ئافرەت لە كۆمەڵگەی كوردیدا
غەیدا بێڕۆخی


كۆمەڵگەی كوردستان، وەك هەر یەكێك لە كۆمەڵگەكانی دیكە، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، سەبارەت بەپرسی ژن، دەكەوێتە ڕێزبەندی ئەو وڵاتانەی كە ژن تێیدا لە ئەمن و ئاسایشدا نییە. ژنبوون و دنیای ژن بەڕادەیەكی زۆر كورتكراوەتەوە بۆ جەستەیی و نامووسی خێزان و پیاوی پێوە گرێدراوە.

لە كاتێكدا ئافرەت ئەو بوونەوەرەیە كە مرۆڤ لە نەبوونەوە دێنێتە بوون و دروستكەری مرۆڤایەتییە، ڕەمزی بایولۆجی ڕەگەزی مێینە لە زیندەوەرزانی بریتیە لە ڕەمزی هەسارەی عگارد و خوداوەند فینوس یان ئەفرودیت لە یونان دا، كلتووری كۆمەڵگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە زیاتر پابەندن بە رێوڕەسمی ئاینەوە و كۆمەلگەی پیاو سالارن، كە كوردستانیش بەشێكە لەو كۆمەڵگایانە، تا ئێستاش سەرەرای ئەو هەموو گۆڕانكاریانەی لە دنیادا روویان داوە هێشتا ئەشكەنجەی ژن تیایدا دیارو و بەرچاوە، هەندێك لە پیاوانی ئاینی ئەوەندەی خەریكی كەمكردنەوەی بەهای ژنن ئەوەندە خەریكی رەسمە ئاینیەكانی تر نین، زۆرتریش لە نرخی ژن بەوە كەم دەكەنەوە كە گوایە ژن لە رووی هێزی بازووەوە “هێزی فیزیكی” لە پیاو لاوازترە، بەڵام كەی لە رۆژی ئەمرۆدا هێزی فیزیكی لە هەرە زۆری چالاكیە مرۆییەكاندا پێوەرە بۆ توانای مرۆڤ ئەوەی لە زۆربەی هەرە زۆری ئەو چالاكیانەدا بریاردەرە تەنیا هێزی مێشكە, هەر بۆیە رۆڵێكی زۆر نزم و لاواز بۆ ئافرەت دیاری دەكەن، بەم شیوەیەش پێشێلی زۆر لە مافە كانی دەكەن.

لە كاتێكدا ئافرەت لە دینی ئیسلامیش بە گەورەی سەیر كراوە، تەنانەت لە قورئاندا ناوی هاتووە و دوو سوڕەتی گەورە بە ناوی " مەریم - نیسا " كراوە، هەبوونی ئەم دوو سووڕەتە ئاماژەیەكن بۆ گەورەی ئافرەت. پێغەمبەری ئیسلامیش هەمیشە پێداگری كردووە لەسەر رێزگرتن و خزمت كردنی ئافرەت، لە ماوەی ژیانی كۆتا پێغەمبەری ئیسلامدا و لە دوا چركەكانی ژیانی كە لە سەرەمەرگ دابووە پیاوانی هوشیار كردەوە كە ئافرەت ئەمانەتە و دەبێ بە جوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و رێزی بگیرێت، ئەمە دەری دەخات كە مافی ئافرەت خودا و پێغەمبەر دایاناوە و ئیسلام رێزی زۆری گرتووە و فەڕزشی كڕدووە كە رێزی ئافرەت بگیرێت.

چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ ئافرەت بە گوێری رۆشنبیری تاكەكەس و كۆمەڵگە دەگۆڕێت كە تاچەند رۆشنبیرن و دوورن لە پیاوسالاری و ناهوشیاری و ئەمە دەگەڕێتەوە سەر خودی ئافرەت، لە كوردستانیش سەرباری گەلێ چاكسازی كە لە رووی سیاسی و یاساییەوە دەربارەی رۆڵ و ژیانی ئافرەت كراوە كە نابێ ئینكاری بكەین، بەڵام تا قەدەری ژن بە كولتووری دواكەوتووی بیابانەوە بەسترابێتەوە لە رێی دستووری عێراقەوە، ئەوا هەر وەكو پرۆژەیەكی ئازاردان دەمینێتەوە. پێویستە كوردستان ببێ بە خاوەنی دستووری خۆی، ئەو دستوورەی یەكسانیەكی بەرچاو و مەدەنیانە و شارستانیانە لە كۆمەڵگەی كورستاندا لە نێوان ژن و پیاودا دەستەبەر دەكاو وڵاتێكی پێشكەوتوو. كەسایەتی ئافرەت كە دەبێت بە هێز و توانادار بێت كە خۆی بسەلمێنێت بە هەموو باشیەكانیەوە نەوەك خراپی، پێویستە ژنانیش لەسەر رێزییان راوەستن و لە دەستی نەدەن بە هیچ شَیوەیەك . هێز و توانای خۆیان نیشان بدەن لە بنیانتانی كومەڵگایەكی تەندروست رۆڵ و گرنگیان دیاربێت لە كومەڵگەدا".

بەڵام مافی ئافرەت بریتی نییە لە ڕێلادان و كاری ناشرین و نەشیاو كە ئافرەت خۆی بێنێتە ئاستی كەم و كردەوەی ناشرین ئەنجام بدات كە زۆرێك لە خەڵك مافی ئافرەت بە هەڵە لێك دەدەنەوە یا ئازادی بە مانای بێڕەوشتی دەزانن، بەڵام ئازادی ڕادەڕبڕین و وەرگرتنی ماف لە چوارچێوەی كۆمەڵگەی ئیسلامیشدا كە هەموو مافەكانی ئافرەتی بە جوانترین شێوەداوە، پێغەمبەری ئیسلام ( د . خ ) لەسەر بێت، بە جوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئافرەتدا كردووە لە كاروباری ناوماڵ و زۆر كاری تر هاوكاری كردوون و سۆز و خۆشەویستی پێشكەش كردوون و رێزی گرتوون مافی تەواوی پێیانداوە .

لە شارستانیەتی ئاغریقدا بە دارێكی ژەهراوی دادەنرا و شیگانیكی نەفرەت لێكراوبوو. وەكو كاڵا لە بازاڕەكان دەكراو دەفروشرا هیچ مافێكی نەبوو وەكو بەندە سەیر دەكرا.

فەیلەسوف ئارسگو سقراگ كە بە ئاشكرا دیارە لە فەلسەفەكانیان دا بە خراپە و تێكدەر ناوی ئافرەت دەبەن و هیچ بایەخێكی نەبووە لەو سەردەمەدا .و بەهەمان شێوە لە شارستانی رووماندا وەكو كاڵا وابووە، وەكو وەسیلەیەك بۆیە بۆ رابواردن وخوشی و هیچ مافی پێنەدراوە بەكەم سەیر كراوە تەنانەت نەیاندەهێشت قسە بكات و قفلی ئاسنیان دەخستە سەر زاریان كە پێی دەوترا موزلیر تاكو قسە نەكەن و سزای تر دەدران زەیتی گەرم كرا و ئاگریان بەسەر جەستەدا دەكردن و لە ئەسپەكانیان گرێان دەدان و بە هێزترین شێوە رایان دەكێشا.

هەروەها لە سەردەمی جاهیلیدا ئافرەت بە شتێكی كەم و شەرمە ناودەبراو سەیر دەكرا و زیندە بە چاڵ دەكران هەر لە كاتی بوونیان ئەگەر هاتوو خێزانیك لە بڕی كوڕ، كچیان بووایە، ئەوە بەهۆی شەرم و قسە و قسەلۆكی خەڵك بە زیندوی لە گۆڕیاندەنا یا لە بازاڕ كڕین و فروشتنی پیێدەكرا ئەمەش ببووە دیاردەیەك و بەردەوام دووبارە دەبووەوە، بەڵام كاتێك ئیسلام هات، سەرجەم ئەو دیاردە و بێ رێزیانەی بەرامبەر ئافرەت دەكران راگیران و ئافرەت جێگە و مكانەتی بە رزكرایەوە وەكو مرۆڤ ناسێنرا كە یەكسانە لەگەڵ پیاو لە ئەركو مافدا و تەواوكەری پیاوە و كاتێك كە شوی پێدەكات ئیمانی هاوسەرەكەی كامل دەكات، هەروەك لە قورئاندا پشت راست دەكرێت كە ئافرەت و پیاو لە یەك ئەصل هاتوون كەواتە ئافرەت رێزیكی زۆری لێنراوە لە لایەن خوداوە كە رێزگرتنیشی بە واجب دادەنرێت لە لایەن مرۆڤایەتییەوە, بەڵام بەداخەوە لە كوردستان سەرباری ئەوەی زۆرینەی خەڵك موسلمانیشە,، وەك پێویست كار بەمە ناكرێت و مافەكانی ئافرەت پێشێل دەكرێن و بەردەوام رووبەڕووی هەڕەشە و كوشتن دەبنەوە".

-zarikrmanji
AM:05:39:22/09/2020