هەرزەکار وسوشیال میدیا
د.دیلمان ئازاد حەسەن


پسپۆری پزیشکی دادوەری

مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی.

دیسان و دیسان هەمان کێشە دووبارە و سێ بارە و سەد بارە دەبێتەوەیٔەو چیرۆکەی باسی دەکەم زۆر زۆر بووە و من وەک پسپۆری پزیشکی دادوەری زۆرم بینیوە لەم کەیسە بۆیە حەزم کرد تۆزیک باسی بکەم وەک پزیشکیک هەندێئامۆژگاری بکەم ...چونکە لایەنیکی تری پزیشکی دادوەری جگە لە دادگا بەندە بە کۆمەڵگاو کێشەی کۆمەڵایەتی و پێویستە وانەیان لێ وەرگرین...یٔەو کێشانە کەمبکرێنەوە تاوانی دەستدرێژی سێکسی کەمدەبێتەوە کە قیزەوترین تاوانە.

کچیکی هەرزەکار کە وەرەقەی رەسمی ڕەوانە کرابوو بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی یٔێمەش وەکو پزیشکی پسپۆر پشکنینمان بۆی کرد و ڕاپۆرتمان دایەوە لایانی پەیوەندیدار...
یٔەم ڕاپۆرتەی پزیشکی دادوەری٣ پزیشکی پسپۆری دادوەری واژووی لەسەر دەکات لە دادگا بەتەواوەتی دادوەر پشتی پێدەبەستیت...یٔیمەی پزیشکی دادوەر بەرپرسین لەم حالەتە یٔەگەر دادوەر ڕوونکردنەوەی بوێ پزیشکی دادوەر لەبەردەمی دادوەر یٔامادە دەبیت و بۆی رووندەکاتەوە.

پرسیم بۆچی هاتووی بۆ پشکنین؟؟؟
وەڵام / من پەیوەندیم هەیە لەگەل کوڕێک ...کە لەگەلی بووم هەرەشەی لێکردم وێنەم بڵاو بکاتەوە یٔەگەر سیکسی لەگەل نەکەم...منیش لە ترسی وینەکانم رازی بووم..
(بەرای من یٔەوکچە هەڵە بە هەڵەیەکی گەورەتر چارە دەکات کە دەڵیت ناچار بووم ..نەخیر کەس بۆی نییە دەست کاری جەستەی تۆ بکات و دەست درێژی بکاتە سەرت بەرامبەر هەڕەشە چونکە خۆی لە خۆی هەڕەشەی کورەکە تاوانە)..
لەکوێ ناسیت؟
وەڵام/ لە فەیسبووک ناسیم.
دوای پۆلیس دەست بەسەری کردین و منی بردە داڵدانی یٔافرەتان و یٔەویش دەست بەسەرکراوە.. یٔیستا یٔینکاری دەکات لەهەموو شتیک.....منیش زۆر پەشیمانم.

یٔامۆژگاری پزیشکیکی پسپۆر وەرگرن باوەڕ بە هیج کەسێک مەکەن لە سوشیال میدیا.. و سوشیال میدیا بەکارمەهینن بۆ یەکتر ناسین و وێنەی تایبەتی خۆتان مەنێرن بە تایبەت بۆ کەسێک ... تەماشای یٔەو کچە بکەن بووە قوربانی ،و زۆر شتی لە دەست دا وەک خێزان و متمانەی خیزان کە یٔەو دوو شتە سامانی ژیانن و یٔەو کێشە تا هە تا بە دوای یٔەو کچە دەمێنی... هەڵەی وا گەورە کەسەکە خۆی و خێزانەکە دەبنە قوربانی و باجی دەدەن...کە کێشەی وا دروست بوو پەشیمانی چارەی ناکات...

کە کێشە بگاتە رادەی پزیشکی دادوەری کەواتە لوتکەی کێشیە....
من نازانم سوشیال میدیا بۆ بەکاربیت بۆ یەکتر ناسین.....یٔایا دایک و باوک هیچ دەرفەتێک نەبوو چاودێرییەکی یٔەو کچە بکەن یان بزانن جی دەکات لەسەر انترنت!!

یٔەو چیرۆکە من ڕۆژانە دەیبینم هەمووشی هەمان شێوەی یٔەوەیە...لەوانەیە بە باسکردنی بە دەستکارییەکی جوان ببێتە بەرچاو ڕوونیەک بۆ دایکان و باوکان زیاتر و زیاتر یٔاگاداری منداڵەکانیان بن لە سۆشیال میدیا بەتایبەتی هەرزەکار.....
جگە لەخیزان سیستەمی پەروەردە زۆر گرنگە بە هێز بیت
واتە پەروەردە پێش فیربوون...تکایە مامۆستایان و بەڕیوەبەران گرنگی بدەن بەم بابەتە یٔامۆژگاری قوتابیان بکەن بەتایبەتی هەرزەکاران.... من لێرە باسی کچەکە دەکەم زیاتر هەرچەندە کوڕەکەش هەلەی گەورەی کردووە بەڵام واقیعی کۆمەڵگا وایە هەموو شتیک لەسەر یٔافرەت و کچ هەژمار دەکات بەداخەوە....

بەراستی یٔەو جیلەی یٔیستا جاودیرییەکی زۆر زیاتری دەوێ و ماندوو بوونی دەوی ...جیلیک دروست بووە خۆ لە هیچ شتیک ناترسێت بەداخەوە کە یٔەوە کارەساتە بۆ نەتەوەیەک کە بنەمای یٔەخلاقی وای لیبیت.... سوشیال میدیا یٔەگەر بەشێوەیەکی دروست بەکاربیت سوودی زۆری هەیە نەک تەنها شتی بەدرەوشت...

مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی.

-zarikrmanji
AM:06:21:08/10/2020