له‌ملاولا ئه‌وه به‌رگوێ ده‌كه‌وێت، یان به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه گوایه ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ی له دژی كه‌ناڵی دهمهوهرو وروژێنه‌ری ئهلجهزیرهكهی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی قه‌ته‌ر، ده‌ست وه‌شاندنه له ئازادیی راده‌ربڕین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شیوه‌ن‌و پاڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه سپۆنسهرهكهی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن قه‌ته‌رو داعش‌و زیندوكهرهوهكانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلیی له‌ناوچووه‌وه بێت زۆر ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ناساندن‌و ناسینی ئه‌و كه‌ناڵه چه‌واشه‌كارو گهوجێنهرهیه به‌سه‌كۆی ئازادیی ده‌ربڕین لای هه‌ر كه‌ناڵێك كه مۆركی دیموكراسیخوازی هه‌ڵگرتبێت.
نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ره
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌و رێوشوێنه له‌لایه‌ن دهوڵهتانێكهوهیه كه خۆیان نیشانه‌ی پرسیاری پشتیوانكاری تیرۆر‌و سه‌پاندنی ئایین‌و مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو‌و عه‌ره‌بچێتیی-یان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیی كه هه‌ر له كۆنه‌وه تیرۆر‌و تیرۆریزمی ئیسلامیی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، یاخود ئیماراتێك كه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر پاره‌و سامان‌و ته‌لاره ئاسمان بڕو هه‌ور بڕه‌كانی، سهخاوهتمهندترین زه‌كات‌و سه‌رانه ده‌دات به تیرۆریزمی جیهانییو داڵده‌یان ده‌دا، یاخود به‌حره‌ین-ێكی سوننی مه‌زهه‌بی كه‌مینه‌ی خۆسه‌پێنه‌ر، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌ڕوباڵكردنی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌ركی هه‌موو پێشكهوتنخوازو ئازادیخوازێكی دنیایه‌و ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ش ئه‌و كه‌ناڵه ریسوا بكرێت كه تازه هه‌نگاو بۆ دیموكراسیی ده‌نێن، تا به‌هاكانی ئازادیی‌و دیموكراسیی به‌چه‌واشه كراویی نه‌گاته بیر‌و فیكری خه‌ڵك.
كێچێكی ده‌كرد به گایه‌ك
ئه‌و كه‌ناڵه شۆڤێنییو ئیسلامییه مه‌زهه‌بییه سوننییه توندڕهوو تیرۆریسته، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه دانه‌مه‌زراوه كه خزمه‌ت به‌ئازادیی رادهربڕینو ئازادییه‌كانی تاكه كهسو به‌ها جوانه‌كانی ئازادیی بكات، به‌ڵكو ئه‌و كه‌ناڵه هه‌ر له‌ساڵی 1997ه‌وه بۆ چه‌ندین مه‌رامی بنه‌ماڵه‌ی میری قه‌ته‌ر به ده‌ست له‌پشتدانی هه‌ندێك ناوه‌ندی موخابه‌راتیی گومانلێكراوی جیهانییو ناوچه‌كه كرایه‌وه. ئه‌و كه‌ناڵه كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵ شاگه‌شكه ده‌بن به‌وه‌ی به‌راورد بكرێن به‌و کەناڵە، ده‌م پیس‌و بۆگه‌نه، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌گه‌ر سه‌كۆی ئازادیی بوایه، بۆچی رۆژێك له رۆژان كێشه‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی ئازادیی له میرنشینه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نه‌خسته‌ڕوو؟، ئه‌گه‌ر له خه‌می ئازادی‌دا بوایه، بۆچی سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كانی ژنانی له‌و میرنشینه نه‌خسته‌ڕوو؟ كه كچان‌و ژنانی قه‌ته‌ری بۆیان نییه قژیان به ده‌ره‌وه بێت‌و ئۆتۆمبیل بئاژوێنن «ئه‌گه‌ر بوترێت ئه‌وه نه‌ریتی خۆیانه، ئه‌دی بۆچی فه‌قیرانه كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، قوماشیان ده‌ست ناكه‌وێت خۆیانی پێ پۆشته بكهنو باڵاپۆشه رهشو تاریكه‌كانیان توڕ هه‌ڵده‌ده‌ن»؟.
ئهلجهزیرهكهی شێخ حه‌مه‌دو شێخ تهمیمهكان، بۆچی هه‌رگیز ئاماژەی نه‌كرد بۆ كوده‌تای سپی حه‌مه‌د به‌سه‌ر خه‌لیفه‌ی باوكه نازدارهكهیدا؟، كه‌چی كێچێكی له میسر‌و ئێران‌و عیراقی دوای سهدامهكهیان ده‌كرد به گایه‌ك، ئهلجهزیرهكهی قه‌ته‌ر بۆئه‌وه دروستبوو كه سه‌رانی عه‌ره‌بیی وه‌ك «سه‌رهه‌نگ قهزافییو محه‌مه‌د حوسنی موبارهكو حافز ئه‌سه‌د» چیتر وه‌ك ره‌مز نه‌مێننه‌وه‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره‌كردنی حه‌مه‌دی بن خه‌لیفه سووكایه‌تییان پێ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌رامه دروستبوو كه بیری ژه‌هراویی تیرۆریزمی ئیسلامیی بڵاو بكاته‌وه‌و ره‌واجی بۆ په‌یدا بكات له‌سه‌ر حسابی بیری پێشكه‌وتنخوازی‌و دیموكراسیی «له پایزی عه‌ره‌بیدا ئه‌وه به‌زه‌قیی ده‌ركه‌وت»، ئه‌وه‌نده‌ی ئهلجهزیرهكهی قه‌ته‌ر به شان‌و باڵی ئوسامه بن لادن‌و زهرقاویو بۆكۆ حهرامو داعش‌و دهعجانهكانی تردا هه‌ڵیداوه، هه‌رگیز به‌لای جوانكردنی دیموكراسی‌و ئازادی‌دا نه‌ڕۆیشتوه، به‌ڵكو له رێی چهلهحانێكانی فه‌یسه‌ڵ قاسمی شۆڤێنیی ئیخوانییه‌وه دیموكراسیی دزێو كردووه، زۆر مهرامو پیلانی تریش له ژێر سه‌ری ئه‌م كه‌ناڵه گومان لێكراوه‌ی قه‌ته‌رییه بیر وشك‌و تهسكهكانهوهیه له دژی ئازادی‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و دیموكراسی بووه كه به‌داخه‌وه به‌سیاسه‌ته چه‌واشه‌كاری‌و گهوجێنهرهكانی، به‌هاكانی ئازادی‌و ئازادیی راده‌ربڕینی بهشێواویو ئیفلجیی گه‌یاندووه بهبینهرهكانی، بۆیه له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌وانه‌ی به‌م كه‌ناڵه‌ی شۆڤینیزمو بیری ئیسلامیی تیرۆریستییه سه‌رسامن، واده‌زانن هاوتای (CNN،BBC،DW،FRANCE24) ه، به سه‌ره‌و خواریو لنگاو قوچی له چه‌مكه‌كانی ئازادیی رۆژنامهگهرییو میدیایی تێگه‌یشتوون.
له‌م بازاڕه چه‌واشه‌كارییه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌دا، تاكه لایه‌ن كه سوودی زۆری وه‌رگرتووه، ئیسراییله، چونكه به‌ر له ئه‌لجه‌زیره، جیهانی عهرهبیو ئیسلامیی ته‌نیا گوێیان له رووانینو قسه‌كانی عهرهبو فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌بوو، هه‌میشه هه‌ق لای عه‌ره‌به‌كان بوو، ئیسراییل خه‌تابار بوو!!، به‌ڵام ئه‌لجه‌زیره رێگای به ئیسراییلیش دا كه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی فه‌له‌ستین قسه‌ی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی له قه‌فه‌زی تاواندا گیر نه‌خوات، به‌كورتی‌و به‌كوردیی ئه‌لجه‌زیره ئه‌و كه‌ناڵه‌یه كه زوڕناژه‌نی ئه‌و تاقمانه‌یه كه ناویان براوه، ئیدی ده‌مكوتكردن‌و رامكردنی خزمه‌تی ئازایو ئازادیی راده‌ربڕین دهكاتو به‌هاكانی ئازادیی به نهشێوێنراوی ده‌گه‌یه‌نرێن به تاكه‌كان، ئیدی چیتر درۆكردن، چه‌واشه‌كاریی، بوختان، ناوزڕاندن و هه‌ڵه‌وه‌ڕیی نابێته پرهنسیبو بنه‌مای پیشه‌یی بوون بۆ هه‌ر میدیایه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
كوردستانی نوێ