میترۆ، هه‌ولێر
پێشكەشكاری پرۆگرامی (سەیر و سەفەر) ی كەناڵی كوردسات (سۆران سەقزی) له هه‌لومه‌رجێكی ته‌مومژاویدا له شاری هه‌ولێر به فیشه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌گه‌رچی پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ناوبراو خۆی خۆی كوشتووه، ئه‌مه‌ش له زاری دوو هاوڕێی سۆرانه‌وه وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و كه‌سوكاره‌كه‌شی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
پۆلیس له زاری دوو هاوڕێكه‌ی سۆرانه‌وه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، كه هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌ی به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه بووه.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، سۆران سەقزی، نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار قەرزار بووە، بۆیە لە ناو رێستۆرانتەکەی خۆی لە هەولێر خۆی کوشتووە.
سۆران شافعی ناسراو بە (سۆران سەقزی) پێشكەشكاری پرۆگرامێكی تایبەتی كەناڵی كوردسات بوو و ماوەی چەند ساڵێك ئەم بەرنامەیە پێشكەش دەكرا و تیایدا داب و نەریت و كلتوری وڵاتەكانی بە بینەرەكانی دەناساند، ئه‌مه‌ش وایكردبوو بینه‌رێكی زۆر له خۆی كۆ بكاته‌وه.
هەواڵی مەرگی سۆران زۆر بەزوویی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوەوه و هاوڕێی و كه‌سه نزیكه‌كانی خه‌مباری خۆیان بۆ هۆكاری گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
وێستگه نیوز