باج سیستمێكی جیهانی و یاسایی خڕكردنه‌وه‌ی داهاته له گیرفانی خاوه‌ن كاره‌وه بۆ نێو سندوقی داهاتی حكومه‌ت، سیستمی باجدان له‌وانه‌یه جۆری ڕێژه‌یی یان هه‌ڵكشان و داكشان بێت، به‌پێی جۆری په‌یڕه‌وكراو له‌هه‌ر وڵاتێكدا. به هه‌ر سیستمێك بێت بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو به كاش له خاوه‌ن بزنسی بچووك و گه‌وره، ئیتر شه‌خس بن یان كۆمپانیا و دامه‌زراوه وه‌رده‌گیرێ و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسیاره له كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنه‌وه‌ی، دوای دیاریكردنی بودجه‌ی ساڵانه كه دواتر ده‌وڵه‌ت بڕی پاره‌ی خڕكراوه به‌كارده‌هێنێ بۆ به‌هێزكردنی كه‌رته‌كانی سوپا، پۆلیس، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و به هێزكردنی ژێرخان و سه‌رخانی ئابووریی وڵات و دروستكردنی پرد و ڕێگاوبان و بیمه‌ی بێكاری و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر كه حكومه‌ت له‌دابینكردنی به‌رپرسیاره.
ئه‌مه جگه له هه‌لومه‌رجی له ناكاو كه نزیكترین نموونه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای جیهانی كۆڤید (19)ه و كریزه ئابوورییه‌كه‌یه‌تی، كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو توانیان له‌و ژێرخانه‌ی كه له‌به‌باج و داهات خڕیان كردۆته‌وه قه‌ره‌بووی هاووڵاتی خۆیان بكه‌نه‌وه، به نموونه ئه‌مریكا 300 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی (2020) زیادكرد بۆ قه‌ره‌بووی هاووڵاتیانی خۆی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.
كورد وته‌نی ئه‌م هه‌موو ڕاوڕێوییه‌م بۆ قسه‌كردنه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌ی خۆمان، له راستیدا سیستمی ئابووری سه‌ربه‌خۆ هه‌لێك بوو له‌به‌رده‌م به‌شێك له سیاسییه‌كان بۆ تاڵانكردنی ملیاران داهاتی هه‌رێم تا ئاستی سفركردنی ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری و به‌تاڵكردنی گیرفانی حكومه‌ت، كه‌وا ئه‌مڕۆ هاووڵاتی جارێ باجی ده‌روونی و رۆحی و جارێكیش له‌گیرفانی باجی ناڕه‌وا ده‌دات و حكومه‌ت به‌ناوی كۆكردنه‌وه و زیادكردنی داهات و پركردنه‌وه‌ی قاسه‌كه‌ی تابتوانێ ته‌نیا مووچه بدات كه نایدات، باج وخه‌راجی له‌سه‌ر شه‌خس و كۆمپانیای فه‌رمی بازاڕی كار زیادكردووه، به‌جۆرێك ئێستا كڕینی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بۆ به‌كاربه‌ر هه‌رزانتر ده‌كه‌وێ له‌كڕینی به‌رهه‌می خۆماڵی، كه ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی جگه له ئیفلیجكردنی بازاڕی به‌رهه‌می ناوخۆ و لاوازكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی ئابووری دراوسێكانێتی، كه دواجار له‌ڕووی سیاسییه‌وه بۆته چه‌كێك له‌دژمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ (هه‌رێمی كوردستان چییه گه‌ر سنوریان لێدابخه‌ین له‌برسا ده‌مرن). له‌وڵاتانی دیموكراسیدا جۆری سیستمی باج له‌په‌رله‌ماندا بڕیاری لێده‌درێ، خۆگه‌ر سیستم ڕێژه‌یی بوو ئه‌وا داهات هه‌رچه‌ند بێ بۆ نموونه (1%)ی باج ده‌درێته حكومه‌ت، یان سیستمی هه‌ڵكشان، واتا تا داهاتت زۆرتر بێ بڕی زیاتر باج ده‌ده‌یته حكومه‌ت، به‌ڵام له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌دا بودجه و مووچه و سیستمی باج هه‌مووی له گیرفانی ته‌نیا كه‌سێكه‌وه ده‌رده‌هێنرێ و یه‌كه‌م كورتهێنانیش سه‌ری مووچه ده‌خوات و هاووڵاتیش باجه‌كه‌ی ده‌دات.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش له‌مێژووی عیراقێكی دیكتاتۆری غه‌یره نه‌ته‌وه‌دا، خوێندنی به‌خۆڕایی په‌یام بوو، ئه‌مێستا زۆرینه‌ی خوێندكار به پاره ده‌خوێنێ، هاووڵاتی له مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با ده‌كڕێ، سه‌عاته‌كانی ئاو به‌ویستی خۆی نرخ داده‌نێ، خزمه‌تگوزاری خۆڵ وخاشاك بۆته پاره، كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له‌بری كێبڕكێ بۆ دابه‌زاندنی نرخ بازاڕ قۆرخ ده‌كه‌ن و شه‌قام و كۆڵانه وێرانه‌كان هه‌واڵی مه‌رگی ئازیزانت ده‌ده‌نێ، له‌و هه‌رێمه‌ی هه‌موو دنیا بۆ خاكی به‌پیتی چاوی تێ بڕیووه، به‌روبوومی كشتوكاڵی له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ین، نه‌وت گاز و به‌نزین سه‌دان ساڵه مایه‌ی ناسه‌قامگیری ژیان و سه‌روه‌ریمانه و خۆشمان لێی بێ به‌رین. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌رێ بڕیار وابوو گه‌ل خزمه‌تكاری حكومه‌ت بێت یان حكومه‌ت خزمه‌تكاری گه‌ل بێت، ئه‌گه‌ر باجدان ئه‌ركی هاووڵاتیی بێت، ئه‌وا میلله‌ت دووجار باجی داوه، به‌رده‌وامبوونیش له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه ئینتمای هاووڵاتی بۆ نیشتمان لاوازترده‌كات.
-knwe