هۆکاره‌کانی دواکه‌وتوویی ژنان له چوونه پێشه‌وه له رێگاکانی سه‌رکردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردندا جۆراوجۆره. توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که نه‌بوون یان که‌می رێژه‌ی ژنان له پێگه باڵاکاندا، له‌وانه‌یه وه‌کو ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ ژنانی دیکه له پێگه‌کانی خوارتر که به‌ده‌ستهێنانی ئاسته باڵاکانی به‌ڕێوه‌بردن مه‌حاڵ و ئه‌سته‌مه. بۆیه ژنانی شیاو و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌وانه‌یه خوازیار نه‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌کانی به‌ڕیوه‌بردن له ئاسته باڵاکاندا و له ئه‌نجامدا، دامه‌زراوه‌کان ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ته‌واوی به‌هره و تواناکانی هێزی کار له ده‌ست ده‌دات، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی که‌مبوونی رێژه‌ی ژنان له پێگه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردندا پیاوسالارییه.
چ کۆمه‌ڵگەیه‌ک پیاوسالاره؟
کۆمه‌ڵگایه‌ک پیاوسالاره تا ئه‌و راده‌یه که پیاو زاڵ ده‌بێت، به ئیمتیازات و مافی پیاوانه ده‌ناسرێته‌وه و تیشک ده‌خاته سه‌ر پیاو و ته‌نها بایه‌خ به پیاو ده‌درێت و یه‌کێک له ڕووه‌کانی سه‌ره‌کی پیاوسالاری، چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانه. جیهان به‌رێگای هاوێنه‌یک ده‌بینێت که دروشمی پیاوانه وه‌کو نه‌ریته. و هه‌روه‌ها، تایبه‌تمه‌ندێکان و سیفاتێک که له‌م کۆمه‌ڵگایه بو سه‌رکردایه‌تی دیاریکراوه به‌زۆری سیفاتی نێرینه و پیاوانه‌یه و به وته‌ی جانسون "ده‌سه‌ڵات زیاتر له پیاوان ئه‌وه‌شێته‌وه نه‌ک له ژنان".
پیاوسالاری "کو‌لتوورێکه که له ناو خێزان، پەيوەندییه‌کان و له هه‌مووشتێکدا پیشان ده‌درێت؛ له ناوه‌ڕۆکی گفت‌وگوی رۆژانه‌دا تاکو نووسین و فیلم.. له باره‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌بێت چۆن دابنرێت.. له‌و شتانه‌ی که له خه‌ڵک چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.. له‌باره‌ی پێوانه؛ جوانی ژنانه و توندی و به‌هێزی پیاوانه.. به‌نرخ زانین و به‌هادان به نێرینه و پیاو بوون و بێبه‌ها کردنی مێینه و ژن بوون".
له کۆمه‌ڵگەی پیاوسالار: پیاوان زۆربه‌ی کات، ده‌رفه‌تی باشتر، ئازادی و رێزی زیاتری کۆمه‌ڵایه‌تی به بەراورد له‌گه‌ڵ ژنانی هاوچەشنه‌یان و یه‌کسان له تايبەتمەندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنن.
- پیاوان ئه‌و پێگه و پۆستانه داگیرده‌که‌ن که له رووی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی و کو‌لتووری گرنگ و بایه‌خدارن.
کۆمه‌ڵگەی پیاوسالاری چۆن ژنان بێهێز ده‌کات؟ نایه‌کسانی و جیاکاری ره‌گه‌زی و کاری ره‌گه‌زی به‌شێکن له سیسته‌می پیاوسالاری که دان به ژنان نانێت، له باڵاده‌ست بوونی پیاوان پارێزگاری ده‌کات، پیاوسالاری کو‌لتووری بێزاری و رق و راى پێشينه‌ی نه‌رێنی و سلبی به‌رامبه‌ر به ژنانه. له‌م کو‌لتووره زۆربه‌ی ماف و ئیمتیازات به پیاوان ده‌درێت و ژنان بێبەری دەکرێن و مافی ژنان له‌به‌رچاو ناگیرێت، گرنگیان پێ نادرێت و ده‌چه‌وسێنه‌وه. واداده‌نرێت که ژنان زوو هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و هاوبه‌شییان له خێزان ته‌نها وه‌کو کابانی ماڵه؛ خێزان له‌لایه‌ن پیاو سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و به‌ڕێوهده‌چێت و له دابینکردنی پاره و پارێزگاریکردن له خێزان به‌رپرس ده‌بێت. پاراستنی خێزان له‌لایه‌ن پیاوان بووه به پاساوێک بو سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ژناندا له هه‌موو بواره‌کانی بڕیاردان و هۆکاری چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان بارودۆخێکه که له‌گه‌ڵ ژنان به شێوازێکی نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه ده‌کرێت و له به‌خشینی ده‌رفه‌ت و ئازادی به ژنان رێگری دەکرێت. چه‌وساندنه‌وه، سیسته‌مێکی نایه‌کسانییه که له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌سته‌و گرووپێک به‌سه‌ر ده‌سته و گرووپێکی دیکه‌دا زاڵ ده‌بێت و سوودیان لێوه‌رده‌گرێت. چه‌وساوه و سته‌م لێکراو بیر و ره‌وشتی سته‌مکار وه‌رده‌گرێت و له ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتێک که له‌لایه‌ن سته‌مکار بۆی دیاری کراوه په‌یڕه‌وی ده‌کات. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چه‌وساوه باوه‌ڕیان وا‌یه که کرده‌وه‌ی سته‌مکار که له به‌رانبه‌ریاندا ده‌کرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه، هه‌ڵبه‌ته، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سته‌مکاره. ورده ورده، ئه‌ندامانی چه‌وساوه، دان به چه‌وساندنه‌وهدا دەنێن و ده‌چنه په‌راوێزه‌وه و باوه‌ڕ ده‌که‌ن که خه‌تا و کەموکوڕی (که له‌لایه‌ن سته‌مکار وه‌سف ده‌کرێت) له خۆیان که ده‌بێته هۆی بێمتمانه‌یی به خۆیان، بێتوانایی و نائومێدی و له ئه‌نجامدا فێر ده‌بن که ڕقیان له خۆیان و ئه‌و گرووپه‌ی که تێدان ببێته‌وه.
به‌واتایه‌کی دیکه، سته‌مێک که ناوخۆيى بووه و چووته ده‌روونه‌وه، بريتى دەبێت له جێگیرکردن و قه‌بوڵکردنی رای پێشوه‌خته له‌لایه‌ن تاکه‌کانی نێو ده‌سته و گرووپی چه‌وساوه و سته‌ملێکراو (ژنان) که به‌رامبه‌ر به ئه‌وان له نێو گرووپی ده‌سه‌ڵاتداردا (پیاوان) هه‌یه. سته‌می دەروونی و قه‌بوڵکراو له‌لایه‌ن ژنان، له‌وانه‌یه پێکهاتبێت له: بێزاربوون و ڕق له خۆیان، شاردنه‌وه‌ی خۆیان، ترس له توندوتیژی، هه‌ست به که‌متربوون و په‌ستی، وازهێنان، جیاکردنه‌وه خۆیان و دابڕان، بێتوانایی و سوپاس و پێ‌زانین له‌وه‌ی که رێگه دراوه بژین. به ناوخۆيىکردنی سته‌م، مکانیزم و شێوازێکه له‌نێو سیسته‌می سته‌مکار به مه‌به‌ستی مانه‌وەی سوڵته‌ی هه‌میشه‌یی نه‌ک ته‌نها له رێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی دەرەوە، به‌ڵکو له رێگه‌ی بونیادنان و دروستکردنی هه‌ستی زەبوونى و ژێرده‌ستبوون له نێو مێشک و هزری ده‌سته‌ی چه‌وساوه و سته‌ملێکراو.
کاتێک ژنان فێرده‌بن بیروباوه‌ڕی نه‌رێنی و دژ به ژنان که له‌لایه‌ن سته‌مکاران (پیاوان) باس ده‌کرێت په‌سه‌ند بکه‌ن چه‌وساندنه‌وه رووده‌دات و هه ستده‌که‌ن له پیاوان که‌مترن و ده‌بێت له بنده‌ستی پیاوان بن. ژنان زۆرجار له‌گه‌ڵ پیاوان (سته‌مکاریان) هاوده‌نگ ده‌بن به ده‌ربڕینی بۆنمونه، وا به‌باشی ده‌زانن که له جیاتی ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان کار بکه‌ن و له‌جیاتی کارکردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ژن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پیاو کار بکه‌ن و له ده‌ره‌نجامدا، ژنان بڕیارده‌رانه و رخنه‌گه‌رانه له‌باره‌ی هاوڕه‌گه‌زانیان مشت‌ومڕ ده‌که‌ن و ژن بێزاری سیسته‌می پیاوسالاریدا قبوول ده‌که‌ن. ژنان به گشتی، هه‌میشه به‌یه‌ک ئه‌ندازه رووبه‌رووی چه‌وساندنه‌وه نابنه‌وه. نه‌ته‌وه، بیروباوه‌ڕی ئایینی و... له‌سه‌ر راده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان کاریگه‌ری هه‌یه.
کاتێک ژنان ناتوانن به‌ره‌نگاری سیسته‌می پیاوسالاری و ئیمتیازاتێک که به پیاوان ده‌درێت ببه‌نه‌وه، پێده‌چێت پیاوسالاری وه‌کو کێشه‌وگرفت نه‌بینن، چونکه بووه به به‌شێکی زۆر له بنچینه و داڕشته‌ی ژیانیان له‌و رۆژه‌وه که دێنه دنیا. وا بیرده‌که‌نه‌وه که پیاوسالاری حەقيقەتێکه هه‌موو مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
روون و ئاشکرایه که پیاو و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پیاوانه بابه‌ت و ناوه‌ڕۆکی زۆربه‌ی لێکۆڵێنه‌وه و توێژینه‌وه‌کانی دامه‌زراوه‌کان بووه و توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که پێکهاته‌ی زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی پڕه له نه‌ریتی پیاوانه و جێگای سه‌ره‌کی بۆ پیاوانه و ژنان پشتگۆی ده‌خرێن، چونکه هه‌میشه واداده‌نرێت که "به‌ڕێوه‌بردن هاوتایه له‌گه‌ڵ پیاوان".
له کۆتاییدا ده‌توانین بڵێین پیاوسالاری یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کانی بێهیزبوون و بێده‌سه‌ڵاتی ژنان که رێژه‌ی هه‌بوونی ژنان له کۆمه‌ڵگه که مده‌کاته‌وه. تاکو گۆڕانکاری به‌سه‌ر پێکهاته و داڕشته‌ی پیاوانه‌ی دام و ده‌زگاکاندا نه‌کرێت، ژنان بۆگه‌یشتن به ئاسته باڵاکانی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رکردایه‌تی گرفتیان ده‌بێت. پیاوسالاری هۆکاری سەرەكى بێهێزى وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته له‌به‌رده‌م رێگای گه‌یشتن بە ديموكراسی.
هیچ وڵاتێک ناتوانێت گه‌شه بستێنێت و سه‌رکه‌وێت ئه‌گه‌ر وزه و توانای شاراوه‌ی ژنانی دابمرکێنێت و له‌به‌رچاو نه‌گرێت و خۆی له به‌شداری نیوه‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش بکات.
-kurdistan24