عیراق بەنیاز بە بەكارهێنانی تەكنیك بەرەنگاری خۆڵبارین بێتەوە




میترۆ, NAWA

جاسم فەلاحی وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، عیراق سورە لەسەر بەكارهێنانی تەكنیكی بارانبارینی دەستكرد، سێ فاكتەریش هەن بۆ سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە كە عیراق دەكاتە یەكەم وڵات كە ئەو تەكنیكەی بەكارهێنابێت.
فەلاحی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، بارانی دەستكرد یەكێكە لەو رێوشوێنانەی كە جیهان بەكاریدەهێنێت بۆ بەرەنگاربونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا وەك وشكبون و بەبیابانبون و خۆڵبارین، تائێستا هەوڵی توێژینەوەی زۆر هەیە لەلایەن وڵاتانەوە كە عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەپێشەوەیە بۆ بەئەزمونكردنی ئەو پرۆسەیە.
وەزیری ژینگەی عیراق راشیگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و بنبڕكردنی بە بیابانبونی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ تائێستا نەگەیشتون بە بەدەستهێنانی ئەو تەكنیكە تا پشتی پێ ببەسترێت بۆ بارانباراندنی دەستكرد، چونكە پرۆسەكە پێویستی بە شێ و كەشی گونجاو و ئاڕاستەی با هەیە تا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، لە هەمانكاتدا عیراق سورە لەسەر بەكارهێنانی ئەو تەكنیكە لە داهاتودا.



AM:11:15:06/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌