کۆمسیۆن بڕیارێکى لەبارەى هەڵبژاردنى کەرکوک دەرکرد




ناس کورد-  

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند، نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای كەركوك دەكەن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەنجومەنەكە لە راگەیەنراوێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی ئابی 2021) ئەوەشی راگەیاندووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت، هەروەها سەرجەم ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن ئامادەن و دوو لیژنە بۆ سكاڵاكان دروست كراون.  

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.                        

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.                        

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب                        

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس                        

سەربەخۆكان 887 كاندید                        

حیزبەكان 1002                        

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید                        

لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.                      

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.   


PM:12:50:23/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌