له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) كرا .
تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمى كوردستان یاسایه‌كى تایبه‌ت به( ته‌له‌فیزۆن و رادیۆ) ى نییه، ئه‌وه‌ى هه‌یه یاسایى ژماره 35ى ساڵى 2007 ى كارى رۆژنامه‌وانییه، كه ئه‌ویش زیاتر تایبه‌ته به ڕۆژنامه و كاغه‌ز، كاتى خۆى یه‌كێك بوو له یاسا باشه‌كان له په‌رله‌مان ده‌رچوو، به‌و پێیه‌ى لانیكه‌م جۆرێك له ئازادى بۆ رۆژنامه‌نووس تێدایه، به‌ڵام ئه‌و كات سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كان و به‌شێك زۆر له ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆش ده‌ستیان هه‌بوو له ده‌رچوواندنى یاسایه، جگه له‌وه‌ش خولى ئه‌وكاتى په‌رله‌مانیش براده‌رانى لیژنه‌ى یاسایى خه‌ڵكى به توانابوون.
ئێستا په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچ كارى دیكه‌ى نه‌بێت، ده‌ستی بردوه بۆ یاسایه‌كى هه‌ستیارى وه‌كو ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا ده‌ركردنى یاسایه‌كى ئه‌وها گرینگ، نه له تواناى لیژنه‌ى رۆشنبیرى و یاسایى ئێستاى په‌رله‌مانى كوردستانه، نه پرسیش به كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته كراوه، ده‌ركردنى یاسایه‌ك به‌م شێوازه و به‌و په‌له‌یه‌ى ئێستا چه‌ندین گرفت ده‌خوڵقێنێت، كه مومكین نییه ئێمه‌ى ئه‌هلى ئه‌و كاره ئه‌و شته به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ بكرێت چونكه :
1. دڵنیابن ئه‌و یاسایه له خوله‌دا به‌م شێوه‌یه تێپه‌ڕى، كه زۆرینه‌ى پارتى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه، وه‌كو یاسایى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى مۆبایل رۆژى یه‌كێكمان ده‌چینه زیندان.
2. ده‌ركردنى ئه‌و یاسایه له ئه‌همیه‌ت و رۆڵى یاسای كارى رۆژنامه‌وانى ساڵى 2007 كه‌مده‌كاته‌وه، دادگاكان په‌نا بۆ ئه‌و یاسایه ده‌به‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا په‌نا بۆ یاساى ئامێرى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل و یاسایى سزادانى عێراقى ده‌به‌ن.
3. باشه ئه‌و یاسایه له ئێستا چ زه‌رووره‌تێكى هه‌یه ؟ هه‌نوكه میدیایه له دواى دروست بوونى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، قۆناغى میدیاى نوێشى تێپه‌ڕاندووه چووینه قۆناغى دواى سه‌رهه‌ڵدانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى، نه‌ك ڕۆژنامه ئێستا ته‌له‌فیزۆنیش رۆڵى پێشووترى له ده‌ستداوه.
4. ده‌ركردنى ئه‌م هه‌موو یاسایه به‌یه‌كه‌وه، دژ به یه‌ك بوون له نێوانیان یاساكان دروست ده‌كات، ئه‌وكاتیش دادگاكان چۆنیان بووێت له نێوان ئه‌و هه‌موو یاسایه یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرن.
5. رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى له هه‌موو جیهان بۆته كارێكى قوڕس و جه‌ده‌لى زۆرى له‌سه‌ره، یانى چى په‌رله‌مانێكى وا لاواز وه‌كو یاساى ریكلام خۆى له قه‌ره‌ى بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه ده‌دات؟!
ده‌كرێ هه‌موومان له دژى ئه‌و یاسایه بووه‌ستینه‌وه، چونكه زۆرجار ئه‌وانه‌ى یاسا ده‌رده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نیه‌تیشیان باش بێت، زۆر به‌خراپى یاساكه ده‌رده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌هل و پسپۆرى بابه‌ته‌كه نین، زۆرجاریش مه‌رامى سیاسى له پشتیانه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كه زۆرێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان جارێ جیاوازى له نێوان بڕیار و رێنمایى و یاسا و ده‌ستوور ناكه‌ن، چ جاى یاسایه‌كى له‌م جۆره ؟!!!
مادام یاسا بۆ ئێمه ده‌رده‌كرێ ده‌بێ پرسیشمان پێبكرێت تكایه... تكایه... تكایه !!!
قسه‌ى زۆر هه‌ن له ده‌رچوواندنى ئه‌م جۆره یاسایه، به‌ڵام من كاتم نییه و جاڕێ سه‌رقاڵم، ئه‌گه‌ر نا له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانم گه‌وره‌ترین كه‌مپین له دژى یاسایه‌كى له‌م جۆره دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته رۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكا و رێكخراوى میترۆ و خه‌ڵكى ئه‌كادیمى بوارى راگه‌یاندن له ئێستاوه قسه‌ى خۆیان هه‌بێت و لێى بێده‌نگ نه‌بن.