ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، عامر خالید، یه‌كێكی تر له ده‌ستگیركراوانی بادینان ئازاد كرا‌و و چوار چالاكوانی تر به ساڵێك زیندانی سزا دران کە ئەوانیش راگیرانەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت و ئازاد دەکرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگایی كردنی پێنج چالاكوانی دیكه‌ی بادینان له دادگای دووی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له دادگایی كردنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سلێمان کەنعان سلێمان، سلێمان مو‌سا ئەحمەد، فرسەت ئه‌حمەد سەعید، عامر خالید عەگید و جەمال خەلیل مەجید، بەڕێوەچوو.
پەیامنێری وێستگه نیوز ئاماژەی بەوە کرد: "ئەو پێنج چالاکوانە دەستگیرکراوەی تری بادینان کە بڕیاری ئازادکردنیان دراوە بریتین لە سلێمان کەمال، سلێمان مو‌سا، فرسەت ئەحمەد، عامر خالد عگید، جمال خەلیل".
روونیشکردەوە: "عامر خالد سەرەرای بەسەربردنی یەک ساڵ لە زیندان لە لێکۆڵینەوەکانی دادگادا دەرکەوتووە کە هیچی لەسەر نەبووە و بڕیارە قەرەبووبکرێتەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، ئازاد كرا‌و گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ی.
ماوەی زیاتر لە 14 مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەند کرد.