کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت دیموکراسییەکەمان بپارێزێت
ئیلهام ئەحمەد
ئیندیپێندیت
و.لە ئینگلیزییەوە:
محەمەد عەزیز
ئێمه له‌ژێر په‌لاماری سه‌ربازیداین له سوریا، ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێ دیموكراسییه به‌هاداره‌كه‌مان له چوونه ژێر خاكوخۆڵ بپارێزێ.
ئێمه سیسته‌مێكی سیاسیی پێشكه‌وتوومان له‌سه‌ر بنچینه‌كانی دیموكراسی، جیاوازی نه‌كردن له نێوان ڕه‌گه‌زه جۆربه‌جۆره‌كان، و هێشتنه‌وه‌ی ژینگه‌ی مرۆیی له ئاستێكی جێگیر دامه‌زراندوه. كه جیاوازییه‌كی ئێجگار زۆری هه‌بووه له‌گه‌ڵ فیكری تووندڕه‌وی داعش.
له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ڕابردوو، سوپای توركیا ده‌ستی كرد به له‌شكركێشی بۆ سه‌ر حكومه‌تی خۆجێیی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، كه له‌م كاته‌ی ئێستاماندا به گرنگترین جوڵانه‌وه‌ی دیموكراسی داده‌ندرێت و ته‌واوی دونیاش وه‌ستاوه و سه‌یر ده‌كات.
له دوانیوه‌ڕۆی 9ی مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، توركیا ده‌ستی كردووه به تۆپبارانكردنی شار و شارۆچكه‌كان به درێژایی سنوور‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوریا، كه پێك هاتوون له شاره‌كانی (قامیشلو و دێریك) و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانێ. سوپای توركیا به پێكهاته جیهادییه‌كانییه‌وه، له سنووره‌كان په‌ڕیونه‌ته‌وه و هه‌وڵی داگیركردنی شاره‌كانی (سه‌رێ كانی و گرێسپی) ده‌ده‌ن، كه تاكو ئێستاش شه‌ڕێكی سه‌ختگیر له‌م شارانه و له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ئارادایه.
سه‌ره‌ڕای شه‌ڕێكی سه‌خت و به‌رده‌وام، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانیان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی هێرشه‌كانی توركیا.
״به‌ره‌نگاری ژیانه״ یه‌كێكه له درووشمی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان.
كۆشكی سپی ده‌یزانی، كه بە بڕیاره‌كه‌ی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداراكانی، گڵۆپی سه‌وز بۆ حكومه‌تی توركیا هه‌ڵده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بكاته سه‌ر گه‌لێك كه توانیان به سه‌ركه‌وتویی به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه و تێكی بشكێنن.
هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات، پێك هاتوون له كورد و عه‌ره‌ب و كه‌مینه ناوخۆییه‌كان، كه كاریگه‌رترین هێزی زه‌مینی بوون له شه‌ڕی دژ به داعش، به هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا وه‌ك به‌هێزترین هاوپه‌یمان له ناوچه‌كه‌دا.
قوربانیدان و ئازایه‌تیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له پێكهاته‌كانیاندایه، بوونه جێگه‌ی بایه‌خی ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری دونیا، بوون به جێگه‌ی بایه‌خ و له‌وه‌وه ده‌ركه‌وت كه توانییان پارێزگاری له كۆمه‌ڵگه و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌یان بكه‌ن.
باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌م كاته‌ی ئێستادا شوێنی گرنگترین پڕۆژه‌ی دیموكراتییه، كه دژی دیكتاتۆرییه‌ت و جه‌ور و سته‌می فیكری تووندڕه‌وی داعشه. گه‌لی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا سیستمێكی سیاسیی پێشكه‌وتوویان هه‌یه كه له‌سه‌ر بنچینه‌كانی دیموكراسی و جیاوازی نه‌كردن له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان دامەزراوه.
ناوچه‌كه له لایه‌ن كارگێڕی مه‌ده‌نییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن. سێ-یه‌كی خاكی سوریا پێك ده‌هێنێت و ماڵی زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌سه له كورد و عه‌ره‌ب و ئاشووری و توركمان. له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا خه‌ڵك به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز و ئایین یه‌كیان گرتووه و دژی هێرشه‌كه‌ی توركیا به‌رگری ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و چالاكیی میدیایی و به‌رگریكردن له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی مافی ڕه‌وای به‌رگریكردن له خود.
سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ساڵانێكی زۆره هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ئه‌و به‌شه‌ی سوریا ده‌كات، وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كورد. به هه‌مان شێوه‌ی كوردستانی باكوور كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی حزبی فاشیی ئاكپارتیدایه.
به درێژایی جه‌نگی ناوخۆی سوریا، توركیا هاوپه‌یمانیی به‌ستووه له‌گه‌ڵ هێزه جیهادییه‌كان، به تایبه‌تیتر له شه‌ڕی داگیركردنی عه‌فرین، له سه‌ره‌تاكانی ساڵی (2018). ناوچه‌كانی عه‌فرین تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌ن (جه‌یشی ئسلام، احرار الشام، أحرار شرقیه) كه له لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێن و هه‌ڵده‌ستن به ڕفاندنی ژن و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی سڤیل و نیقاب فه‌ڕز ئه‌كه‌ن به‌سه‌ر ژناندا. سه‌رچاوه سروشتییه ناوخۆییه‌كانی وه‌ك باغی زه‌یتوون و كێڵگه‌ی گه‌نم وێران ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ته‌واوی هێزه جیهادییه‌كان، كه كۆنتڕۆڵی سه‌ربازی و ئابووری و ده‌سه‌ڵاتیان كردووه،له لایەن توركیاوه پشتگیری و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی ئارام-ی سوریا، توركیا به پێویستی نازانێ ڕازی بێت پێی.
زۆربه‌ی خێزانه‌كانی سوریا شایه‌دی ئه‌وه‌ن كه چۆن له سه‌ده‌ی 19 توركیا كورده‌كانی باكووری ڕه‌شه‌كوژ كرد، كاتێك هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی توركیا ده‌ستیان كرد به داگیركاری و مزگه‌وته‌كانیان وێران ده‌كرد، ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سه‌ر ئافره‌ته‌كان و خه‌ڵكێكی بێشوماریان كوشت. ئێمه ڕێگه ناده‌ین مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه.
به‌رخۆدانی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دژی داگیرکاریی سوپای تورکیا و هێزه به‌کرێگیراوه هاوپه‌یمانه‌کانی، ته‌نیا به‌رگریکردن نییه له ژیان و ئازادی، به‌ڵکوو هەڵبژاردنێکیشه له سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که تیایدا ده‌ژین.
له حکومه‌تی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ژنه‌کان توانای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و پله‌ی حکومییان هه‌یه له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و سێکته‌ری سه‌ربازی.
گرووپی نه‌ته‌وه‌یی جۆراوجۆر له‌م ناوچانه ده‌ژین و دڵنیان له‌م سیستمه سیاسییه، سه‌قامگیریی ژینگه‌ی مرۆیی له گرنگترین له‌پێشینه‌كانه، و هاوكاریه مرۆییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی پشتگیری ده‌كرێت.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه حكومه‌تی ئێستای توركیا نوێنه‌رایه‌تیی سیستمێكی دیكتاتۆر و چه‌وسێنه‌ر ده‌كات، سوپای توركیا تا ئاستێكی به‌هێز پشت به هێزه جیهادییه‌كان ده‌به‌ستێ، كه هه‌مان فیكری تووندڕه‌ویی داعشیان هه‌بوو له كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان له شنگال، كه تا ئاستێكی بێوێنه خه‌لافه‌تێكی دڕنده و ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی ترسناك بوو بۆ سه‌ر ههو‌مو دونیا.
داگیركارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئارام، دیموكراسیی له باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا له ناو ده‌بات و بنچینه‌كانی تووندڕه‌وی ده‌سه‌پێنێ له ناوچه‌كه، ئه‌م بنچینانه دیدێكی نوێ پێشنیار ده‌كات بۆ دیمۆكراسی له سوریا، به جێگرتنه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش و قاعیدە.
هێرشه‌كانی توركیا ڕه‌نگه به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژ به داعش به‌ره‌و لاوازی ببا، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه به سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات. ئێمه به‌رده‌وامین له شه‌ڕی دژ به داعش له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگی ئه‌م ناوچه‌یه، و پاسه‌وانی زیندانییه‌كانیش ده‌كه‌ین، كه دوژمن و مه‌ترسیی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.
ده‌یان هه‌زار شوێنكه‌وته‌ی فیكری داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێن، كه له ناویاندا (14000) بیانی هه‌ن، ئێمه ناتوانین له یه‌ك كاتدا به‌رگری له خۆمان بكه‌ین به‌رامبه‌ر هێزێكی زه‌به‌لاحی وه‌ك توركیا و پاسه‌وانی له دیله‌كانیش بكه‌ین.
له هه‌موو لایه‌كه‌وه لێشاوی شه‌ڕكه‌رانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و هه‌وڵی زیانگه‌یاندن له هێزه‌كان ده‌ده‌ن، له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستی پێ كردووه داعش‌یش ده‌ستی كردووه به هێرشكردن بۆ سه‌ر ڕه‌ققه و دێره‌زوور و سه‌رێ كانی. هێرشه له‌ناكاوه‌كانیان كۆسپ درووست ده‌كه‌ن له به‌رخۆدانی سه‌رێ كانی.
هێرشه‌كانی توركیا پێشێلكردنی ڕوونی ڕێنماییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه و هه‌سته هاوبه‌شه‌كه‌مان پێمان ده‌ڵێ مافه‌كان چین؟
داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵمان بن له به‌رگریكردن له گه‌لی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، داواش له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین ڕێوشوێنی ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بگرێته به‌ر و داوا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، كه ناوچه‌ی دژه‌فڕین له ناوچه‌كه بسه‌پێنی و سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات. داوا له گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م داگیركارییه و به‌رگری له گه‌لی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا بكه‌ن.
*ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات.
میلله‌ت
AM:04:34:12/11/2019
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
به‌وێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
ئاڵا شاڵی
دەستی کار نەک کۆچبەر
د. سامان فەوزی
هه‌واڵى چه‌واشه، گرفتێكى گه‌وره‌ى سه‌رده‌م
ژمارە:4
بەروار:01.04.2024
ئەرشیف
هاوکاران