پێشوازیمان لە ئارام عیزەت و ئەسروان كارگەر




ئەمرۆ لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە ئارام عیزەت نوێنەری ئەنجومەنی جووەكانی كوردستان، ئەسروان كارگەر سەرۆكی ئەنجومەنی زەردەشتیانی شاری كەركوك.
باسمان لە گرنگی پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی ناو كۆمەڵگەی كوردستان و كار كردن بۆ چەسپاندن و فراوانكردنیان.
خۆشحاڵبوین كە هەردوو ئەنجومەنەكە نوێنەرایەتیان لە وەزراەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، هەرچەندە نوێنەرایەتییەكە لە ئاستی بەرێوەبەرێتی نییە وەك ئاینەكانی تر.
هەروەها باسمان لە هەندێ بیرۆكە كرد بۆ زیاتر پێشخستنی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان.
سوپاسیان ئەكەین كە پشتیوانیان بۆ كەمپینی هۆشیاری دژ بە هەواڵی چەواشەكاررانە راگەیاند
لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign


PM:12:30:17/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌