به‌شی (1)
150 نوسه‌رو خاوه‌ن رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوکراوه کاغەزییه جۆراوجۆره‌کانی یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مەریکا – ڤێرجینیا – به‌ڕوخسارێکی داماوو نائومێد‌و پڕحهسرهت له‌نێو هۆڵی کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی یه‌کێتی نوسه‌رانی رۆژنامه‌گه‌ری ویلایه‌ته‌کانی باشوری ئه‌مەریکا له‌وته‌کانی (بینلۆپ ئیپرناسی) پڕۆفیسۆری رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای دیجیتاڵی له‌کۆلێجی رۆژنامه‌گه‌ریی زانکۆی نۆرس کارۆلیناو پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)و رۆژنامه‌ی (نیویۆرک تایمز) رامابون، کاتێک که ریتمی گوتاره‌که‌ی به‌ئاراسته‌ی هۆشداری و به‌ئاگاهێنانی ئاماده‌بوان گۆڕی وتی «وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌که به‌ڕێوه‌یه، پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد کۆت‌و به‌نده‌کانی شۆڕشی ئه‌لکترۆنی تاسه‌ر به‌رده‌وام نابێت»، بینلۆپ سێ پێشنیاری هه‌یه بۆ رزگارکردنی رۆژنامه‌گه‌ریی کاغه‌زیی بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه سهختو ئاڵۆزه‌ی تێیکه‌وتوه:
یه‌که‌م: دانپیانان به‌ئه‌مری واقیع.
دوه‌م: به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ستراتیژیه‌کی نوێی هه‌ڵکردن یان خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا.
سێیه‌م: ئاماده‌باشی بۆ جۆرێکی نوێی رۆژنامه‌گه‌ری.
دانپیانان به‌ئه‌مری واقیع – مه‌به‌ست لهوهرچەرخانه گه‌وره‌که‌یه – واته کۆی ئه‌و فه‌زای پێشکه‌وتنه ئه‌لکترۆنیه‌ی بواری کۆمنیکهیشنه کهشوێنپێی هۆیه‌کانی ماس میدیای جه‌ماوه‌ری ته‌قلیدی لهقکردوهو گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریه‌کان ههمهچهشنو ساده‌و ساناتربون، ئه‌م پێشکهوتنو گه‌شه‌سه‌ندنه ته‌نها فیتباگی نه‌رێنی له‌جۆری ئه‌داو ناوه‌ڕۆکی میدیایی ته‌قلیدی و داهاته داراییه‌کانی به‌جێنه‌هێشتوه به‌ڵکو مه‌ترسیه‌کان زۆر له‌وه گهورهترنو چاره‌سه‌ریان بهکۆمهکو پیتاک کۆکردنه‌وه زۆر ئاسته‌مه، که به‌داخه‌وه ده‌ستبژێری میدیا‌و رۆشنبیری کوردی ئه‌و لایه‌نه‌یان فهرامۆشکردوهو وه‌ک هه‌رزه‌یه‌کی سیاسی یان وه‌ک له‌پێگه‌ی حزبێکی ئۆپۆزسیۆنه‌وه سه‌رجه‌م گرفت‌و ئاسته‌نگه‌کان به‌ڕوی سیستمی حوکمڕان ده‌که‌نه‌وه‌و خۆیان له‌به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی پیشه‌یی و به‌رپرسیارێتی زانستی کێشه‌و گرفته‌کان بێبه‌ری ده‌که‌ن.
ئه‌و حه‌قیقه‌ته مه‌ترسیداره‌ی که‌ئه‌مڕۆ قه‌یرانی بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی کاغه‌زیی دروستکردوه‌و خاوه‌نی رۆژنامه‌کان‌و دهستبژێرانی فیکر – وه‌ک بینلۆپ ئیپرناسی ئه‌ڵێ – ئه‌و زات‌و جورئه‌ته‌یان نیه دانیپیابنێن، دورکه‌وتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ره لهڕۆژنامهگهریی کاغه‌زیی و گۆڕانکاری له‌جۆرو عاداتی خوێندنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره به‌هۆکاری جۆراوجۆری تایبه‌ت بهگهشهسهندنو فه‌راهه‌مبونی ئه‌لته‌رناتیڤی هۆیه‌کانی میدیا‌و ده‌ستکه‌وتنی زانیاری، پاشان هۆکاری پاشه‌کشێکردن له‌ئه‌دای پیشهیبونی رۆژنامه‌گه‌ریی که خۆی له‌ڕاستگۆیی و وردبینی و بێلایه‌نی و بێگه‌ردیی له‌کارو پیشه‌که‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه له‌ده‌ره‌نجامی زانستیانه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی گریمانه‌کانی کۆمه‌ڵه تیۆرێکی زانستی تایبه‌تن به‌پرۆسه‌ی کۆگهیاندنو ده‌رونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵهێنجراوه وه‌ک: تیۆری بهکارهێنانو تێربون Uses and Gratification theory تیۆری کارنامهڕێژی Agenda – setting theory… هتد «نه‌ک گوتاری داڕشتن ئامێزانهو پاساو هێنانه‌وه‌ی شه‌رمنانه‌و بهباڵاکردنی ئه‌م رۆژنامه به‌سه‌ر کۆی رۆژنامه‌کانی دی و خۆشاردنه‌وه له‌ڕاستیه‌کان.
خاوه‌نه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریی کاغه‌زیی و جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ریش پێویسته راستیه‌ک بزانن که‌ڕۆژنامه‌ی کاغه‌ز نامرێت، به‌ڵام ته‌نها وه‌ک سه‌رچاوه‌ی دوه‌م ده‌مێنێته‌وه له‌پاش رۆژنامه‌گه‌ری دیجیتاڵی، بۆیه هه‌نگاوی له‌مه‌وداوی ده‌زگاکانی رۆژنامه‌گه‌ریی چاپه‌مه‌نی ده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه سه‌پێنراوه‌ی که‌ناسراوه به‌کۆمه‌ڵگای زانیاریه‌کان Information Societyو به‌دابه‌شکردنی زانیاریه‌کان Information Misdistribution که رۆژ له‌دوای رۆژ تۆڕی ئینتهرنێتو ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کان ئامراز‌و که‌ره‌سته‌ی نوێی پهخشو بڵاوکردنه‌وه به‌دوای خۆیدا په‌لکێشده‌کات.
هاوڵاتی