌پێنن و ژنان و پیاوانیش بێ جیاوازی به‌كارده‌هێنن. له لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ندین شێوه‌ی جیاجیا له شرۆڤه‌كردنه‌كانیش به‌كارده‌هێنن كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی جیاوازییه‌كان. به‌كارهێنانی ژنیش به‌و خاڵه هاوبه‌شه داده‌نرێت كه له نێوان ئه‌و تیۆرانه‌دا هه‌ن، سه‌رباری جیاوازی له دێڕه تیۆریه‌كاندا هه‌ن، كه خاڵی ده‌ستپێكه و ده‌رئه‌نجامیشه بۆی.
لایه‌نی گرنگ له‌و شرۆڤانه‌دا په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌و پرۆسه‌ی به‌كارهێنانه و به وه‌سف كردنی به بونیادێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌و مانایه‌ی كه هۆكاره‌كانی ڕیشداره له‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ده‌وری ژنی داوه نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی واقیعه‌كه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیشه به‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌ی له نێوان ژن و پیاودا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، سه‌رجه‌م ئه‌و تیۆره فێمینیزمانه‌ی هه‌ندێك له‌و تیۆرانه ده‌گرێته‌وه كه پێش خۆی هه‌بوون، سه‌رباری جیاوازی له ده‌ستپێكی ئایدیۆلۆژیاندا. لێره‌دا ئه‌و تیۆرانه بریتی ده‌بن له كۆمه‌ڵێك تیۆری كه‌ڵه‌كه‌بوو بۆ سه‌ر هه‌ر تیۆرێكی تازه دروستبوو. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می تیۆری فێمنیزمی هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئێستا. چونكه هه‌ر له‌و مێژووه‌وه تیۆری فێمینزمی هاوشێوه‌ی تیۆری چینی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه به‌رهه‌مێكی یه‌كجار بێ وێنه به‌راورد به‌هه‌ر مێژوویه‌كی تر. ئه‌مه‌ش وایكرد به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره به‌رهه‌م بێت له‌سه‌ر تیۆره‌كانی ژنان.
وه‌ك ئاشكراشه تیۆریه‌كانی ژنان سه‌ره‌تا به تیۆری لیبرالی فێمینزمی ده‌ستی پێكرد و دواتر به تیۆره‌كانی دوای جیهانگیری كۆتایان هات. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك شرۆڤه‌ی سایكۆلۆژی هه‌بوون له‌سه‌ری و هه‌روه‌ها بونی ئه‌و درزه‌ی له نێوان ئه‌و تیۆرانه‌دا هه‌بوون، كه له‌مپه‌ریان دروست كردووه له‌به‌رده‌م هه‌ر پێشكه‌وتنێكی ئه‌و تیۆرانه و كار پێكردنیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا.
هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن بۆ پۆلێن كردنی تیۆره جیاوازه‌كانی باس له ژنان ده‌كات، ده‌بێت سه‌ره‌تا زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی تێیدا تیۆری فێمنیزمی پێشكه‌وتوو بووه هه‌ر له‌دامه‌زراندنیه‌وه تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان. واته وردبونه‌وه له لایه‌نی فیكریه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رجه‌م ئاڕاسته و پرسه جیاجیاكانی ئه‌و تیۆره له‌سه‌ری وردبۆته‌وه. یان گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕوونتر بڵێین: بونیادنانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پۆلێن كردنی و بۆ پێشكه‌وتنی تیۆره‌كانی فێمینزم له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ. به‌مه‌ش ده‌توانیین سێ دێڕی تیۆری گرنگ له تیۆره‌كانی فێمنیزم له‌ژێر چه‌تریدا گه‌شه‌ی كرد دیاری بكه‌ین:
1.تیۆری فێمینیزمی چاكسازی: كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ورد ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر كاری ژنان له‌ناو خێزان و ئابووری به‌یه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به شێوه‌كانی به‌كارهێنانه(الاستغلال) جیاجیاكانی ژنان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له كاركردندا. كه مه‌به‌ست لێی باشتركردنی بارودۆخی ژنه و گه‌یاندنیه‌تی به ئاستێكی ژیاری گونجاو.
2.تیۆری فێمینزمی به‌ره‌نگاربونه‌وه: كه ورد ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر توندوتیژی وچه‌وسانه‌وه‌ی سێكسی ئاڕاسته‌كراو بۆ ژنان. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی شاره‌زایی ژنان، به وه‌سفكردنی به‌و ره‌گه‌زه گرنگه سه‌باره‌ت به زانین و رۆشنبیری و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی. واته گواستنه‌وه‌ی له ئاڵۆگۆڕی ژنانه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕه‌گه‌زێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ و ده‌ستی هه‌بێت له پێكهێنانه‌وه‌ی زانیاری گشتی و رۆشنبیره جیاجیاكانی هه‌ن بۆ بونیادی كۆمه‌ڵگه.
3.تیۆره فێمینیزمه یاخی بوه‌كان: ئه‌مه‌ش ورد ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر پرۆسه و هێماكانی، كه دامه‌زرێنه‌ر و پارێزگاره له‌و جۆره. لێره‌دا گرنگی دان به‌و شتانه‌یه كه ژن ده‌یڵێت و هه‌وڵێكیشه بۆ ئاست به‌رزی ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا. به شێوه‌یه‌ك كه ناچێته ژێر هه‌ژمونی نێرینه‌ی باو. لێره‌دا به كورتی باسی له‌هه‌ر یه‌كێك له‌و تیۆرانه ده‌كه‌ین:
أ.تیۆری فێمینزمی چاكسازی: وه‌ك هه‌ر تیۆرێكی تری تایبه‌ت به زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی چوون به‌ره‌و چاكسازی و گۆڕانگاری دروستبوو، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه. چونكه زۆربه‌ی جار تیۆره‌كه به داڕشتنیكی واقیعانه‌ی ده‌ست نیشان كرا‌و ده‌ست پێده‌كات، كه هه‌وڵده‌دات به‌و ڕێگه‌یه له واقیع و كاركردن له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌دات. هه‌روه‌ها زالیش ده‌بێت به‌سه‌ر ویستی براگماتیكی ئه‌و جۆره تیۆره زیاتر له‌هه‌موو شتێكی تر، ته‌نانه‌ت گه‌ر قوربانیدا به قوڵی شرۆڤه و ڕوونی چه‌مكه‌كانیشه‌وه. چونكه تیۆری چاكاسازی له بنچینه‌دا له واقیعه‌كه‌وه هه‌ڵهێنجراوه وه‌كو هه‌ر تیۆرێكی تر. لێره‌دا دوو ئاڕاسته ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین كه سه‌ر به‌و جۆره تیۆره‌ن، ئه‌وانیش فێمینیزمی لیبرالی و فێمینزمی ماركسی سۆسیالیستی:
ــ فێمینزمی لیبرالی Liberal Feminisms
ره‌خنه له‌و جیاوازیانه ده‌گرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی بیۆلۆجی دانراوه له‌نێوان ژن و پیاو. به پێی ئه‌و تیۆره: جیاوازی نێوان ژن و پیاو به‌و شێوه‌یه نییه كه ببێته هۆی دروستبونی جیاوازی له مافه تایبه‌ته‌كانیان. پاشان ته‌رخان كردنی میتۆدێك له جیاوازی سه‌پێنراو بۆ ژن به‌راورد به‌وه‌ی بۆ پیاو فه‌راهه‌م ده‌كرێت له كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌و تیۆره ره‌خنه‌ی توند له‌و جیاوازیانه‌ش ده‌گرێت كه له ڕووی سێكسه‌وه هه‌یه له نێوان ژن و پیاو و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ ئه‌و جۆره جیاوازییه هۆكاری سه‌ره‌كی دورستبونی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تیه و یارمه‌تیده‌ریشه تا كۆمه‌ڵگه په‌سه‌ندی بكات. بۆیه به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و تیۆره بۆ جیاوازیه سێكسیه‌كانی ژن و پیاو، ئه‌وا داوای كۆتایی هێنان به هه‌موو جۆره جیاكاریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ژن و پیاو ده‌كات و به تایبه‌تیش له بواری فێربوون و كاركردن.
ئه‌و تیۆره به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ورد ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌دی هێنان و ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی یه‌كسان بۆ ژنان و پیاوان بێ هیچ جیاوازیه‌ك. وه‌ك لۆربیریش ئاماژه پێكردووه: فێمینزمی لیبرالی سه‌ركه‌وتوو بووه به له‌ناوبردنی زۆرێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی به ڕووی ژناندا هه‌ن له چونه ناو بواره‌كانی كاركردن كه ته‌نیا پیاوان قۆرخیان كردبوو. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رش بووه له به‌دیهێنانی یه‌كسانی له كرێ له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
سیاسه‌ته‌كانی فێمینیزمی لیبرالیش زیاتر پشتی به بزاڤه‌كانی مافی مه‌ده‌نی به‌ستووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و له‌و ئامانجه‌شیدا زیاتر وردبوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ته‌شریعاته‌كانی دژی جیاكاری ڕه‌گه‌زی هه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری ئیجابی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان.
به‌ڵام سه‌رباری سه‌ركه‌وتنی تیۆری لیبرالی له پشتیوانی كردنی ژنان بۆ چونیان بۆ ناو بازاڕه‌كانی كاركردن، ئه‌و ده‌ستكه‌وته بوه هۆی له‌باربردنی هه‌ژمونی پیاوان به‌سه‌ر هه‌لی كار. به‌ڵام له دۆسیه‌ی جیاكارییه‌كاتی تر نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وێت، كه ڕێگه له ژن ده‌گرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی باڵاتر له پیاوان. چونكه سه‌قفێكی ده‌ره‌كی نه‌بینراو هه‌یه ڕێگه له گه‌ییشتنی ژن ده‌گرێت بۆ پۆسته باڵاكان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی كاركردن. زۆرجاریش ئه‌و دیارده‌یه له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بینرێت. هه‌رچه‌نده وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی به‌ر بگرێت به ده‌سته‌به‌ركردنی مافه مه‌ده‌نیه‌كانی ژنان، به‌ڵام كۆت و پێوه‌ندی توندیشی داناوه، كه تێیدا ژنان به ئاسانی ناتوانن بگه‌نه پۆستی باڵا و شایسته. به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی فێمینزمی لیبرالی به‌ده‌ست هێناون كه‌من، به پێچه‌وانه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرنگ و هه‌وڵێكی بوو بۆ به‌دی هێنانی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز. گرنگی ئه‌و تیۆره له‌وه‌دا نییه كه‌چی به‌دی هێناوه، به‌ڵكوو گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، توانی به شێوه‌یه‌كی زانستیانه جیاوازیه ڕاسته‌قینه‌كان دیاری بكات كه كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندویتی، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی ژن ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه به پیاو.
به پێی كامبل واسكۆ: فێمنیزمی لیبرالی به‌رگری كردووه له مافه‌كانی ژنان له‌ناو خودی سیسته‌م. چونكه به ڕێگه جیاجیاكانی بۆ داواكردنی یاسای یه‌كسانی نێوان هه‌ردو ڕه‌گه‌زو یه‌كسانی له كرێ وه‌گرتن و هه‌لی كار، ئه‌وه خۆی له خۆیدا گۆڕانگاریه‌كی ڕیشه‌یی بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
ــ فێمینزمی ماركسی سۆسیالیستی
فێمینیزمی ماركسی كار ده‌كات له‌سه‌ر شێوه‌كانی ئه‌و سته‌مكاریه‌ی ژنان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش به وردبونه‌وه له‌سه‌ر دوو خاڵی گرنگ: یه‌كه‌م: پشت به‌ستنیان به پیاوان. دوه‌میان: به‌كارهێنانیان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رزان به‌ها له نێو هێزی كاری سه‌رمایه‌داری. لێره‌دا فێمنینزمی ماركسی مشت‌ومڕ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی له ژنان ده‌كرێت به هۆی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان بۆ جۆره‌ها شێوه‌ی خراپ به‌كارهێنان، چ وه‌ك كچێك له‌ناو خێزان، یان وه‌ك ژنێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌وه. یان به هۆی دانانی له وه‌زیفه‌یه‌كی ئاست نزم له بازاڕی كار، كه هیچ داهاتێكی ئه‌وتۆی نییه و زۆرجاریش وه‌ك سوكایه‌تی كردن به ژنه‌كه ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
پێچه‌وانه‌ی فێمنیزنی لیبرالی، فێمنیزنی ماركسی، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی ژنان بگۆڕێت به ڕێگه‌ی گۆڕینی بنه‌مای به‌كارهێنانیان وه‌ك بونه‌وه‌رێكی بێ كه‌ڵك. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه فێمینزمی ماركسی ته‌نیا هه‌وڵی باشتركردنی باری ژیاری ژن نادات، به‌ڵكو هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و سیسته‌مه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش ده‌دات كه هۆكاری ئه‌و باره خراپه‌ی ژن تێكه‌وتووه و هه‌وڵی گۆڕینی ده‌دات. هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه‌ی كه پێی وایه بنچینه و هۆكاری ئ ئه‌و باره خراپه‌یه.
فێمینزمی ماركسی و سۆسیالیستی جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان جۆر و چین ده‌كاته‌وه. كاریش له‌سه‌ر جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له نێوان ژنان و پیاوان. وه‌كو لای هه‌موان ئاشكرایه (چین ــ الگبقە) بریتیه له‌و چه‌مكه گرنگانه‌ی كه له شرۆڤه‌كاریه‌كانی ماركسیدا هاتووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر شرۆڤه‌كاریه‌كانی سه‌باره‌ت به دۆخی ژنان كراوه به ڕێگه‌ی هه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جیاوازییه جیاجیاكانی هه‌ن له‌سه‌ر جیاوازی به پێی جۆر و چین. بۆیه فێمنیزمی ماركسی دۆخ و جیاوازیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ژنان به دوو ئاڕاسته شرۆڤه ده‌كات، یه‌كه‌میان: ئه‌و دۆخه چینایه‌تی ژنان و دوه‌م دۆخی خراپ به‌كارهێنانی وه‌ك مێینه له لایه‌ن نێره‌وه. به پێی فێمینزمی ماركسی: ژنان دوو ئه‌وه‌نده تووشی به‌كارهێنان ده‌بنه‌وه: جارێك له‌به‌ر ئینتمایی چینایه‌تیان و دوه‌میش له‌به‌ر ئینتمای ڕه‌گه‌زیان.
لێره‌دا جیاوازی نێوان فێمنیزمی ماركسی و لیبرالی له‌و خاڵه‌دایه، كه فێمنیزمی لیبرالی پشت به گۆڕینی یاساكان ده‌به‌ستێت، كه ده‌بنه هۆی سته‌مكاری له ژن و ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له باشتركردنی دۆخه‌كه‌ی. كه‌چی فێمنیزمی ماركسی ئیدانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و به كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ژنان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌سفی ده‌كات. چونكه ده‌وڵه‌ت له كۆتایدا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌جوڵێته‌وه.
فێمنیزمی ماركسی جه‌خت له‌و سته‌مه ده‌كاته‌وه كه ژنان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه به هۆی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، كه له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت كار ده‌كات، بۆیه پێی وایه تاكه فاكته‌ر بۆ دانانی سنورێك بۆ ئه‌و جۆره خراپ به‌كارهێنانه‌ی ژن بریتیه له نه‌هێشتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی تر له‌بری ئه‌وه. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت وایكرد بێت ئه‌و ئاڕاسته فێمنیزمیه نزیكتر بێت له ئاڕاسته‌ی رادیكالی سه‌رباری سروشته چاكسازیه‌كه‌ی.
چاو‌دێر