قەدەغەكراوەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن




(درەو): 
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەكان لە عێراق: 
•بانگەشەی هەڵبژاردن ئازادەو مافێكی گەرەنتیكراوە بۆ هەموو كاندیدەكان‌و بانگەشە لەدوای پەسەندكردنی لیستی كاندیدەكانەوە دەستپێدەكات‌و 24 كاتژمێر پێش پرۆسەی دەنگدان كۆتایی دێت. 

•بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرجۆرە باجێك بەخشراوە. 

•شارەوانی پارێزگاكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەو شوێنانە دیاری دەكەن كە بانگەشەی هەڵبژاردن تێیاندا قەدەغەیە.

•دانانی پۆستەر یان بەرنامە یاخود وێنەی كاندیدەكان لەناو بنكەو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە. 

• ئەو پارتە سیاسی‌و لیستە كراوە‌و كاندیدانەی كە بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، دەبێت دوای هەڵبژاردن پۆستەرەكانیان لە شوێنە گشتییەكان كۆبكەنەوە.

•قۆستنەوەی بینای وەزارەت‌و دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەت‌و شوێنی پەرەستش بۆ بانگەشە‌و هەر جۆرە چالاكییەكی هەڵبژاردنی قەوارە سیاسییەكان‌و كاندیدەكان، قەدەغەیە. 

•بەكارهێنانی دروشمی فەرمی دەوڵەت لە كۆبونەوە، ریكلامەكان، بڵاوكراوەكانی هەڵبژاردن، نوسین‌و وێنەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، قەدەغەیە. 

•فەرمانبەری فەرمانگەكانی دەوڵەت‌و دەسەڵاتە خۆجێییەكان رێگەپێدراو نین هەژموونی وەزیفی یاخود توانا‌و ئامزازو ئامێرەكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان یان هەر كاندیدێك بەكاربهێنن بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەریی لەسەر دەنگدەران، بە دەزگا ئەمنی‌و سەربازییەكانیشەوە.

•هەر جۆرێك لە جۆركانی فشار‌و زۆرلێكردن یاخود پێدانی دەستكەوتی ماددی‌و مەعنەوی‌و پێدانی بەڵێن بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، قەدەغەیە. 

•بەكارهێنانی سامانی گشتی، بودجەی وەزارەتەكان، پارەی وەقفەكان یاخو هەر پاڵپشتییەكی دارایی دەرەكی، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە. 

•هیچ كاندیدێك بۆی نییە رۆژی دەنگدان بەرنامەی كار یاخود بڵاوكراوە‌و كارتی خۆی یان هەر شتێكی تر، لەرێگەی خۆی یان كەسانی ترەوە، دابەش بكات. 

•هیچ كارمەندێكی فەرمانگەكانی دەوڵەت یان ئەندامانی دەسەڵاتە خۆجێییەكان بۆیان نییە لە رۆژی دەنگداندا بەرنامە كار دابەش بكەن، ئیتر چ لەڕێگەی خۆیانەوە بێت یان كەسانی تر. 

•دانانی ریكلام یان دابەشكردنی بەرنامەی كار‌و بڵاوكراوە‌و كارتی دەنگدانی كاندیدێك كە ناوی لە لیستی كاندیدە پەسەندكراوەكانی كۆمسیۆندا نەبێت، قەدەغەیە. 


PM:06:34:23/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌