ڤیدیۆ.. لە پەخشی راستەوخۆدا ئۆتۆمبێلێك لە پەیامنێرێك دەدات و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردن




میترۆ, NRT


پەیامنێرێکی تەلەفیزۆنی لەکاتی پێدانی راپۆرت لە پەخشی راستەوخۆدا تووشی رووداوێک بوو کە ئۆتمبێلێک خۆی پێدادا، بەڵام خێرا گەڕایەوە و دەستکردەوە بە ئیشەکەی خۆی.

لەگرتە ڤیدۆیەکدا کە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"بڵاوی کردۆتەوە تیایدا ئەم خانمە پەیامنێرە لە لایڤێکدا لە رۆژئاوای ولایەتی ڤێرجینیای وڵاتی ئەمەریکا رۆژی چوارشەمە تووشی رووداوێک دەبێت کە ئۆتۆمبێلیک خۆی پێدادەدا و ڤیدیۆکە دەبێتە جێی باسی میدیا جیهانییەکان.

لەکاتێکدا ئەم خانمە پەیامنێرە راپۆرتێک دەخوێنێتەوە بۆ تەلەفیزۆنی "WSAZ-TV" لە پەخشی راستەوخۆدا ، راپۆرتەکەی باسی بڕینی خەتی ئاوی سەرەکی دەکرد لەو ناوچەیەدا، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک لەپشتەوە خۆیی پێدا دەدا و دەکەوێت بە زەویدا.

دوای دیارنەمانی بۆ چەند چرکەیەک لەسەر شاشە، یۆرجی تەمەن ٢٥ ساڵ جارێکی دیکە دەبینرێتەوە لەسەر شاشە و بە هاورێکانی  دەڵێت " ئۆتۆمبێلێک خۆی پێداکێشام، بەڵام حاڵم باشە، خۆی کێشا بە گورچیلەمدا، ژیانم هەموو هاتە پێشچاوم، بەڵام ئەمە پەخشی راستەوخۆیە و هەموو شتێک باشە"


PM:12:08:23/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌