چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا
د.محەمەد سابیر


چۆنێتی هەڵبژاردنی نوێنەرەکان
دیارە هەر پارتێک واتە هەردوو پارتە گەورەكەی ئەمریكا، نوێنەرەکانی خۆیان دەستنیشان ئەكەن لە هەریەكە لە ویلایەتەكاندا و خەڵك دەنگیان پێ ئەدات و هەڵدەبژێرێن و لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمەڵگەی هەڵبژاردندا لەرۆژی هەڵبژاردنی گشتیدا لە مانگی كانوونی یەكەمدا، ئەم نوێنەرانە سەرۆكی ئەمریكا هەڵدەبژێرن نەك كۆی گشتی دەنگی هەموو ئەمریكا.

لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە هەر ویلایەتە و خۆی نوێنەرەكانی بەگوێرەی توانا و لێهاتوویان دەستنیشان ئەكات بۆ ئەوەی هەڵبژێردرێن بۆ ئەندامی كۆمەڵگە هەڵبژاردنی ویلایەتەكەیان، بەڵام بۆ نموونە لە ویلایەتی X دا كە ژمارەی بەركەوتەیان 10 ئەندامە کۆماریەكان (6) ئەندامیان دەرئەچێت لە هەڵبژاردنەكەدا. بەڵام دیموكراتەكان لەم ویلایەتەدا (4) لە نوێنەرەكانیان دەنگی تەواو دەهێنن و دەردەچن لە هەڵبژاردندا. لێرەدا ئەوە نییە كۆی ژمارەی ئەندامانی هەڵبژێردراو كە 10 ئەندام دەبێت 6ی كۆماری و 4 ی دیموكراتی بەڵكو مادام كۆمارییەكان (6) یان لێ هەڵبژێردراوە واتە زۆرایەتین. (4) نوێنەرەكەی دیموكراتیش بۆ خۆیان دەبەن واتە هەر 10 ئەندامەكە دەبێت نوێنەرانی كۆماری (4) ئەندامەكەی دیموكرات ئەسووتێ.

بە ئینگلیزی بەمەش دەوترێ (winner take all) واتە ئەوەی كە زۆربەی نوێنەرەکانیان دەرچوون هەموو ئەوانی تریش بۆ خۆیان دەبێ.

ئەم سیستەمە لە دەستووری ئەمریكادا هەر لە ساڵی 1787وە پەیڕەوی دەكرێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان ولایەتە گەورەكان و بچووكەكاندا پەیدابكەن و بەدەستیبهێنن.
خاڵێكی تر كە پێویستە ئاماژەی پێ بكرێت ئەم ئەندامانی كۆمەڵگای هەڵبژاردنەكان لە هەریەكە لە ولایەتەكاندا كە سەر بە زۆری سەر بە هەردوو پارتە سەرەكیەكەی ئەمریكان، مەرج نییە لەكاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا لەمانگی كانوونی دووەمی ساڵی هەڵبژاردندا ئەبێت هەموو دەنگ بە كاندیدی پارتەكەی خۆیان بددەن بەڵكو بەویژدانی خۆیان دەنگ بە كام كاندیدی سەرەكی دەدەن.

مەرج نییە سەرۆک زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت
خاڵێكی گرنگی تر لە هەڵبژاردنی ئەمریكادا ئەوەیە، كۆی دەنگی دەنگدەرانی ئەمریكا بۆ هەر كاندیدێك كە پێی ئەوترێ دەنگی گشتی خەڵك واتە هی هەموو ئەوانەی كە دەنگیان داوە، نابێتە ئەو پێوەرەی كێ زۆرایەتی دەنگەكانی برد بێت ئەوە دەبێتە سەرۆك كۆمار. (4) جار لە مێژووی ئەمریكا روویداوە كە كاندیدێك دەنگی زۆرایەتی گەلی ئەمریكای بەدەست هێناوە، بەڵام نەشبۆتە سەرۆك كۆمار، چونكە دەنگی ئەندامانی كۆمەڵگای هەڵبژاردن پێوەرەكە دەبێت زۆرایەتی ئەو دەنگانەی ئەندامانی كۆمەڵگای هەڵبژاردن بەدەست بێنێت، واتە بەلایەنی كەمەوە (270) مەندوب جەنگ بدەنە یەكێك لە دوو كاندیدەكە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی ئەمریكا.

بۆ نموونە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 لەنێوان هیلاری كلینتۆن و ترەمپ دا هیلاری كلینتۆن زۆربەی دەنگە گشتییەكانی هاووڵاتیانی بەدەستهێنا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە هەڵبژادنی مانگی كانوونی دووەمدا كە لەلایەن ئەندامانی هەڵبژێردراوی كۆمەڵگای هەڵبژاردنەوە، زۆربەی دەنگی ئەو نوێنەرانەی بەدەست نەهێنا، بۆیە ترەمپ زیاتر لە 270ی دەنگی نوێنەرەکانی ئەندامانی هەڵبژێردراوی كۆمەڵگای هەڵبژاردنی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.

هەروەها لە هەڵبژاردنی ساڵی 2000دا لەنێوان جۆرج دەبلیو بوش و ئال گوردا، ئال گور زۆرایەتی دەنگە گشتیەكانی هەموو ویلایەتەكانی هێنا بەڵام لەبەرئەوە لە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمەڵگای هەڵبژاردندا 270 دەنگی نوێنەرەکانی نەهێنا، بۆیە جۆرج دەبلیو بوش 270ی زیاتر هێنا و بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.

نموونەیەكی تر (سێهەم) لە هەڵبژاردنی ساڵی 1888 گروڤەر كلیڤلاند ( Grover Clevland)دەنگی گشتی خەڵكی ئەمریكای بەدەستهێنا بەڵام (Benjamin Harrison) زۆرایەتی دەنگی كۆمەڵگای هەڵبژاردنی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.

هەروەها لە هەڵبژاردنی ساڵی 1876 كە لە نێوان (Samuel Tilden) و (rutherford hayes) رازەرفۆرد بەدەنگی گشتی دۆڕا بوو، بەڵام لەبەرئەوەی زۆرایەتی دەنگی ئەندامانی كۆمەڵگای هەڵبژاردنی بەدەست هێنابوو بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.

كاندیدەكانی كۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2020دا

پاش كۆنگرەی نەتەوەیی هەردوو پارتە كۆماری و دیموكراتەكان بریتین لە:

1. دوناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان كە خەڵكی ویلایەتی فلوریدایە (ترەمپ جێگای نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوە لە فلویداوە بۆ نیویۆرك.)

2. جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكانە و خەڵكی ویلایەتی دیلاویر.

جێگرەكانیان:
كۆماریەكان: مایك پنس.

دیموكراتەكان: كامالا هاریس یەكەم ژنی رەش پێست بۆ جێگری سەرۆكی ئەمریكا.

رۆژی هەڵبژاردن
رۆژی سێشەممەی مانگی 11 واتە 3/11/2020 دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بۆ سەرۆكی ئەمریكا 59هەمین هەڵبژاردن دەبێت بۆ سەرۆكی ئەمریكا كە چوار ساڵ جارێك دەبێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ساڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا هاوتەریبە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لە ئەمریكا لەرێگەی چەندین هەڵبژاردنەوە لەسەر ئاستی ویلایەتەكان و ئاستی ناوخۆییەكان.

دیارە ترەمپ ئێستا 45هەم سەرۆكی ئەمریكا هەریەك لە ترەمپ و بایدن كە هەڵبژێردرێن دەبنە 46هەمینی سەرۆكی ئەمریكا. ئەوەی جێی ئاماژەیە دیموكراتەكان پێش كۆنگرەی نەتەوەی حزبەكەیان لەمانگی تەمووزدا بوو 29 كەس خۆی كاندید كردبوو، جگە لە بایدن كاندیدێكی تری بەهێزی دیموكراتەكان بیرنی ساندوز بوو كە لە 8 نیسانی 2020دا خۆی كشانەوە بۆ بەرژەوەندی بایدن. هەروەها پارتی لیبرتاری ئەمریكی كاندیدی خۆی پێشكەش كرد بۆ سەرۆكی ئەمریكا ئەویش پرۆفیسۆر جو جورغینین كە بووە كاندیدی حزبەكەیان لەكاتی كۆنگرەی حزبەكەیاندا كە لە 23 مایسی 2020 گرتیان لەڕێگەی ئنتەرنێتەوە. وە ئەم پرۆفیسۆرە یەكەم ژنە لە مێژووی پارتی لیبەرتاری ئەمریكی كە ببێتە كاندید لە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكادا.

مونازەرەكانی هەردوو كاندیدی سەرەكی كە بۆ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە 3/11/2020دا

11 ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 لیژنەی مونازەرەكانی سەرۆكایەتی بڕیاریدا كە (3) مونازەرە ئەنجامبدرێت لەنێوان هەردوو كاندیدە سەرەكیەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا و یەك مونازەرەش ئەنجام بدرێت بۆ هەردوو جێگرەكەیان بەمشێوەیەی خوارەوە:

یەكەم مونازەرە دەبێت ئەنجام بدرێت لە 29/9/2020دا لە نۆتەردام لەشاری نۆتەردام لە ویلایەتی اندیانا.

دووەم مونازەرە لە نێوان هەردوو كاندیدە سەرەكیەكەدا دەبێت لە 15ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2020 (15/10/2020) لە زانكۆی میشیگان لە ئان ئاربوو لە ویلایەتی میشیگان.

سێهەم مونازەرە دەبێت لە 22 ئۆكتۆبەری ساڵی 2020 لە زانكۆی بیلمۆنت لە شاری ناشفیل لە ویلایەتی تینەسی. هەروەها جگە لەم مونازەرەیە یەك مونازەرەش دەبێت لە 7 ئۆكتۆبەری 2020 لەنێوان هەردوو كاندیدە جێگرەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە زانكۆی یۆتا لەشاری (سولت لیك).

ئەوەی شایانی باسە تا ئێستا مونازەرەی یەكەم لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن لە 7/10/2020 ئەنجامدراوە، دیارە ئەم مونازەرەیەی یەكەم، بەڕای شارەزایان هیچ سەركەوتوو نەبوو چونكە فەوزا بوو. زمانی زبری زۆر تیادا بەكارهێنرا، جۆبایدن بە ترەمپی وت: «كە تۆ خراپترین سەرۆكی ئەمریكا بووی لە مێژووی وڵاتەكەیاندا».

ترەمپ و جۆ بایدن
لەگەڵ ئەوەی ترەمپ لە زۆربەی راگەیاندن و قسەكانیدا گاڵتەی بە ركابەرەكەی جۆبایدن دەكرد و بە ((جۆ نووستوو)) ناویدەبرد، بەڵام لە مونازەرەی یەكەمدا ترەمپی تووشی شۆك كرد بەوەی جوبایدن هێرشێكی توندی كردە سەر ترەمپ، چەندین قسەی زبری بەرامبەر ترەمپ بەكارهێنا وەكو: درۆزن و گەمژە و شۆڤێنی و بوكەڵەی پۆتین…هتد. وە هەرگیز جەماوەری ئەمریكا شتی وایان بەخۆیەوە نەبینیبوو كە هەردوو كاندیدەكە بەو شێوەیە قسە بە یەكتری بڵێن.

بەڕێوەبەری مونازەرەكە كە كریس والاس بوو كە رۆژنامەنووسە لە كەناڵی فۆكس نیوز، رایگەیاند كە هەر لەسەرەتاوە گرژی باڵی بەسەر مونازەرەكەدا كێشابوو، هەتا وایلێهات كە لە كۆنترۆڵ دەرچوو. جا بابزانین مونازەرەی دووەم و سێهەم چۆن دەبێت لە 15/10 و لە 22/10دا، هەرچەندە بایدن رایگەیاندووە كە بە مەرج بەشداری مونازەرەی دووهەم دەكات ئەویش ئەوەیە ئەبێت ترەمپ بەتەواوی چاك بووبێتەوە لە نەخۆشی كرۆناكەی و هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبێت.

با چاوەڕی بكەین بزانین دوو مونازەرەكەی تر چۆن دەبێت و ئەنجامی هەڵبژاردنی رۆژی 3/1/2020 چۆن دەبێت.

مونازەرەی هەردوو جێگرەكە
مونازەرەی هەردوو جێگرەكە مایك پنس كە تەمەنی (61) ساڵە و بۆ جێگری ترەمپ كاندید كراوەتەوە لەگەڵ خاتوو (كامالا هاریس)كە تەمەنی (55) ساڵە بۆ جێگری بایدن كاندیدە لە رۆژی 9/10/2020 ئەنجامدرا، بەڵام ئەم مونازەرەیە جیاواز بوو لەوەی كاندیدی هەردوو سەرۆكایەتیەكە، لە كەشوهەوایەكی ئارام و رێزگرتن لەیەك بەڕێوەچوو، مەسەلەی سەرەكی موناقەشەكەیان لەسەر كۆرۆنا بوو، كە تیایدا مایك پنسی بەرگری لە سیاسەتی ترەمپ دەكرد لەو رێوشوێنانەی كە گرتوویەتیەبەر بەرامبەر كۆرۆنا، لە وەڵامیشدا خاتوو هاریس رەخنەی لە ئەدای ترەمپ دەگرت و دەیووت: جەماوەری ئەمریكی هەموو شاهیدن كە ترەمپ گەورەترین شكستی بەدەستهێناوە لە زیاتر لە هەموو سەرۆكەكانی پێش خۆی لەمێژووی ویلایەتەكانی ئەمریكادا.

با بزانین دوو مونازەرەی داهاتوو لەنێوان دوناڵد ترەمپ (كە تەمەنی (74) ساڵانە و ركابەركەی جۆبایدن كە تەمەنی (77) ساڵانەچۆن دەبێت و كێ براوە دەبێت لە رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكادا لە 3/1/2020دا.
لێرەدا جێی خۆیەتی كە ئاماژە بە راپرسیە گشتیەكان بكەین كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە لەوەی كێ دەیباتەوە: تا ئێستا جۆبایدن لەپێش دۆناڵد ترەمپەوە بە (10) خاڵ واتە جۆبایدن بەگوێرەی راپرسیەكان 52% دەنگەكانی خەڵكی ئەمریكا بەدەستدەهێنێت و لە 42% خەڵكی ئەمریكا دەنگ بە دوناڵد ترەمپ ئەدەن.

بەڵام رەنگە تا رۆژی هەڵبژاردن كە نزیكەی زیاتر لە (3) هەفتەی ماوە موفاجەئات بێتە پێشەوە و هاوسەنگی تەرازووەكە بەلای ترەمپ دا بشكێتەوە. با چاوەڕێ بكەین و ببینین.
ئەوەی شایانی ئاماژەیە. بەشی زۆری خەڵكی ئەمریكا كە بە بنچینە ئەفریقایین یان ئیسپانین یان ئاسیاوین، یان ئەمریكای لاتینین كە ژمارەیەكی یەكجار زۆرن دەنگ بە دیموكراتەكان دەدەن واتە جوبایدن.

ولایەتە گرنگەکان
14ویلایەت هەیە لە ئەمریكا كە تا ئێستا بەتەواوەتی خۆیان ساغ نەكردۆتەوە تا رۆژی هەڵبژاردن كە ئەم ویلایەتانەی خوارەوەن:
1.ئەریزون.
2.ئۆهایۆ.
3.بنسلڤانیا.
4.تكساس.
5.ئایوا.
6.جورجیا.
7.فرجینیا.
8.فلوریدا.
9.میشیگان.
10.ئینسۆتا.
11.نورپ كارولاین.
12.نیڤادا.
13.نیو هامشر.
14.ویست كۆنسن.

كە ئەم (14) ویلایەتە پێیان دەوترێت ئەو ویلایەتانەی كە هێشتا بەتەواوی بڕیاری خۆیان نەداوە دەنگ بە مەندوبی كام لە دوو كاندیدە ئەدەن لەرۆژی 3 نۆڤەمبەری ساڵی 2020. كە ئەم ولایەتانە حەسمی ئەوە دەكەن كە كێ دەیباتەوە و هەر كاندیدێك بەكۆی هەموو ویلایەتەكانی ئەمریكا 270 نوێنەری لە (مجمع انتخاب)یدا ئەوا ئەو دەیباتەوە لەكۆی 538 نوێنەر. وەكو لە پێشەوە ئاماژەمان پێكرد كۆی گشتی دەنگی خەڵكی ئەمریكا پێوەر نییە بۆ ئەوەی كە كێ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا بەڵكو ژمارەی نوێنەرەکان پێوەرە و كە كێ دەبێتە سەرۆك ئەوە بێت لایەنی كەم 270 نوێنەر هەڵبژاردبێت لە كۆی 538.

هەروەها بەگوێرەی دوا راپرسیش لە (14) ویلایەتەكەی كە هێشتا بەتەواوی دیار نییە دەنگ بە نوێنەرەکانی كام یەكێك لە دوناڵد ترەمپ و جۆبایدن ئەدەن، جگە لە تەكساس كە ترەمپ 48,5%ی هێناوە و بایدن لە 45,2% ی هێناوە، واتە ترەمپ لە تەكساس بردوویەتیەوە بەگوێرەی راپرسیەكە بەڵام لە هەر (13) ویلایەتەكەی تردا جۆبایدن زۆرایەتی دەنگەكانی هێناوە كە جیاوازیانە 3% زیاتر و تا لە 10% لەنێوان جوبایدن و ترەمپ دا هەیە.

بەڵام گەلی ئەمریكا ئەوەی مەبەستیانە ئابوورییە بە پلەی یەكەم، مەسەلەی باجە، مەسەلەی تەندروستیە، مەسەلەی رەگەزییە، واتە فاكتەرە ناوخۆییەكان كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا دەبێت نەك فاكتەرە دەرەكیەكان.

-knwe
AM:04:07:21/10/2020