له یاری نێوان قه‌ڵادزێ و بازیان له خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان بۆ تۆپی پێ له یاریگه‌ی قه‌ڵادزێ، سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه رێگه به په‌یامنێران و كامێرامانه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نادات روومالی یارییه‌كه بكه‌ن .
بروا عه‌لی ، رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به میترۆی وت ، ئه‌مرۆ له كاتێكدا ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین ده‌یانویست روومالی ئه‌و یارییه بكه‌ن كه یارییه‌كی گرنگی خوله‌كه‌یه به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه به ناوی ئه‌رسه‌لان ره‌شید به بێ هۆ رێگری له رووماله‌كه كرد و ئاسته‌نگی بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكان گرته به‌ر .
بڕوا عه‌لی ، وتیشی ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه تووشی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بینه‌وه به تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری راپه‌رین كه ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هه‌م پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كاری رۆژنامه‌وانی و پێشێلی كاره‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان چونكه ته‌واوی كاره‌كانمان یاساییه‌و رێپێدراوی یه‌كێتییه‌كه‌ین .
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتیشی، به‌شی زۆری یانه‌كانیش كارئاسانی بۆ رۆژنامه‌نووسان و كامێرامانه‌كان ناكه‌ن به‌و پێیه‌ی شوێنی شیاویان نییه بۆ شوێنی كاركردنیان .