ساڵی 2019 و له ڕۆژی 16 ی 10 كاتژمێر 9ی شه‌و ئامانج بابانی و لانە محەمەدی پێشكه‌شكارانی كه‌ناڵی ئێن ئار تی و كوردسات لە ناو شاری سلێمانی لەگەڵ منداڵەكەیان به ڕووداوی ته‌قه‌كردن گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕووداوه‌كه له كاتێكدا ڕویداوه كه ئامانج و لانە و منداڵەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلدا بوون لە نزیك تێرمیناڵی شارەزوور لە باشووری سلێمانی.
له‌و كاته‌دا باس له‌وه ده‌كرا كه ئامانج بابانی و خێزان و منداڵەکەی فیشەک بەر سەری هەرسێکیان کەوتوە، و لانه و منداڵه‌كه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئامانج دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه كۆچی دوایكردوه.