شارپرێس:
سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له 76هه‌مین كۆبونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وڵاتى به‌ره‌و نیۆرك به‌جێهێشت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق 19 ئه‌یلول وڵاتى به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌جێهێشتوه‌و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌شى به‌شداریكردن بوه له كۆنگره‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌ناوى عێراقه‌وه وتاره‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌كۆبونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا سه‌رۆكى ئه‌مریكا جۆبایدن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆن و سه‌رۆكى توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتانى تر ئاماده ده‌بن.