بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و راگەیاندن
ئەیاس مەخسەد ئێدلبی


لە سەرەتای سەدەی ١٨ دوای ئەوەی کۆمەڵگە رۆژاواییەکان بەرەو پێشچوونێکی زۆریان بە خۆیەوە بینی لە رووی رۆژنامەگەریەوە، بەڵام بە ھۆی بەزاندنی ھەموو سنورە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان کۆمەلگە رۆژئاواییەکان خەریکبوو لە ناوبچن و بەرەو ھەڵوەشانوەو و لەدەستدانی داب و نەریت و بەھا کۆمەڵایەتیەکان دەچوون، ئەمەش پسپۆرانی بواری کۆمەڵناسی ناچارکرد بەدوای چارەسەرێک بگەرێن تاکو ئەوەی ماوە لە دەستی نەدەن.

‎ زیاد لە ٢ سەدەیە پسپۆرانی بواری کۆمەڵناسی و راگەیاندن وێلن بە دوای چارەسەێکدا کە کەناڵەکانی راگەیاندن لە پاڵ گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری کاری میدیایی نەبنە ھۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکان، لە ساڵی ١٩٤٧ ووڵاتی بریتانیا لێژنەیێکێ بالای لە پسپۆرانی کۆمەلناسی و راگەیاندن پێکھێنا ئەنجامە نەگەتیفەکانی راپۆرتی ئەم لێژنەیە بوە ھۆی دروستکردنی یاسایەک لە ژێر ناونیشانی(بەرپرسیارەتی کۆمەلایەتی راگەیاندن) ئەم یاسایە بوە ھۆی رزگارکردنی کۆمەلگە رۆژئاواییەکان لە دەست خراپ بەکارھێنانی راگەیاندن.

‎لە کوردستان چ باسە!!؟؟
‎ھەر چەند مێژووی رۆژنامەگەری کوردی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە، بەڵام تاکو ئێستا خاوەن راگەیاندنێکی بەرپرسیارانە نین بەرامبەر بەھاو نۆرمە کۆمەڵایەتی، دەروونی و ئاینی کۆمەلگەی کوردی،
‎راگەیاندنی کوردی بەتایبەت دوای ساڵی ٢٠١٠ کەیشتۆتە ئەو ئاستەی ھەر کەسێک بیەوێت و ئارەزوو بکات دەیھێنە سەر شاشەکان و بیر و فکری بینەری پێ پردەکەنەوە تەنھا بۆ زیادکردنی بینەرەکان و پرکردنەوەی کاتەکانیان لە ژێر ناوی ئازادی رادەربرین بەبێ گوێدانە بەھا و داب و نەریتەکانی کۆمەلگای کوردی.

‎بە داخەوە راگەیاندنی کوردی بەو ئاستە گەیشت لە راگەیاندنی گەورە TV کۆمەڵێک کەس بێنە سەرشاشە و زۆر بە ئاسایی باسی جلی ژێرەوی رەگەزی بەرامبەر بکرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی ژینگەی ئایینی، کۆمەڵایەتی و کلتوری کۆمەلگەی کوردی لە کاتێدا زیاد لە ٪‏٩٠ کۆمەلگای کوردی موسلمانن و تاک لە ھەر تەمەنێکدا بێت سەیری راگەیاندنی گەورە دەکات بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم جۆرە رەفتار و گوڤتارانە چ گاریگەریەکی خرابی دەبێت لەسەر پەروەردەی مندال، ئەمە لە راگەیاندنی گەورە روویداوە نەک سۆشیال میدیا...
‎لە دۆخێکی وادا بەرپرسیارتی کەناڵەکانی راگەیاندن لە بەرامبەر ئەو کۆمەلگایەی تێیدا دەژین زیاتر دەبێت و ئەرکیان تەنھا لە گەیاندنی ھەوال و زانیاری و پرکردنەوەی کاتەکانیان قەتیس نامێنێ، پێویست دەکات بۆ پتەوکردنی بەھا کۆمەلایەتیە پۆزەتیڤانە و پاراستنیان ھەولی زیاتر بخەنە گەر.

‎ تاکە چارەسەر بۆ رزگاربوون لەم بارودۆخە بریتیە لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی لە بواری راگەیاندن و کاری میدیایدا ھەیە بە سانسۆر خستنە سەر تەواوی راگەیاندنی کوردی لە رووی کۆمەڵایەتیەوە.

-zarikrmanji
AM:06:18:08/10/2020