سه‌ردانی‌ خانمه‌ میدیاكاری‌ توركمان (سەجا ئەلبەیاتی) بۆ میترۆ




میترۆ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2021، خانمە میدیاكاری توركمانی‌ خاتوو (سەجا ئەلبەیاتی)، سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆی‌ له‌ سلێمانی‌ كرد. 

له‌و سه‌ردانه‌دا باس لە رەوشی رۆژنامەنوسانی توركمان كرا، بە تایبەتیش خانمانی میدیاكاری، ئەو داوای لە سەنتەری میترۆ كرد لە بەرنامەی ساڵی 2022، گرنگی تایبەتی بدەن بە رۆژنامەنوسی توركمانی لە كردنەوەی خولی بەهێزكردنی تواناكانیان.
 
سەنتەری میترۆ بۆ ساڵی 2020 – 2021 ، لە رێگەی  لە پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان كە (وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا) پشتیوانی كرد، زیاتر لە 100 رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان سوود مەند بوون لە خولەكانی، خاتوو سەجا یەكێك بوو لە بەشداربووانی ئەو خولانە.

میترۆ بۆ  ساڵی 2022 هەوڵ دەدات درێژە بە هەوڵەكانی بدات بە ئامانجی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان بە تایبەتش خانمانی میدیاكاری توركمان.



PM:03:38:25/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌