كەركوك: پەیامنێری شار پرێس لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەست بەسەردەكرێت




میترۆ، كەركوك 
بەمەبەستی ڕوماڵی قەرەباڵغی بەنزینخانەكانی شاری كەركوك، پەیامنێری (شار پرێس) لەلایەن هێزێكی ئەمنی ئەو شارەوە بۆ ماوەی 45 خولەك دەست بەسەردەكرێت، ئەو پەیامنێرەش رایدەگەیەنێت، كە لەلایەن ئەو هێزەوە سوكایەتیان پێكردووە و دەستیان بەسەر سەرجەم كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانیدت گرتووە.  

ئاكام سەمەد، پەیامنێری شار پرێس لە كەركوك بە میترۆی راگەیاند، ئەمرۆ بەمەبەستی روماڵی قەرەباڵغی بەنزینخانەكان، چووم بۆ بەنزینخانەی (عەقەبە بن نافع) لەسەر رێگەی بەغداد- كەركوك، بەڵام لەلایەن هێزێكی ئەمنی و كارمەندێكی بەنزینخانەكەوە رێگریم لێكرا و سوكایەتیان پێكردم و دەستیان بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكاندا گرت. 

وتیشی، لەلایەن ئەو هێزە ئەمنییەوە بۆ ماوەی 45 خولەك لەناو بەنزینخانەكە دەستبەسەركراوم. 

ئاكام ئاشكراشیكرد، پاش وەرگرتنی بەڵێننامە و سڕینەوەی سەرجەم ڤیدیۆ و فۆتۆكان ئازاد كرام.  

ئەوەشی خستەڕوو، كارمەندی بەنزینخانەكە پێی وتووم، ڕۆژنامەنووس هیچ نیە و دەبێت نوسراوێكی ئۆپراسیۆنی كەركوكت پێبێت. 



PM:06:13:18/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌