ئەنجامی کۆتایی ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگای هەولێر





میترۆ، رووداو 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئەنجامەکان لە پارێزگای هەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 11 کورسی زۆرینەی کورسییەکانی بردووەتەوە.
 
پارێزگاکە بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەشکرابوو کە ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون:
 
- بازنەی 1
 
بەپێی ئەنجامەکان کە شەوی 17-10-2021 بڵاوکرایەوە، لە بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
 
1- نەهرۆ مەحموود (پارتی) : 44928 دەنگ
 
2- سیپان عەزیز (پارتی) 37099دەنگ
 
3- محەممەد سدیق ( پارتی) 33656 دەنگ
 
4- جوان عەبدوڵڵا عومەر (پارتی) 12843 دەنگ ( کۆتای ژنان) 
 
بازنەی یەکی هەولێر، ئەم شار و شارۆچکانە دەگرێتەوە: سۆران، سیدەکان، بالیسان، چۆمان، رواندز، خەلیفان، بلێ و بارزان، سەلاحەدین، مێرگەسۆر، هەریر، شەقڵاوە. 
 
- بازنەی 2
 
لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
 
1- خدر عەلی مەنتک (پارتی) 25373 دەنگ
 
2- وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ)  24626 دەنگ
 
3- ئامانج مەحموود هەرکی (پارتی) 23632 دەنگ
 
4- کوردۆ عومەر (یەکێتی) 18370 دەنگ
 
لە بازنەی دووی هەولێر 50 بەربژێر کێبڕکێیان لەسەر 4 کورسی دەکرد کە کورسییەکی بۆ کۆتای ژنان بوو. بازنەی دوو خەبات، کەسنەزان، قوشتەپە، بنەسڵاوە، شاوێس، پیرزین، کۆیە و تەقتەقی دەگرتەوە.

- بازنەی 3
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکانی بازنەی سێی پارێزگای هەولێر ئەمانەن:
 
1- رێبوار هادی (پارتی): 23093 دەنگ
 
2- ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ) 14168 دەنگ
 
3- لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی) 9306 دەنگ
 
بازنەی سێی پارێزگای هەولێر سێ کورسی هەبوو کە رۆژئاوای سەنتەری شاری هەولێری دەگرتەوە
 
- بازنەی 4
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکانی بازنەی چواری پارێزگای هەولێر ئەمانەن:
 
1- محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 24217 دەنگ
 
2- مەریوان قەرەنی (پارتی ) 20384 دەنگ
 
3- سەباح سوبحی (پارتی )  : 16962 دەنگ
 
4- نەهلە قادر (پارتی ) 13872 دەنگ
 
بازنەی چواری پارێزگای هەولێر، ناوچەکانی حەسارۆک، شۆڕش، باداوە، زانکۆ، سی مەتری، رووناکی، سەیداوە، برایەتی و راپەڕینی دەگرتەوە، چوار کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەبێت و یەکێک لە بەربژێرە سەرکەتووەکان کۆتای ژنانە. 


AM:10:14:17/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌