دەستوور و یاسای هەڵبژاردن لەكارە لەپێشینەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت




میترۆ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارە بەم نزیكانە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكەنەوە، ئاماژەی بەوەشداوە، "دەستوور و یاسای هەڵبژاردن لەكارە لەپێشینەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت".

عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی‌ پیوكه‌ی‌ میدیای‌ راگەیاندووە: چاوەڕوێ دەكرێت بەم نزیكانە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكەنەوە و پرسی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن لەكارە لەپێشینەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت. 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكراشیكردووه‌، خولی ئێستای پەرلەمان نزیكەی ساڵێكی ماوە، بۆیە پێویستە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.


AM:10:01:17/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌