تكایەك بۆ نوسەران
گەرمیان خالید گڕاوی
یەكێك لە بنەماكانی نوسین، جگە لە ووشەسازیو تێكەڵبون بە پێشینەی رۆشنبیریو بەڵگەو پاساوهێنانەوە بۆ راستیەكان، بریت یە لە بەكارهێنانی زمانو فۆنتی كوردیو رەچاو كردنی رێزمانو خاڵبەندی، بۆ ئەوەی نوسینەكەت وەك خۆی چۆن نوسراوە، هەر بەو شێوەیە مانا بداتو بگات بە خوێنەر.
بەڵام ئێستا لەسایەی هاتنەئارای سۆشیال میدیا، هەروەها سایتە ئەلكترۆنیەكانیش، بەشێكی زۆر لە بنەماكانی نوسین فەرامۆش كراون، ئیدی بە نەزانی بێت یان نائاگایی یان بە مەبەست.
بۆیە تكایە، كاكی نووسەر بە فۆنتی عەرەبی، بەبێ خاڵبەندی، بەو بێ سەرووبەریە، مەڵێ نووسەرم قەڵەم بەدەستم!
ئاخر روی داوە هەرگیز دەڵێیت "بە مۆبایلی ٣٣١٠ دەنووسیت"
ئەرێ كەسێك نیە فۆنتی كوردیان بۆ دابنێت؟
من كە سەیری بڵاو كراوەكانی هەندێ لە هاورێو كەسانی دەوروبەر دەكەم یان بەرێكـەوت دەكەونەبەرچاوم، حەزدەكەم هەموویان بخوێنمەوە، بەڵام كە فۆنتە عەرەبیە خراپە دەبینم ئەم خاڵبەندیە خراپە بەرچاوم دەكــەون! ئیدی بڕستی خوێندنەوەیم نامێنێ، حەزناكەم بیبینم.
ڕەخنە گرتنم لە خەم خۆریمە، ناچین ڕەخنە لە كەسێك بگرین نەنووسێت !
رووی ڕەخنەگرتنمان لە كەسانێك ناكەین تەنیا كۆپی بزانێو شتەكان لەولاو لەملا وەربگرێ!
كەخۆت بە خاوەنێ قەڵەم بزانیت، دەبێت لانیكەم كەم گرنگیدان لە نووسینو چێژ لە خوێندنەوەیی بڵاوكراوەكانت بەدی بكرێت، ناكرێ ڕۆژنامەنووسانو نوسەران هەر شتێكیان بۆهات بەم جۆرە خراپەو بەو فۆنتە نادروستـــە دایبنێن، بەڵكو پێویستە نموونەی جوانو دروستی لە نووسینو ڕێكی لە دارشتنمان هەبێت، خەڵكانێك بە چاوی نمونەی باڵا سەیرمان دەكــەن.
ناكرێ نمونە باڵا بەو هەموو كەمو كوڕیەوە بێتە مەیدان، جوانی دارشتن، رێكی لە نوسینو خاڵبەندی تەواوو نووسین بەچێژ دەكەن لە حاڵەتێك ناوەڕۆكیش هێزێكی زۆری نەبێت.
بۆیە تكایـــە جوانووس بن.
- rwangauraxna