سێ بریاردەری نەتەوەیەكگرتوەكان ئامادەی بوون میترۆ بەشداری كۆبونەوەیەكی هەرێمی بوو.





لە رۆژانی رابردوودا، 15 بۆ 20ی ئەیلول، سەنتەری میترۆ ئامادەی  كۆبونەوەی راوێژكاری هەرێمی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا بوو، كە  نەتەوەیەكگرتووەكان و  رێكیانخستبوو بە ئامانجی خستنەڕووی باروردۆخی مافی مرۆڤ بە گشتی و میكانیزمەكانی كاری بەرگریكارانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتانە. 

كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی سێ كەسایەتی دیاری نێونەوتەوەیی بەرێوەچوو، ئایرین خان، بریاردەری نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە مافی رادەربڕین،  ( كلیمان نیالتسوسی) بریاردەری نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە مافی ئازادی كۆبونەوەی ئاشتیخوازانە و پێكهێنانی كۆمەڵە و رێكخراوەكان، (ماری لولور) بریاردەری نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە رەوشی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ

كۆبونەوەكە نوێنەرانی وڵاتانی عراق، ئوردن، ئیمارات، بەحرەین، تونس، جەزائیر، سودان، سوریا، عومان، فەلەستین، كوەیت، لوبنان، لیبیا، مسر، مەغریب، سعودیە، یەمەن، ئەفغانستان، ئامادەی بوون، دانیشتنەكان دووربوون لە چاوی كامێراكان بە هۆی ئەوەی نوێنەری هەندێ وڵات، بە نهێنی بەشداری كۆبونەوەكە بوون بۆیە شوێنی كۆبونەوەكەش لە بەیاننامەی كۆتایی نەنوسراون.  

لە عێراق دوو نوێنەر دیاری كرابوون، 8 خولەك بۆ هەر یەكێكیان تەرخانكرا، نوێنەری سەنتەری میترۆ لەسەر رۆشنایی راپۆرتی ساڵانەیدا كە لە هۆڵەكەدا دابەشكرا، بارودۆخی مافی مرۆڤ بە گشتی، رۆژنامەنوس و چالاكوانی مافی مرۆڤ بە تایبەتی خستە روو، كە تیایدا باسی ئەو بارودۆخەی كرد كە خۆپیشاندانی شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و شارەكانی تری كوردستانی تێدا بەرێوەچوو، توندوتێژی و زەبروزەنگی هێزە ئەمنییەكان، دەستگیكردن و حوكمدانی بەشێكیان.

لەپاش ووتەكانی رێكخەری سەنتەری میترۆ (ماری لولور) بریاردەری نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە رەوشی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، داوای زانیاری زیاتری دەربارەی گیراوەكانی حوكمدراوانی هەرێمی كوردستان كرد، بە راپۆرتێكی تایبەت پێشكەشی بكرێت.

نوێنەران وەك شاهێدحاڵ بەسەر باروۆخی وڵاتەكانیان ووتەیان لێوەرگیرا، كە تیایدا باسیان لە پاشەكشەی رەوشی مافی مرۆڤی وڵاتەكانیان كرد كە تیایدا توندوتیژی و دەستگیكردن و راوەدووانانی چالاكوانی مافی مرۆڤ و كۆنترۆڵكردنی تۆری ئەنتەرنێت، توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، زیادی كردوە.

زۆرینە جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا كراوە بە پاساوێك، وڵاتانی عەرەبی پەنای بۆ دەبەن بە ئامانجی بەرتەسكردنەوەی ئازادی رادەربڕین و داخستنی فەزای مەدەنی و دەركردنی رێنمایی و یاسا كە مافەكانی مرۆڤ، بەرتەسكدەكەنەوە. 
زۆرینە داوای چالاككردنی ئامرازەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیان دەكرد، بە مەبەستی چاودێریكردنی زیاتری رەوشی مافەكانی مرۆڤ.

لەم كۆبونەوەیەدا نوێنەری سەنتەری میترۆ، دیداری تایبەتی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵتییە بەشداربووەكان كرد، لەوانەش ( رێكخروی ئیكسناو، دامەزراوەی فرۆنت لاین دیفندرز، هیومان رایتس ۆچ، فیدرالییەتی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ، سندوقی نەرویژی بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆمیتەی پاراستنی چالاكوانان سەر بە یەكێتی ئەوروپا، ناوەندی كەنداو بۆ مافەكان مرۆڤ)، لە داهاتوودا لەگەڵ هەندێكیان كاری هاوبەشمان دەبێت.

راپۆرتی سەنتەری میترۆ تایبەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020، بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا، و هەروەها لە دیارو بەشداری دانیشتنەكان باس لە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی ساڵی 2021 لە پیشڤەچوون و تەحەداكان، كرد.


PM:03:35:20/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌