ئەنجامی کۆتایی ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە



 


میترۆ، رووداو 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئەنجامەکان لە پارێزگای سلێمانی، هاوپەیمانیی کوردستان بە بەدەستهێنانی 8 کورسی زۆرینەی کورسییەکانی بردووەتەوە.
 
بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای سلێمانی ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە و بەشێکیشیان بە کورسیی کۆتای ئافرەتان دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
 
- بازنەی 1
 
بازنەی یەک: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 لە سەنتەری شار – ناوەندی شارباژێر 1 – ناوەندەکانی شارباژێری نوێ:
 
1-رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ) 18640 دەنگ
 
2- یادگار مەحموود (پارتی) 9477 دەنگ
 
3- نەرمین مەعرووف ( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان) 8433 دەنگ
 
4- دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو) 8157 دەنگ
 
- بازنەی 2
  
بازنەی دوو: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 6 و 7 و 8 و 9 و 10 و 11 لە سەنتەری شار – بازیان - قەرەداخ
 
1- بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ) 25022 دەنگ
 
2- بڕیار رەشید ( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان) 14780 دەنگ
 
3- ئاسۆ فەرەیدوون( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان) 11765 دەنگ
 
- بازنەی 3
 
پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانییە کە سێ کورسیی پەرلەمانی عێراقی بۆ دابینکراوە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتان دەبێت. ئەو بازنەیەی پارێزگای سلێمانی ئەم شار و ناوچانە دەگرێتەوە: هەڵەبجەی شەهید، هەڵەبجەی نوێ، وارماوە، پێنجوێن ، سەیدسادق و ناوەندی شارباژێر (2)
 
1- چرۆ حەمەشەریف ( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان ) 15952 دەنگ
 
2- موسەننا ئەمین (یەکگرتوو) 14719 دەنگ
 
3- ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی) 12082 دەنگ
 
- بازنەی 4
 
ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دووکان – چوارقوڕنە – حاجیاوا – رانیە – بێتواتە – قەڵادزێ
 
1- سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 28987 دەنگ
 
2- سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 25116 دەنگ
 
3- غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان – سلێمانی) 19714 دەنگ
 
4- بەدریە حوسێن عەزیز ( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان) : 17307 دەنگ 
 
- بازنەی پێنج
 
ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دەربەندیخان – کەلار – سموود – کفری – شۆڕش - سەنگاو – چەمچەماڵ
 
1-مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 21587 دەنگ
 
2- شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 9521 دەنگ
 
3- سروە محەممەد رەشید( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان- گەرمیان) 7851 دەنگ
 
4- کاروان عەلی یاروەیس  ( یەکێتی- هاوپەیمانیی کوردستان - گەرمیان) 7504 دەنگ


AM:10:17:17/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌