پێشوازی لەسەرۆكی دەزگای خەندان




لەگەڵ سەرۆكی دەزگای خەندان بۆ پەخش و وەشاندن (سلێمان یونس) و تیمی خەندان، باسمان لەو ئاستەنگانە كرد كە دێنە بەردەم كاری میدیاكان گرنگترینیان گەیشتن بە سەرچاوەكانی هەواڵ و دەستكەوتنی زانیاری.

هەروەها باسمان لە گوتاری میدیایی كرد لە كاتی توندوبونەوەی ململانێی سیاسی كە چۆن لەو كاتانەدا ئیدی دەكرێتە بۆنەیەك بۆ دەستبەرداربوون لە ئیتیكی كاری رۆژنامەنوسی و تێكەڵكردنی هەواڵ لەگەڵ رای دارێژەرو ژوری هەواڵ.

سوپاس بۆ  (سلێمان یونس) سەرۆكی ئەو دامەزراوەیە، كە لە سەرەتای دامەزراندنی میترۆوە، بێبەشی نەكردووین هەم پێشنیازەكانی هەم لە رەخنەكانی بۆ پێشخستنی كارەكانمان هەروەها سوپاس بۆ تیمی  خەندان كە بەردەوام هاوكارو پشتیوان بوون بۆ سەنتەری میترۆ.

ماڵپەری خەندان پێكهاتوە لە بەشەكانی (كوردی ، عەرەبی ، وەرزش ، لایف) هەوڵدەدات بەشێوەیەکی پیشەییانە روماڵی هەواڵ و بابەتە ناوخۆیی و جیهانییەکان بکات بۆ خوێنەرانی



PM:12:35:18/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌