كوردستانی رۆژئاوا و پارسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه
سۆزان ئامێدی
نووسینی: سۆزان ئامێدی
سه‌رچاوه: ئه‌لحیوار ئه‌لموته‌مه‌دین
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا
بڕیاره ناوه‌خته‌كه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوا ئه‌و یاسایه‌ی تێك‌شكاند كه ئه‌مریكا باڵاده‌ست بێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ناوچه‌ییه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌دا كه له عیراق و سوریادا شه‌ڕی دژی داعشیان كردووه، و تێكڕای ئه‌و هێزانه‌ش به ئێرانی و روسی و توركی و سعودیی و وڵاتانی دیكه‌وه هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزێكی كوردی له ناوچه‌كه دانه‌مه‌زرێت.
له‌كاتێكدا كه كوردی رۆژئاوا دژی داعش له شه‌ڕدا بوو، داعش زوربه‌ی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی سوریای داگیر كردبوو، به‌ڵام كورد هه‌ر له سنووری رۆژئاوادا شه‌ڕی دژی داعشیان نه‌كرد به‌ڵكو له هه‌موو ناوچه‌كاندا داعشیان راماڵی و له سوریا ده‌ریانپه‌ڕاندن. له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كوردی رۆژئاوا ده‌كرا له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
پاش لوتكه سێقۆڵییه‌كه‌ی شاری سوچی له‌نێوان روسیا و ئێران و توركیادا ترامپیش پشتگیر و ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌و لوتكه‌یه كه بریتیی بوون له یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له كوردستان رۆژئاوا.
من پێم وایه هه‌ڵوێستی ترامپ كارێكی كردووه كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا له‌كیس بچێت، دیاره ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووریی خراپی ده‌بێت، كه هه‌ر له‌ئێستاوه سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتووه. گه‌شته‌كه‌ی پوتین بۆ سعودیه و ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان بۆ ئێران و رێكه‌وتنی سوریا و روسیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دیمه‌شق كۆنترۆڵی رۆژئاوا بكات به پاساوی كۆتاییهێنان به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌ردۆگان هه‌موویان به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌مانن.
كورد ناچار كراوه ئه‌م بڕیاره ناویژدانییه قبوڵ بكات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه تازه‌كان و پێشنیاره گوماناوییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كورد، كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كورد هاوپه‌یمانێكی دیكه بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌مریكا ده‌ڵێت كورد له‌پێناوی خۆیدا شه‌ڕی داعشی كردووه و ئه‌مریكا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا یارمه‌تی كوردی داوه. واته كورد له‌پێناوی جیهاندا دژی داعش شه‌ڕی نه‌كردووه و ئه‌مریكا به‌رپرسیار نییه له مافه‌كانی كورد یان سه‌قامگیریی ناوچه‌كه یان پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جیهان هاوسۆزیی هه‌یه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی توركیا له ناوچه‌كه‌دا.
له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای توركیا و بۆردومانكردنی شاره كوردییه‌كان و كۆمه‌ڵكوژ كردنی خه‌ڵكی سڤیل بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناڕه‌زاییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ر ببیسترێت وا دێته به‌رچاو كه ده‌ستی توركیا كراوه‌ته‌وه بڕیار له چاره‌نووسی كوردستانی رۆژئاوا بدات و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدارن له‌م پیلانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كورد ملكه‌چی یه‌ك بژارده بكه‌ن و هیچ رێگه‌یه‌كی تری بۆ نه‌مێنێته‌وه.
هاوكێشه‌كه زۆر سه‌خت و نادادپه‌روه‌رانه‌یه چونكه رۆژئاوا نزیكه‌ی 12 هه‌زار شه‌هیدی داوه كه‌چی ناچار ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆلای به‌شار ئه‌سه‌د و بكه‌وێته‌وه ژێر فه‌رمانی ئه‌و سوپایه‌ی كه پێی ده‌ڵێن سوپای عه‌ره‌بی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووینه‌دابێت. ئا لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه: ئایا ماقوڵه رۆژئاوا هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی بدۆڕێنێت كه به قوربانیی زۆر وه‌ریگرتوون و بیدات به حكومه‌تێك كه پێشینه‌یه‌كی پڕ له سته‌می هه‌یه و سوپاكه‌ی ده‌ستی سووره به خوێنی هاووڵاتیانی سوریا.
به رواڵه‌ت وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م سازشكارییه بۆ ئه‌وه بووه خوێنی زیاتر نه‌ڕژێت به‌ڵام كاتێك دوورمه‌ودا له مه‌سه‌له‌كه ده‌ڕوانین ده‌بینین كه زه‌ره‌ره‌كه زۆر زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتووین. چونكه توركیا و سوریا ئه‌مدیوئه‌ودیوی یه‌ك دراون. هه‌ردوولا مێژوویه‌كی دیكتاتۆرییان هه‌یه له رووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ كورددا. كوردستانی رۆژئاواش هیچ هێزێكی پێویست نییه پشتیوانی لێ بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای توركیا جگه له قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه ئاسمانییه‌كانی توركیا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێته دی و شه‌ڕی به‌ره‌نگاری درێژه بكێشێت و رای گشتی جیهانیی پشتیوانی بكات به دڵنیاییه‌وه شه‌ڕه‌كه درێژه ناكێشێت و توركیا ناچار ده‌بێت هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه.
توركیا سیاسه‌تێكی زۆر هه‌ڵه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر كوردستانی رۆژئاوا، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندی نایابی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌و هه‌رێمه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دروست نه‌كردووه بۆ سه‌ر ئاساییش و سه‌قامگیریی توركیا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كۆنترۆڵی رۆژئاوا بكه‌ن ئه‌وا پارسه‌نگی توركیا له ناوچه‌كه‌دا تێك ده‌چێت و گرنگترین ناوچه‌ی جیۆپۆلیتیكی له‌كیس ده‌چێت كه ئێران سوودی لێ ده‌بینێت.