هاوسه‌رگیری بژارده‌یه‌كی گرینگه بۆ ژیان، هه‌ڵبه‌ته مرۆڤ بۆ به‌جێگه‌یاندنی هه‌ر كارێك به شوێن یه‌ك ئامانجه‌وه‌یه، ئه‌ویش ئاسووده‌ییه، ئاسووده‌ییش خوا به‌جورێك خوڵقاندوویه‌تی هه‌ر به‌شێكی پێوه‌سته به شتێكه‌وه. هاوسه‌رگیریش بژارده‌یه‌كه تێیدا ده‌كرێ هه‌ندێ بۆشایی ڕۆحی و جه‌سته‌یی پڕ بكاته‌وه و به‌خته‌وه‌ری بكات، له رووی ئاینیشه‌وه خوا له‌پێناو به‌رده‌وامیی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌م حه‌ز و خۆشه‌ویستییه‌ی له ناو ئێمه‌دا دروست كردووه، سروشتی مرۆڤیش وایه كه كامڵ و دڵخۆش نابێت به‌بێ بوونی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كێ هه‌ڵبژێرین بۆ هاوسه‌ر؟ چۆن بزانین كێ گونجاوه بۆ ژیانمان؟ چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هه‌ڵیسه‌نگێنم؟.
وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندانی تر، گرینگن و پێویستیشه هه‌ر كچ و كوڕێك پێش هاوسه‌رگیری به‌شوێن وه‌ڵامدا بگه‌ڕێن، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌زانێ چۆن هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرێت، دواتر كێشه‌كانی ئه‌و نه‌زانییه ده‌بێته هۆی هه‌ڵته‌كانی هه‌موو بنه‌ماكانی خێزان. كۆمه‌ڵێك كۆڵه‌كه و بنه‌مای گرینگ هه‌ن ده‌بێت كچ و كوڕ پێش هاوسه‌رگیری بیزانن.
ده‌پرسین ئه‌م بنه‌مایانه چین؟
یه‌كێك له هه‌ره گرینگ‌ترین بنه‌ماكان كه‌سێتی بژاردهكهیه كه تۆ ده‌یخوازی، كاتێك كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێری ده‌بێ گرینگی به‌هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه بده‌یت كه بۆت شی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م كه‌سه ڕه‌فتار و كه‌سایه‌تی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه چۆنه؟. كه‌سێتی كچ و كوڕ له یه‌كتر جیاوازن هه‌م له بواری بایۆلۆجییه‌وه كه چه‌ندان هۆڕمۆنی تایبه‌ت هه‌ن وا ده‌كه‌ن ڕه‌فتار و كرداری جیاواز بكه‌ن، هه‌م له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌و پێیه‌ی په‌روه‌رده‌ی دوو خێزانی جیاوازن و دوو كولتووری جیاوازیان هه‌یه. كه‌واته لێكدانه‌وه و لایه‌نی ڕه‌فتاری و مرۆیی جیاوازیش دروست ده‌بن.
به‌هێزی كه‌سێتیی به‌رانبه‌ر زۆر گرینگه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ی كه هاوبه‌شی ژیانته كه‌سایه‌تیی لاواز بوو و خاوه‌نی پره‌نسیپ و بنه‌ما و پلانی تۆكمه نه‌بوو بۆ داهاتووی خۆی و متمانه‌ی به‌و كار و كرده‌وانه نه‌بوو كه خۆی ده‌یكات، ئه‌وا ئه‌م كه‌سه ناتوانێ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرێت، كه‌واته ناشتوانێ هیچ كام له بنه‌ما و به‌هاكانی بپارێزێت و كارێك راپه‌ڕێنێت.
ئێمه ده‌بێ بزانین ئه‌و كه‌سه‌ی دێته ناو ژیانمان، تێگه‌یشتی چۆنه بۆ ژیان و هاوسه‌ری و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و ره‌فتاری به‌رانبه‌ر پاره و داهات و مامه‌ڵه‌كردنی به‌رانبه‌ر به‌خۆت چۆنه، بۆیه لایه‌نی ده‌روونی كه‌سه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنه و لێكدانه‌وه بۆ هه‌ڵچوونه‌كانی بكه بۆ ئه‌وه‌ی پێش بڕیاردان، دڵنیابی تا چ ئاستێك گونجاوه بۆ ژیانی خۆت و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه، بیر بكه‌وه و وریابه له تێگه‌یشتن له زوو تووڕه‌بوون، دڵپیسی و هاواركردن. ئه‌م هۆكارانه كێشه‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به‌خته‌وه‌ری كاڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو پێوه‌رن بۆ ژیانی داهاتوو، هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بن، به‌ڵام ده‌رخه‌ری كه‌سایه‌تین.
پێویسته له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه لێك نزیك بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من بزانم كه‌سێكم زۆر حه‌ز له گه‌شت و گه‌ڕان ده‌كه‌م و ناتوانم وازی لێ بهێنم، كه‌واته ده‌بێ كه‌سێك هه‌ڵبژێرم وه‌ك خۆم حه‌زی له‌وه بێت، یاخۆ من كه‌سێكی داخراوم و خواستی تێكه‌ڵاویم نییه و كراوه نیم، گرنگه كه‌سێك هه‌ڵبژێرم به‌و شێوازه بێت.
له‌لایه‌نی جه‌سته‌یشه‌وه گرینگه كه‌سێك هه‌ڵبژێرین له خۆمانه‌وه نزیك بێت، به‌واتایه‌كی تر زۆرجار له كورده‌واریدا ده‌ڵێین (لێك بوه‌شێنه‌وه). ئه‌م خاڵ و رێڕه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه له ژیانی داهاتووی كچ و كوڕ، زۆر گرینگن بۆ تێگه‌یشتن و به‌رچاوڕوونی، چونكه چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌ن بۆ نموونه پیاوێك ژنه‌كه‌ی زۆر جوان بووه، ئه‌وه بووه‌ته هۆی دڵپیسی بۆی و كێشه‌ی خێزانی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه‌واته له‌یه‌ك نزیكبوون له هه‌موو رووه‌كانه‌وه گرینگه و جێی بایه‌خه.
كاتێك تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی ژیان گوڵڕێژ نه‌كراوه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ده‌بێت خۆمان هه‌وڵ بده‌ین كه‌سی باش و گونجاو بدۆزینه‌وه، خۆ ناكرێ چاوه‌ڕێی باشترینیش بكه‌ین، گرنگه باوه‌ڕمان به‌و ڕاستییه هه‌بێت كه هیچ كه‌سێك كامڵ نییه به‌ته‌واوی، به‌ڵكو ده‌بێت لێك تێبگه‌ین و بیرۆكه و حه‌ز و قسه‌كانمان تێكه‌ڵ بكه‌ین، به‌وه‌یش هاوبه‌شی و تێكه‌ڵبوون و لێك تێگه‌یشتن دروست بكه‌ین، ئاخر ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بین ده‌توانین یه‌كتر چاك بكه‌ین، به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌ی تۆ چاك بكاته‌وه و به پێچه‌وانیشه‌وه، ئیتر ده‌توانین تامی ناخ و ئه‌قڵی یه‌كتر بكه‌ین .
ده‌بێت كچ و كوڕ به ئه‌قڵی كراوه‌وه بڕیار له كه‌سی به‌رانبه‌ر بده‌ن، به‌قسه‌ی بریقه‌دار هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، قسه و كردار لێك جیا بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه زانا "پزاف" لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 32 قوتابی زانكۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فیكره و ئایدیایه له مێشكیان ده‌ربكات كه ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێ ئاوێنه بشكێنێ، ئیتر هاوسه‌رگیری ناكات یان بۆ ژیانی شوومه، چونكه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك كۆمه‌ڵێك قسه و ئه‌فسانه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره هه‌ن كه دروستكراون و نه‌وه بۆ نه‌وه گوازرانه‌ته‌وه، به‌ڵام دوورن له ڕاستی و خه‌ڵكیش بڕوای پێیانه. بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نینۆكت درێژ بكه‌ی، شه‌یتان له بن نینۆكت نوێژ ده‌كات، یا له هه‌ندێ وڵات بوونی ژماره 13 به كاره‌سات و شووم دانراون و ده‌ڵێن بێبه‌ختی دێنێ.
ئه‌م زانایه بۆ بنبڕكردنی ئه‌م فیكره‌یه لای ئه‌وان، به قوتابییه‌كانی گوت ئه‌مه ڕاست نییه و دووره له واقیعه‌وه كه شكانی ئاوێنه ئه‌م خراپییانه به‌دوای خۆیدا بهێنێ، قوتابییه‌كانیش هاوڕا بوون له‌گه‌ڵی و هه‌مووان پشتگیریی قسه‌كه‌یان كرد، ئیتر زاناكه 32 ئاوێنه و چه‌كوشی هێنا و دایه ده‌ستیان و گوتی بیشكێنن، كه‌چی 30 قوتابی په‌شیمان بوونه‌وه و ته‌نیا دووان توانییان ئاوێنه‌كه بشكێنن و خاوه‌ن قسه‌ی خۆیان بن.
له‌م نموونه‌یه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌موو كه‌س توانای قسه‌یان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ناتوانن قسه‌كانیان بكه‌نه كردار، بۆیه گرینگه له هاوسه‌رگیریدا ئه‌قڵت به‌كار بێنی نه‌ك دڵ، باشتره هه‌موو لایه‌نه‌كانی (ئه‌قڵی، خۆشه‌ویستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌سته‌یی، ڕواڵه‌ت، ده‌روونی و ڕۆشنبیریی سێكسی) له‌به‌رچاو بگرن و به‌ته‌نیا یه‌كێك له ئه‌مانه نابێته هۆی بڕیاردانی دروست، وه‌ك چۆن باڵه‌خانه به‌یه‌ك پایه یا كۆڵه‌كه دروست نابێ.
خستنه‌ڕووی ئه‌م بابه‌ته‌م به گرینگ زانی به‌و پێیه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هاوسه‌ریی وه‌ك كڕین و فرۆشتنی لێ هاتووه، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاره و جوانیی رووخسار ده‌كرێت، یان له‌به‌ر خاتری خزمێك، بۆیه به‌داخه‌وه كه ساڵانه هه‌زاران جیابوونه‌وه تۆمار روو ده‌ده‌ن، كه‌واته له‌به‌ر هیچ هۆكارێك بڕیار مه‌ده تا ئه‌قڵت هه‌موو شته‌كانت بۆ داهاتووت یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
-wishe