نەتەوەیەکگرتووەکان: برسێتی بەرۆکی 23 ناوچەی جیهانی گرتووە




SNN

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا دەڵێت برسێتی و قات و قڕی تووشی 23 ناوچە و وڵاتی جیهان بووە و گەرمبوونی زەویش یەکێکە لە هۆکارەکانی.

لە راپۆرتەکەدا ناوی بەشێک لەو وڵاتانە هاتووە کە دووچاری برسێتی بوونەتەوە کە لوبنان، سوریا، یەمەن، یەمەن و ئەفغانستانی تێدایە.

دەشڵێت کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و مەترسییەکانی گەرمبوونی زەوی لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵ هۆکاربوون بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو 23 وڵات و ناوچەیە رەوشیان بەرەو خراپتر بروات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2020دا 155 ملیۆن کەس لە جیهان سەلامەتی خۆراکیان نییە.


PM:01:03:02/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌