ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە




K24 – هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی پەرلاماری داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و هاووڵاتییانی گوندی خدرجیجە لە سنووری مەخموور راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە پابەند دەبن بە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە.

لەو راگەیەندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمەریکا نیگەرانە لە بەردەوامی هێرشەکانی داعش لە سەرانسەری عێراق، لەوانەش ئەو هێرشەی سنووری قەزای مەخموور کە 10 پێشمەرگە و سێ هاووڵاتی شەهیدبوون.

لە پەیامەکەدا هاتووە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهید و برینداران ئەو هێرشانە دەکەین،و ئەمەریکا پابەندی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، چونکە ئەوان بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش، بۆ دڵنیابوون لە شکست پێهێنان.

شەوی 2/12/2021 چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەی سنووری قەزای مەخمووریان دا، بەو هۆیەوە 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.


AM:10:21:04/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌