سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌میانی به‌شداریكردن له کۆنفڕانسی "یەکسانی جێندەری و ستراتیژی هێزی ژنان" رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی توندوتیژی دژی ژنان، كه‌موكوری و كه‌لێنه‌كانی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نه‌گاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیه، كه پێویسته كه‌لێنه‌كانی پڕبكرێته‌وه، چونكه لە ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا یاساكه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و ناوچه‌كه یاسایه‌كی باش بوه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردن ده‌ركه‌وتوه پێویستی به‌هه‌مواركردنه.
ئاوێنە: د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا لە کۆنفڕانسی یەکسانی جێندەری و ستراتیژی هێزی ژنان له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ئێمە لە سنوری دەسترۆییەکانی خۆماندا لەبواری یاسادانان و چاودێریکردن، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر ھەرجۆرە روداو و توندوتیژییەك کە لە ئاکامی بۆشایی یاسایی و کەموکوری یاسا بەرکارەکان بەرامبەر بە ژنان و کچان ئەنجام دەدرێن، ھاوکات لیژنە پەرلەمانییە تایبەتمەندەکانیش بە بەرپرسیار دەزانین لە ئەرکی چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسا بەرکارانەی کە لە بەرژەوەندی ژنانن و جێبەجێکردنیان دەکەوێتە ئەستۆی دامەزراوە یاسایی و شەرعییەکانی ھەرێمی کوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شێوازه‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان، راگه‌یندراو رانه‌گه‌یه‌ندراوه، له‌سه‌ر ئاستی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌دیده‌كرێت، ئاماره‌كانی توندوتیژیش له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردودا مایه‌ی نیگه‌رانین و له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر به‌رزی و نزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا شێوازی توندوتیژیه‌كان گۆڕاون و پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زیادبونی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ كرانه‌وه به‌ڕوی جیهاندا، به‌دیوێكی تردا بوه‌ته ئامرازی ئه‌نجامدانی توندوتیژی، و ئاماره‌كانی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان پشت ڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه زیاتر له 50%ی شێوازه‌كانی توندوتیژی به‌ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و له ڕێگه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی خۆیدا".
د. ڕێواز فایەق باسی له‌وه‌شكرد، به ئاڕاسته‌ی ره‌خساندنی ژینگه‌ی یاسایی باشتر رۆژی 25ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌ئاما‌ده‌بونی وه‌زیرانی (ناوخۆ، ڕۆشنبیری و لاوان، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، په‌رله‌مان گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لی له‌باره‌ی پرسی توندوتیژی دژی ژنان ئه‌نجامدا.
رونیشیكرده‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی توندوتیژی، كه‌موكوری و كه‌لێنه‌كانی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نه‌گاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیه، كه پێویسته كه‌لێنه‌كانی پڕبكرێته‌وه، چونكه لە ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا یاساكه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و ناوچه‌كه یاسایه‌كی باش بوه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردن ده‌ركه‌وتوه پێویستی به‌هه‌مواركردنه.