میترۆ, خه‌ندان
نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی مرۆی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر گرتوخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه، زیاتر له 45 هه‌زار كه‌س كه ماڵه‌كانیان له ده‌روبه‌ری ئه‌و گرتوخانه‌یه‌یه ئاواره‌بون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار له حه‌سه‌كه رایگه‌یاندوه، له ئێستادا له سه‌نته‌ری شاری حه‌سه‌كه دو په‌ناگه‌ی نوێیان بۆ ئه‌و كه‌سانه كردوه‌ته‌وه كه ماڵه‌كانی خۆیانیان جێهێشتوه، كۆی گشتیش پێنج په‌ناگه دابینكراون، كاریش له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م په‌ناگه ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڵاویكردوه‌ته‌وه، پاڵپشتی ته‌واوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن و به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی حه‌سه‌كه و به‌دیاریكراویش سنوری زیندانی غوێران، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانه هاوشانی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌شدارن.
له‌لای خۆشیه‌وه، نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی مرۆی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، زیاتر له 45 هه‌زار كه‌س كه ماڵه‌كانیان له ده‌روبه‌ری زیندانی غوێرانه ئاواره‌بون و ماڵه‌كانیان جێهێشتوه و له‌دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
پێشتریش، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاندبو، "زیندانه‌كه له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانماندایه و ڕێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌وڵی هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كان شكستیهێناوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانمان ئێستا كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ناو زیندانه‌كه بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبو، "شه‌ڕی ئێمه له دژی خۆكوژی چه‌ته‌كانی داعش كه هێرشیان كرده سه‌ر زیندانه‌كه به‌رده‌وامه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا زیاتر له 150 چه‌كداری هێرشبه‌ر و 15 چه‌كداری دیكه كه ویستویانه له زیندان ڕابكه‌ن، روبه‌ڕوی هێزه‌كانمان بونه‌ته‌وه و كوژراون، كۆی گشتی كوژراوانیش گه‌یشتوه‌ته 175 چه‌كدار.
رونیشیكرده‌بوه‌وه، به‌پێی دانپێدانانی هه‌ندێك له‌چه‌ته هێرشبه‌ره‌كان كه ده‌ستگیركراون به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 200 چه‌ته‌ی خۆكوژ ده‌ستیان هه‌بوه له‌و هێرشانه‌دا كه هه‌ندێكیان له سه‌رێكانی و تیل عوبه‌ید و هه‌ندێكیش له‌عێراقه‌وه هاتون و له‌گه‌ڕه‌كی غوێران نیشته‌جێ بون.